18 کاتژمێر پێش ئێستا
250 جار خوێنراوەتەوە
دیوی پشتەوەی هۆکارەکانی هێرشی ئەمریکا بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکی فەنزوێلا چییە؟
ئیرادە میدیا
دیوی پشتەوەی هۆکارەکانی هێرشی ئەمریکا بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکی فەنزوێلا چییە؟
شەڕی ئەمەریکاو چین پێدەنێتە قۆناغێکی نوییەوە
ئەمە بەدواداچونێکی کورتە بۆ تێگەیشتن لە دیوی پشتەوەی ڕووداوەکان
ترەمپ: سەرۆکی فەنزوێلا لەبەر هۆکاری بازرگانی ماددەی هۆشبەر بۆ ناو خاکی ئەمەریکا و ناردنی پەنابەر داواکراوبوو لەلایەن دادگاوە.
بەڵام ئەسڵی شەڕەکە سەپاندنی هەژموونی دۆلارە بەسەر جیهان و بازاڕی نەوتدا کە ئێستا هەریەک لە چین و ڕوسیا دەیانەوێت مامەڵەی نەوت بە دۆلار نەمێنێ ئەمەریکاش شەڕی ئەم هەژموونە دەکات.
هۆکاری ڕاستەقینەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ڤێنێزوێلا دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنێک کە هێنری کیسنجەر لە ساڵی ١٩٧٤دا لەگەڵ عەرەبستانی سعوودی کردی. نەک دژی مادەی هۆشبەر یان دژی تیرۆریزم. یان شەڕ بۆ سەپاندنی ئاشتی لەڕێگای هیزەوە. کە ئیدارەکەی ترەمپ زوو زوو بە گوێی جیهانیدا دەدەن.
ئەوەی روودەدات لەسەر سیستەمی پێترۆدۆلارە کە ئەمریکای بە درێژایی ٥٠ ساڵ وەک هێزی ئابووری زاڵ ڕاگرتووە و ڤێنێزوێلا هەڕەشەی بە کۆتاییهاتنی ئەو سیستەمە کرد.
کۆگای نەوتی ڤێنێزوێلا.
ڤێنێزوێلا ٣٠٣ ملیار بەرمیل یەدەگی نەوتی پشتڕاستکراوی هەیە کە گەورەترین یەدەگە لە سەر ئاستی جیهان و تەنانەت زیاترە لە عەرەبستانی سعوودی و کە ڕێژەکەی بەنزیکەیی ٢٠٪ تەواوی نەوتی جیهان پێکدێنیت.
بەڵام ئەوەی لێرەدا جێ سەرنج بوو ڤێنێزوێلا ئەو نەوتەی بە یوانی چینی دەفرۆشت نەک بە دۆلار. لە ساڵی ٢٠١٨دا، ڤێنێزوێلا بەفەرمی ڕایگەیاند کە "خۆی لە دۆلار ئازاد دەکات." بۆیە دەستیان کرد بە وەرگرتنی یوان، یۆرۆ، ڕووبڵ، هەر شتێک جگە لە دۆلار بۆ نەوت.
دواتریش ڤێنێزوێلا داوایکرد بچێتە ناو سیستمی BRICS .سیستمی بریکس BRICS کورتکراوەی ناوی ئەو ولاتانەیە کە هاوپەیمانێتیەکیان بۆ هاریکاری ئابوری و گەشەپێدان دروست کردووە ئەوانیش ( روسیا، چین، هندستان، بەرازیل و ئەفەریقای باشوور).
ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ڤێنێزوێلا سیستەمی پارەدانی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ چین دروستبکات کە بە تەواوی بازی دەدا بەسەر سیستمی سویفت کە لەژێر هەژموونی ئەمەریکادایە.
هەروەها ڤێنێزوێلا بەشی پێویست نەوتی هەبوو کە بتوانن بۆ چەندین دەیە پرۆسەی خۆ بەتاڵکردنەوە لە دۆلاری ئەمەریکی یان خۆڕزگارکردن ( دی- دۆلاریزەیشن) ئیدامە پێبدەن.
