6   کاتژمێر پێش ئێستا 5785 جار خوێنراوەتەوە

كه‌ى موچه‌ى مانگى 8 ده‌گاته‌ هه‌ولێر؟

بڕیاروایه‌ سبەینێ یەکشەممە وەزارەتی دارایی عێراق دەست بەڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی هەشت بکات، بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، گەر ڕێکارەکان بەخێرایی تەواوبن، نووسراوی خەرجکردنی پارە هەر سبەینێ دەنێردرێت بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندیی.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایی ڕاسپارد بەخەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی کوردستان، چاوەڕێدەکرێت سبەینێ یەکشەممە وەزارەتی دارایی دەست بەڕێکارەکانی ناردنی پارە بکات.

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق وتوویه‌تى، "ئەگەر سبەینێ یەکشەممە نووسراوەکە بگات، پارەکە دەخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی کوردستان، بەپێچەوانەوەو ئەگەر کێشەیەک نەهاتە پێشەوە، نووسراوەکە ڕۆژی دووشەممە دەگات".

ئەمەش لەکاتێکدایە کە دابەشکردنی مووچە لەسبەینێ یەکشەممەوە ئەستەمە، بەڵام گەر نووسراوەکە ڕۆژی دووشەممە زوو بگات، وەزارەتی دارایی کوردستان دەتوانێت بەکاش پارەکە وەربگرێت‌و لەهەمان ڕۆژدا خشتەی دابەشکردنی مووچە ڕابگەیەنێت، دواتر، ڕۆژی سێشەممە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.

سەبارەت بەهەژماری من، بڕیارە هەر دووشەممە خشتەی تایبەت بەخۆی بڵاوبکاتەوەو ئێوارەکەی پارە دەخرێتەسەر ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM)، بەمەش مووچەخۆران دەتوانن مووچەکانیان ڕابکێشن، بەڵام ئەمە بەندە بەوەی کە پارەکە ڕۆژی دووشەممە زوو بنێردرێت‌و وەزارەتی دارایی فریای ڕاکێشانی بکەوێت، ئەگەرنا پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بۆ ڕۆژێک دوادەکەوێت.

  • کۆمسیۆن: وه‌ره‌قه‌ى دەنگدان تایبەتمەندی ئەمنییان هەیەو کۆپی ناکرێن

  • كه‌ى موچه‌ى مانگى 8 ده‌گاته‌ هه‌ولێر؟

  • زانیاری نوێ لەبارەی ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتیی ڕاگه‌یه‌نرا

  • شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی شارەکانی عێراق دەگرێتەوە

  • مووچه‌ى مانگى هه‌شت نه‌هاتووه‌و لیستى مووچه‌ى مانگى 10 ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت

  • لێدوانی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌باره‌ی چاره‌نوسی موچه‌كانی ئه‌مساڵی موچه‌خۆرانی هه‌رێم

  • له‌توركیا ئاگربه‌ستى هه‌میشه‌یى تاووتوێده‌كرێت

  • بەهۆی سروودێک بۆ یادی هەڵەبجە مامۆستایه‌كى ژن له‌پۆسته‌كه‌ى دوورخرایه‌وه‌

  • لەكاتی تێكردنی بەنزین ترەمپ میری قەتەر دەبینێت

سەرەکی