هاتوچۆی هەولێر
3   کاتژمێر پێش ئێستا 52 جار خوێنراوەتەوە

هاتوچۆی هەولێر: ئەم ساڵ بە جۆرێکی جیاواز و لەناو ئۆتۆمبێلەوە سزای سەرپێچیکاران تۆمار دەکەین

ناوەندی هەواڵ

هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، لەمساڵدا بەشێوەیەکی جیاواز سزای سەرپێچیکاران دەدات و داواش دەکات پاپەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ ببن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردوو بە هۆی تەواوبوونی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی و بەدواداچوونی بەردەوامی تیمەکانیان، روداوەکانی هاتوچۆ بە مردن و برینداربوون کەم بۆتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پێناوی پاراستنی زیاتری گیانی هاووڵاتیان و پاراستنی مافی هەموو بەکارهێنەرانی شەقام و پاراستنی سەروەری یاسا بەسەر هەمووان، ئاگاداری شوفێران دەکەنەوە کە تیمەکانیان لە ترافیکلایتەکان، لە بازگە و مەفرەزەکان، هەروەها لە ناو ئۆتۆمبێلەکانی هاتوچۆ (بە هەردوو جۆری تابلۆی میری و تابلۆی شارستانیی)ەوە بە بەرنامەیەکی نوێ بۆ ساڵی 2026 دەست دەکەن بە بەدواداچوونی جێبەجێکردنی یاسا و ڕێساکان و سزادانی ئەوانەی سەرپێچی دەکەن.

هاتوچۆی هەولێر ئەوەی خستووەتە ڕوو ئەم جۆرە سەرپێچیکارانە سزا دەدات..

- ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ، یان تابلۆی ساختە، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت و دەستی بەسەردا دەگیرێت.

- بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی شوفێری رووبەرووی سزای دارایی دەکرێتەوە.

- بەکارنەهێنانی پشتێنی سەلامەتی، لە ناو شار و لە دەرەوەی شار، رووبەرووی سزای دارایی دەکرێتەوە. بۆیە خۆتان ڕابهێنن کە لەگەڵ داگیرساندنی ئۆتۆمبێل، پشتێنی سەلامەتی ببەستن، ئەمەش بۆ سەلامەتی خۆتانە.

- جام رەشکردن بێ مۆڵەت، بەکارهێنانی نەشرە و فلاشەر و دەستکاریکردنی گزۆز، دەستی بەسەردا دەگیرێ و سزای دارایی دەدرێت.

- شوفێری کردن بێ مۆڵەت رووبەرووی دادگا و یاسا دەکرێتەوە.

- ماتۆرسواری دیلیڤەری و هەر جۆرە ماتۆرێکی دیکە پێویستە هەردوو تابلۆی پێشەوە و دواوەی پێوە بێت و بە فەرمی تۆمار کرا بێت، بە پێچەوانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.

- ماتۆرسوار دەبێ مۆڵەتی لێخوڕینی هەبێت و کڵاو و پێداویستی سەلامەتی لەسەر بێت، بە پێچەوانەوە سزای داریی دەکرێت.

هاتوچۆی هەولێر راشیگەیاند، شوفێر پێویستە ئاگادار بێت کە هەموو کات لەژێر چاودێری تیمەکانی هاتوچۆیە، تیمەکانیان ئۆتۆمبێلی مەدەنی ( تابلۆ شارستانی) لە پاڵ ئۆتۆمبێلی میری بەکار دەهێنن بۆ چاودێریکردنی شەقامەکان و پەیڕەوکردنی یاساکان، چونکە شەقامەکان فەزای گشتین و موڵکی هەموو خەڵکن، نابێ کەس بە سەرپێچیکردن پێشێلی یاسا و مافی هاووڵاتیانی دیکە بکات.

  • هاتوچۆی هەولێر: ئەم ساڵ بە جۆرێکی جیاواز و لەناو ئۆتۆمبێلەوە سزای سەرپێچیکاران تۆمار دەکەین

  • سوپای عەرەبیی سوریا پلانی هێرش بۆ سەر دێرحافر و دەوروبەری رادەگەیەنێت

  • ئاڵدار خەلیل: ئەگەر چەکدار نەبین وەک عەلەوییەکانمان لێدێت

  • بە 42 هەزار چەکداری فەرمیی سوریا و دەیان هەزار بەکرێگیراوی تورکیا شەڕی دوو گەڕەکی کوردیی دەکەن

  • ئەگەر هێرشەكان لەحەلەب بەردەوامبن شەڕدەبەینە تەواوی شارەكانی سوریا

  • گرووپەكانی سەر بە شەرع دیسان پەلاماری كوردیان دایەوە

  • دیوی پشتەوەی هۆکارەکانی هێرشی ئەمریکا بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکی فەنزوێلا چییە؟

  • عێراق لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختی کەشوهەوادایە

  • مه‌ترسى گه‌وره‌ ئاشكراكراو ئه‌گه‌رى هێرشكردنه‌سه‌ر كوردانى حه‌له‌ب هه‌یه‌

سەرەکی