بۆچی ئەمە هەڕەشە بوو بۆ ئەمەریکا؟
چونکە تەواوی سیستەمی دارایی ئەمریکا لەسەر یەک شت بنیاتنراوە: ئەویش پێترۆدۆلارە.
لێرەدا دەوەستین و دەچینەوە سەرەتای رووداوەکان
لە ساڵی ١٩٧٤دا، هێنری کیسنجەر ڕێککەوتنێکی لەگەڵ عەرەبستانی سعوودی کرد ناوەڕۆکەکەی ئەوەبوو کە
هەموو نەوتێک کە لە جیهاندا دەفرۆشرێت دەبێت بە دۆلاری ئەمریکا مامەڵەی پێوەبکرێت.
لە بەرامبەردا، ئەمریکا پاراستنی سەربازی بۆ ئەو وڵاتە دابین دەکات.ئەم ڕێککەوتنە وایکرد داواکاری دەستکرد بۆ دۆلار لە سەرانسەری جیهاندا دروست ببێت.
واتا هەموو وڵاتێک لەسەر ڕووی زەوی پێویستی بە دۆلارە بۆ کڕینی نەوت. ئەمەش ڕێگە بە ئەمریکا دەدات پارەی بێسنوور چاپ بکات لەکاتێکدا وڵاتانی دیکە کار دەکەن ئەو پارە پرنتکراوە بەدەستبهێنن.
بۆیە پێترۆدۆلار لە کەشتییە فرۆکە هەڵگرەکان و هێزی ئاسمانی و زەمینی شەڕکەر گرنگترە بۆ سەپاندنی هەژموونی ئەمەریکا.
لێرەدا هاوکێشەیەک هەیە، چی بەسەر ئەو سەرکردانەی جیهاندا دێت کە دژایەتی ئەم سیستمی پترۆ دۆلارە دەکەن؟
سڵی ٢٠٠٠ سەدام حوسێن ڕایگەیاند کە عێراق نەوت بە یۆرۆ دەفرۆشێت نەک دۆلار. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٣دا فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا گەیشتنە بەغداد وحکومەت رووخێنراو گۆڕانکاری لە حوکمدا کراو نەوتی عێراق دەستبەجێ گە\رایەوە بۆ دۆلار.
ئەو بانگەشەیەی ئیدارەکەی بوش دەیکرد کە چەکی قورس و قەدەغەکراو لە عێراق بوونی هەیە هەرگیز نەدۆزرانەوە چونکە پێشتر لەناوبرابوون.
ڕووداوێکی تری هاوشێوەمان هەیە، ساڵی ٢٠٠٩:قەزافی پێشنیاریکرد دراوی ئەفریقی پشتبەستوو بەیەدەگی زێڕ بە ناوی "دیناری زێڕین" بۆ بازرگانی نەوت بەکاربێت.
ئەمەش وایکرد دەستبەجێ ئەمەریکا بکاتە دۆخیکەوە دەستێوەردان بکات، ئیمەیڵە دزەپێکراوەکانی هیلاری کلینتۆنیش ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە هۆکاری سەرەکی لابردنی قەزافی ئەمە بوو.
کلینتۆن لە یەکێک لەو ئیمەیڵانەدا دەڵیت "ئەم زێڕە مەبەست لێی دروستکردنی دراوێکی گشتگیری ئەفریقی بوو پشتبەستوو بە دیناری زێڕینی لیبی." بۆیە لە ساڵی ٢٠١١ ناتۆ بۆردوومانی لیبیا دەکات خۆپیشانداکان سەریکێشا بۆ کوژرانی قەزافی .
کلینتۆن لە بەردەم کامێرا پێکەنی وتی ئێمە هاتین، بینیمان و مرد! واتا دیناری زێڕین لەگەڵ قەزافیشدا مرد.
ئێستا نۆرەی مادۆرۆیە سەرۆکی ڤێنزویلا کە پێنج هێندە نەوتی زیاتر لە سەدام و قەزافی هەیە بە چڕی نەوت بە یوانی چینی دەفرۆشێت، سیستەمی پارەدانی لەدەرەوەی کۆنترۆڵی دۆلار دروست کردووە، هاوپەیمانیەتی لەگەڵ چین، ڕووسیا، و ئێراندا هەیە کە سێ وڵاتن پێشەنگن لە دژایەتی هەژموونی دۆلار و کار بۆ نادۆلاریکردنی جیهان دەکەن.
