7   کاتژمێر پێش ئێستا 10981 جار خوێنراوەتەوە

زانیاری نوێ لەبارەی ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتیی ڕاگه‌یه‌نرا

سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی‌و بەدواداچوونی هەرێمی ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی نێوان هەولێرو بەغدا لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێم بەردەوامن، بەڵام بۆچوونەکان جیاوازن.

عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی‌و بەدواداچوونی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ڕایگەیاند، "گفتوگۆکانی نێوان هەولێرو بەغدا لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێم بەردەوامن، بەڵام هەردوولا لەوبارەیەوە بیروبۆچوونی جیاوازیان هەیە".

ئاشکراشیکرد، "سەرباری بیروبۆچوونی جیاوازمان لەبارەی داهاتی نانەوتی لەگەڵ بەغدا، بەڵام تا ئەو پرسە یەکلا دەبێتەوە مانگانە لەسەر بڕە پارەیەک ڕێککەوتوون بۆمان بنێرن".

سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی‌و بەدواداچوونی هەرێم ئاماژەی به‌وه‌شكردووه‌، هەرێم هەموو پابەندییەكانی خۆی جێبەجێكردووە، پێویستە بەغداش بودجەو شایستە داراییەكان بنێرێت.

ئەوەیش لەکاتێکدایە، یەکشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2025، ڕێباز حەملان ڕایگەیاندووە، دانوستانەکان لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێم نەوەستاوەو بەردەوامی هەیە، سودانی وەک خۆی ئاماژەی پێدابوو، لەڕێگەی ئەو لیژنەیەی کە پێکیهێنابوو هەوڵی یەکلاکردنەوەی پرسەکە دەدات، بەڵام هێشتا لەبارەی داهاتی نانەوتی نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

  • کۆمسیۆن: وه‌ره‌قه‌ى دەنگدان تایبەتمەندی ئەمنییان هەیەو کۆپی ناکرێن

  • كه‌ى موچه‌ى مانگى 8 ده‌گاته‌ هه‌ولێر؟

  • زانیاری نوێ لەبارەی ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتیی ڕاگه‌یه‌نرا

  • شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی شارەکانی عێراق دەگرێتەوە

  • مووچه‌ى مانگى هه‌شت نه‌هاتووه‌و لیستى مووچه‌ى مانگى 10 ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت

  • لێدوانی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌باره‌ی چاره‌نوسی موچه‌كانی ئه‌مساڵی موچه‌خۆرانی هه‌رێم

  • له‌توركیا ئاگربه‌ستى هه‌میشه‌یى تاووتوێده‌كرێت

  • بەهۆی سروودێک بۆ یادی هەڵەبجە مامۆستایه‌كى ژن له‌پۆسته‌كه‌ى دوورخرایه‌وه‌

  • لەكاتی تێكردنی بەنزین ترەمپ میری قەتەر دەبینێت

سەرەکی