11   کاتژمێر پێش ئێستا 79 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا چۆن ئەجێندای تورکیای لە سوریا پەکخست؟

ئیرادە میدیا

لە کاتێکدا هەموو چاوەکان لەسەر کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی شەوی ڕابردووی دیمەشق و بەرپرسانی باڵای تورکیا بوون، لە پڕ ئەنجام و چاوەڕوانیەکانی تورکیا بوون بە هەواو چوون بە ئاسماندا و ئەمریکا ڕیسە چێندراوە چەند ساڵەیەکەی لێکردنەوە بە خوری.

شەوی ڕابردوو نامق دۆغان، باڵیۆزی پێشووی تورکیا لە سوریا ئاشکرای کرد کە هاکان فیدان هەوڵێکی زۆری داوە دیمەشق قەناعەت پێبکات، لەوەی هەسەدە وەک دوژمنێکی هاوبەشی ئەوان و هاوکارێکی ئیسرائیل بناسێنێت، بەڵام فشار و رێکەوتنە نێودەوڵەتیەکان ڕێگر بووە لەوەی ئەسعەد شەیبانی بۆچوونەکەی هاکان فیدان وەک خۆی وەربگرێت، هەر بۆیە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا پێچەوانەی فیدان کە هەدەی وەک مەترسی ناوبرد شەیبانی وتی چاويڕێ تێکەڵکردنەوەی هێزەکانمانین لەگەل هەسەدە.

چاودێران پێیان وایە ئەم هەڵوێستە توندەی دیمەشق و جەختکردنەوەی لەسەر یەکگرتنەوە لەگەڵ هەسەدە لەبری شەڕکردن، ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی فشارەکانی ئەمریکایە، بەجۆرێک کە واشنتۆن دیمەشقی ناچار کردبێت نەچێتە ژێر باری داواکارییەکانی تورکیا بۆ شەڕی هەسەدە و ئەو پەیامەی کە شەیبانی گەیاندوویەتی، لە بنەڕەتدا نەخشەڕێگایەکی ئەمریکی بووە بۆ پاراستنی هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدا.

هاوکات شەڕ و گرژیەکانی شەوی ڕابردووی حەلەب و هێرش کردنە سەر دوو گەڕەکە کوردییەکە ، کەلە لایەن گروپەکانی سەر بە تورکیاوە ئەنجامدرا، کەمەبەست لێی ڕاکێشانی هەسەدە و جەتەکانی جۆلانی بوو بۆ شەڕی خوێناوی, دەریخست کە ململانێی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق لەسەر پرسی کورد و هەسەدە تەنها پەیوەست نییە بە ئارەزووی لایەنەکان،، بەڵکو دەستوەردانی ئەمریکا وەک یاریزانێکی سەرەکی، ئەجێندای سەردانەکەی فیدانی لە ئامانجە بنەڕەتییەکانی دوورخستووەتەوە و وایکردووە دیمەشق لە نێوان پاراستنی سەروەریی خۆی و نەچوونە ناو جەنگێکی نوێ لەگەڵ هەسەدەدا، ڕێگەیەکی سێیەم هەڵبژێرێت کە تورکیا تێیدا دەستبەتاڵ بێتەوە.

  • مه‌ترسى گه‌وره‌ ئاشكراكراو ئه‌گه‌رى هێرشكردنه‌سه‌ر كوردانى حه‌له‌ب هه‌یه‌

  • بۆ لەپڕ هێرش کرایە سەر گەڕەکە کورد نشینەکان؟

  • ئەمریکا چۆن ئەجێندای تورکیای لە سوریا پەکخست؟

  • بۆچی مەسرور بارزانی لە سەردانەکانیدا تەنها پارتییەکانی لەگەڵە؟

  • سوننەکان سبەینێ کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان یەکلادەکەنەوە

  • كه‌ى شه‌وى یه‌ڵدایه‌و ده‌بێته‌ درێژترین شه‌وى ساڵ؟

  • مه‌زڵوم عه‌بدى وه‌ڵامى نه‌یارانى كورد ده‌داته‌وه‌

  • ئەمریکا لەهێرشی بۆ سەر "پێگەکانی داعش" لە سوریا؛ چەندین جۆر فڕۆکەی بەکارهێناوە

  • قۆناغێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌ڕێوه‌یه‌... ئه‌وروپا ئاماده‌باشیى سه‌ربازییان گرته‌به‌ر

سەرەکی