ئەمەی روویدا لە ڤێنێزوێلا ڕێکەوت نییە. هەرکاتێک هەر سیستم و ڕژێمێک لە دژی پێترۆدۆلار بوەستێت. حوکم لەو وڵاتەدا دەگۆڕێت.
ستیڤن میلەر (ڕاوێژکاری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا) بە ڕوونی دوو هەفتە لەمەوپێش وتی:"بەئارەق و هەوڵ و ماندووبونی ئەمەریکا پیشەسازی نەوت لە ڤێنێزوێلا دروست بوو.
دەستبەسەرداگرتنی دیکتاتۆرانەی مادۆرۆ گەورەترین دزی سامان و موڵکی ئەمریکیایە. بەکورتی بانگەشەی ئەوە دەکات نەوتی ڤێنێزوێلا موڵکی ئەمریکایە چونکە کۆمپانیاکانی ئەمریکا پێش ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر پەرەیپێداون.
بەپێی ئەم لۆژیکە، هەموو سەرچاوەیەکی نیشتیمانیکراو لە مێژوودا "دزی" بووە.
کێشە قووڵەکە ئەوەیە پێترۆدۆلار خۆی لەسەرمەرگدایە ، ڕووسیا نەوت بە ڕووبڵ و یوان دەفرۆشێت لەو کاتەوەی شەری ئۆکرانیا سەریهەڵداوە، عەرەبستانی سعوودی بە ئاشکرا باس لە مامەڵەکردن یوانی چینی دەکات.
ئێران بۆ چەندین ساڵە بە دراوی نادۆلاری بازرگانی دەکات.
چین ئێستا سیستمی سیپس (CIPS) دروستکردووە، وەک جێگرەوەیەک بۆ سویفت لەگەڵ ٤,٨٠٠ بانک لە ١٨٥ وڵاتدا. بریکس بە چالاکی سیستەمی پارەدان دروست دەکات کە بە تەواوی دۆلار کەنار دەخات.
پڕۆژەی ئێمبریج (mBridge) ڕێگە بە بانکە ناوەندییەکان دەدات بازرگانی بە دراوی خۆماڵیەوە بکەن.
ڤێنێزوێلا ببە ٣٠٣ ملیار بەرمیل نەوتەوە دەیەویت بچێتە ناو بریکسەوە ،ئەمە ئەسڵی هۆکارەکانی پشتەوەی دەستگیرکردنی سەرۆکی ڤێنێزوێلان نەک ئەوەی کۆشکی سپی دەڵێت لەبەر مادەی هۆشبەر. چونکە کۆکاینی ڤێنێزوێلا کەمتر لە ١٪ لە کۆکایینی ئەمریکا پێک دێنێت.
گرتنی مادۆرۆ هۆکارەکەی ئەمەیە نەک لەبەر ئەوەی دیکتاتۆرە و دیموکراسی نییە چونکە ئەمریکا پشتگیری عەرەبستانی سعوودی دەکات، کە تا ئێستا هیچ هەڵبژاردنێکی ئەنجام نەداوە.
ئەمە شەری ڕاگرتنی ڕێککەوتنێکی ٥٠ ساڵەیە کە ڕێگە بە ئەمریکا دەدات پارە چاپ بکات لەکاتێکدا جیهان دەبێت یەدەگی زێڕ و بازرگانی پڕ سەرکێشی بۆ بکەن
ڕووسیا، چین، و ئێران ئەمە وەک "دەستێوەردانی سەربازی" ئیدانە دەکەن.
چین گەورەترین کڕیاری نەوتی ڤێنێزوێلایە. ملیاران لەدەست دەچێت. وڵاتانی بریکس تەماشای هێرش بۆ سەر وڵاتێک دەکەن کە بەهۆکاری بازرگانیکردنی بە غەیری دۆلار هێرشی دەکرێتە سەرئیتر هەر وڵاتێک بیر لە مامەڵەنەکردن بەدۆلارەوە بکاتەوە، ئەوا پەیامی ئەمەریکایان پێگەیشت، لە دژی دۆلار بوەستە و بۆردوومانت دەکەین.
