2025-12-23 274 جار خوێنراوەتەوە

بۆ لەپڕ هێرش کرایە سەر گەڕەکە کورد نشینەکان؟

ئیرادە میدیا

شەوی ڕابردوو چی رویدا؟
بۆ لەپڕ هێرش کرایە سەر گەڕەکە کورد نشینەکان؟
هەسەدە چۆن پلانەکەی شکست پێهێنا؟

شەوی ڕابردوو، لەگەڵ گەیشتنەوەی هەر یەک لە هاکان فیدان، یەشار گولەر و ئیبراهیم کاڵن، وەزیرانی دەرەوە، بەرگری و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری میت، بۆ تورکیا، کە لە دیمەشق بوون وهاتبوون بە حکومەتەکەی جۆلانی بڵێن بەبێ گەڕانەوە بۆ مەرجەکانی تورکیا، نابێت لەگەڵ هەسەدە ڕێکبکەون، ڕاستەوخۆ گروپە بەکرێگیراوەکانی تورکیا لە حەلەب، هێرشیان کردە سەر گەڕەکە کوردییەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود.

بە گوێرەی زانیاریەکان شەڕەکە دوای ئەوە دەستی پێکرد کە جۆلانی، لەدەست دەرچوونی شەڕی دژی هەسەدە بە تورکیا گەیاندبوو بەوەی چیتر پرسی شەڕ و ئاشتی لە دەست ئەوان نەماوە و ئەمریکا بڕیاری لێدەدا، هەر بۆیە ڕاستەوخۆ بەرپرسانی تورکیا گروپ و چەتە و چەکدارەکانیان بەردایە گیانی هاوڵاتیانی کورد لەو دوو گەڕەکە ، ئیرادە زانیاری ئەوەی دەستخست کە مەبەست لە هێرشەکانی شەوی ڕابردوو، تەنها داگیرکردنی ئەو دوو گەڕەکە کوردییە نەبوو، بەڵکو ڕاکێشانی هەسەدە بوو بۆ شەڕێکی خوێناوی گەورە کە دەرفەت بۆ ئاشتی نەهێڵێتەوە، بەڵام پیلانەکە هەر لە کاتژمێر ١١ی شەو تێکشکێنرا و دواتر بریاری ئاگربەست دەرکرا.

هاکان فیدان، کە یەکێکە لە سەرە گەورەکانی دوژمنایەتی کورد ، دوای شکستی لە ئالۆزکردنی پرۆسەی ئاستی لە تورکیا و دوای سەردانەکەی بۆ سوریا مەبەستی بوو لە ڕیگەی دیمەشقەوە ئاستەنگ بۆ پڕۆسەی ئاشتی نێوان کورد و تورک دروست بکات، ئەویش بە هاندانی سوریا و چەتە و گروپە تیرۆرستیەکانیان بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و پەلکێشکردنی هەسەدە بۆ ناو شەڕ، بەڵام وەڵامدانەوەی دەم و دەستی هاوڵاتیان،هێزەکانی سوریای دیموکرات ، ئاسایشی ناوخۆ و پاراستنی گەڕەکە کوردییەکان، کۆتایی بە پیلانەکە هێنا.

  • ​ترەمپ بۆچی پەیوەندی بە بارزانی و تاڵەبانییەوە کردووە؟

  • "ئەم دەرفەتە لەدەست مەدەن"

  • ئاماری سێ رۆژی جەنگ لە ئێران لەنێوان خەڵكی سڤیل و هێزەكانی حكومەت

  • عەلی ڕەزا ئەعرافی لە سێبەری خامنەییەوە بۆ لوتکەی دەسەڵات و چارەنووسێکی نادیار

  • لاریجانی هەڕەشە دەكات؛جگە لە رابەر چەند سەركردەی دیكە لە هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ئێران كوژراون؟

  • ئێران بۆ ئەمریکاو ئیسرائیل:ڕێگایەکتان دەستپێکرد کۆتایییەکەی بەدەستتان نابێت

  • بۆچی شەڕ لەنێوان پاكستان و ئەفغانستان سەریهەڵدا؟

  • رۆژنامەیەكی ئەمریكی داواكانی وڵاتەكەی لە ئێران ئاشكرادەكات

  • رۆژنامەیەكی ئەمریكی داواكانی وڵاتەكەی لە ئێران ئاشكرادەكات

سەرەکی