7   کاتژمێر پێش ئێستا 6673 جار خوێنراوەتەوە

مووچه‌ى مانگى هه‌شت نه‌هاتووه‌و لیستى مووچه‌ى مانگى 10 ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت

کارکردن لەئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 10 لەقۆناغی کۆتاییدایەو بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە ڕەوانەی بەغدا بکرێت، هەروەک چاوەڕواندەکرێت سبەینێ دارایی عێراق مووچەی مانگی هەشت ڕەوانە بکات.

یادگار جەبار سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی بەمیدیای یەکێتیی ڕاگەیاندووه‌، کارکردن لەسەر لیستی مووچەی مانگی 10 (تشرینی یەکەم)ی مووچەخۆرانی سنووری سلێمانی لەکۆتاییدایە.

ناوبراو دووپاتیکردەوە، لیستەکە بەسیستمی نوێی “پەیڕۆڵ” ئامادە دەکرێت‌و پاش تەواوبوونی، ڕەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم‌و لەوێشەوە کۆتایی ئەم هەفتەیە ئاراستەی بەغدا دەکرێت.

بڕیارە پاش گەیشتنی لیستی مووچەی مانگی 10، شاندێکی تەکنیکی‌و دارایی لەهەرێمی کوردستانەوە سەردانی بەغدا بکات، شاندەکە لەوێ دەمێننەوە تا وەزارەتی دارایی عێراق پرۆسەی وردبینیی لیستەکە تەواودەکات.

مانگانە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەڕێگەی سیستمی پەیڕۆڵەوە ئامادە دەکرێت، ئەم سیستمە داتاو زانیاریی تەواوی یەکە ژمێریارییەکانی هەر سێ پارێزگاکە لەخۆدەگرێت.

هاوکات، ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق واژۆی لەسەر نووسراوی ناردنی مووچەی مانگی 8ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کردووەو بڕیاری خەرجکردنەکەشی ئاراستەی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق کردووە، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 26ی تشرینی یەکەم، پارەکە بخرێتەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم‌و هەر لەهەمان ڕۆژدا لیستی دابەشکردنی مووچە ڕابگەیەندرێت.

بەپێی پلانەکە، دەبێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە سەرجەم مووچەخۆران مووچەی مانگی 8 وەربگرن.

  • کۆمسیۆن: وه‌ره‌قه‌ى دەنگدان تایبەتمەندی ئەمنییان هەیەو کۆپی ناکرێن

  • كه‌ى موچه‌ى مانگى 8 ده‌گاته‌ هه‌ولێر؟

  • زانیاری نوێ لەبارەی ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتیی ڕاگه‌یه‌نرا

  • شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی شارەکانی عێراق دەگرێتەوە

  • مووچه‌ى مانگى هه‌شت نه‌هاتووه‌و لیستى مووچه‌ى مانگى 10 ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت

  • لێدوانی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌باره‌ی چاره‌نوسی موچه‌كانی ئه‌مساڵی موچه‌خۆرانی هه‌رێم

  • له‌توركیا ئاگربه‌ستى هه‌میشه‌یى تاووتوێده‌كرێت

  • بەهۆی سروودێک بۆ یادی هەڵەبجە مامۆستایه‌كى ژن له‌پۆسته‌كه‌ى دوورخرایه‌وه‌

  • لەكاتی تێكردنی بەنزین ترەمپ میری قەتەر دەبینێت

سەرەکی