بەڵام کێشەکە ئەوەیە ئەو پەیامە لەوانەیە پڕۆسەی وازهێنان لە دۆلار خێراتر بکات، نەک بیوەستێنێت.
چونکە ئێستا هەموو وڵاتێک لە جیهان دەزانێت چی ڕوودەدات ئەگەر هەڕەشبیت بۆ هەژموونی دۆلار و تێدەگەن کە تەنها پاراستن ئەوەیە کە خێراتر بجووڵێن.
کاتەکەش گرنگە
٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦. هێرش بۆ سەر ڤێنێزوێلا دەکرێت. مادۆرۆ دەستبەسەر دەکرێت.
٣ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠. هێرش بۆ سەر پاناما دەکرێت. نۆرییگا دەستبەسەر دەکرێت.
٣٦ ساڵ جیاوازی. تەنانەت هەمان ڕۆژ، هەمان پلان. هەمان بیانووی "قاچاخی مادەی هۆشبەر."
هەمان هۆکاری ڕاستەقینە: کۆنترۆڵی سەرچاوە ستراتیژییەکان و ڕێگا بازرگانییەکان. مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە.
چی ڕوودەدات لەمەودوا؟
کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەمریکا هەر ئێستا لە ڕیز وەستاون بۆ گەڕانەوە بۆ پیشەسازی نەوتی ڤێنزویلا وەک ئاژانسی پۆلیتیکۆ ڕاپۆرتێکی بەناوی "گەڕانەوە بۆ ڤێنێزوێلا." بڵاوکردۆتەوە و ئاماژە بەوە دەدا ئۆپۆزسیۆن دادەمەزرێت. و نەوت دیسان بە دۆلار دەفڕۆشێت. ڤێنێزوێلا دەبێتە عێراقێکی دیکە. لیبیایەکی دیکە.
پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە چی ڕوودەدات کاتێک ئیتر ناتوانیت بە هێز و بۆمب هەژموونی دۆلار رابگرێت؟
چی ڕوودەدات کاتێک چین بەشی پێویست هێزی ئابووری هەبوو بۆ تۆڵەسەندنەوە؟ چی ڕوودەدات کاتێک بریکس ٤٠٪ لە GDP ـی جیهانی کۆنترۆڵ دەکات و دەڵێت "چیتر دۆلار نا"؟ کاتێک جیهان تێدەگات پێترۆدۆلار بە بەزەبری هێز سەپینراوە ؟
ئەمریکا لەم هێرشەی سەر ڤێنزویلا بە ئاشکرا پەیامی خۆی نارد.
پرسیار ئەوەیە کە ئایا جیهان ملدەدات یان هەنگاو دەنێت؟.
چونکە ئەم هێرشە دانانە بەوەی کە دۆلار ئیتر ناتوانێت بەتەنها خۆی کێبڕکێ بکات.
کاتێک دەبێت بۆردوومانی وڵاتان بکەیت بۆ ئەوەی بەردەوام دراوەکەت بەکار بهێنن، دراوەکە ئیتر دەمرێت، ڤێنێزوێلا یەکەم وڵات نابیت و داهەمینیش نابێت.
ئا: ڕێبین بەکر
-
دیوی پشتەوەی هۆکارەکانی هێرشی ئەمریکا بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکی فەنزوێلا چییە؟
|
-
عێراق لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختی کەشوهەوادایە
|
-
مهترسى گهوره ئاشكراكراو ئهگهرى هێرشكردنهسهر كوردانى حهلهب ههیه
|
-
بۆ لەپڕ هێرش کرایە سەر گەڕەکە کورد نشینەکان؟
|
-
ئەمریکا چۆن ئەجێندای تورکیای لە سوریا پەکخست؟
|
-
بۆچی مەسرور بارزانی لە سەردانەکانیدا تەنها پارتییەکانی لەگەڵە؟
|
-
سوننەکان سبەینێ کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان یەکلادەکەنەوە
|
-
كهى شهوى یهڵدایهو دهبێته درێژترین شهوى ساڵ؟
|
-
مهزڵوم عهبدى وهڵامى نهیارانى كورد دهداتهوه
|
|
|
|