سیناتۆر جیمس ئیلۆری ریش، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا
1     کاتژمێر پێش ئێستا 39 جار خوێنراوەتەوە

دەبێت لێپرسینەوە لە تاوانەکانی حەلەب بکرێت و مافی هاوڵاتییان بپارێزرێت

ناوەندی هەواڵ

سیناتۆرێکی دیاری ئەمەریکا نیگەرانی قووڵی خۆی  دەرببارەی ڕەفتاری هێزە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی لە شاری حەلەب دەربڕی و جەختی کردەوە کە ئەرکی حکومەتی نوێ پاراستنی مافەکانە نەک پێشێلکردنیان.

سیناتۆر جیمس ئیلۆری ریش، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X)، داوای لێپرسینەوەی بەپەلەی کردووە لەو کەسانەی بەرپرسن لە ئەنجامدانی "تاوان و دڕندەیی" لە شاری حەلەب، ئەوەش دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی هێزە چەکدارەکان لەو شارەدا.

سیناتۆرە ئەمەریکییە کە ئاماژەی بە ڕووداوەکانی هەفتەی ڕابردووی شاری حەلەب کردووە، ڕایگەیاند،"بە قووڵی نیگەرانم لە کردەوەکانی هێزە چەکدارەکانی سوریا لە حەلەب لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا و داوا لە حکومەت دەکەم لێپرسینەوە لەو کەسانە بکات کە بەرپرسیارن لەو تاوان و دڕندەییانە."

جەیمس ڕیش لە درێژەی پەیامەکەیدا جەختی لەسەر ئەرکی حکومەتی کاتی کردەوە لەم قۆناغە هەستیارەدا و وتی: "دوای ساڵانێک لە شەڕ، ڕۆڵی حکومەتی نوێی سوریا و هێزە چەکدارەکان دەبێت پاراستنی مافە سروشتییەکانی هاووڵاتیانی بێت، نەک پێشێلکردنیان."

پەیامەکەی ئەم سیناتۆرە وەک کاردانەوەیەکە لەسەر بڵاوکراوەیەکی (ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ)، کە تێیدا دیمەنێکی دڵتەزێنی بڵاوکردبووەوە. بەپێی ڕوانگەکە، لە گرتەکاندا دەردەکەوێت کە ئەندامێکی گرووپە چەکدارەکان بە شێوەیەکی نامرۆڤانە مامەڵە لەگەڵ تەرمی ژنێک دەکات و لە نهۆمێکی بەرزی بینایەکەوە فڕێی دەداتە خوارەوە.

ئەم لێدوانەی سیناتۆر ڕیش بە یەکێک لە کاردانەوە فەرمییەکان دادەنرێت بەرامبەر بەو پێشێلکارییانەی کە لە دوای کۆنتڕۆڵکردنی حەلەب لەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە ڕاپۆرت کراون، کە نیگەرانی ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی لێکەوتووەتەوە.

  • دەبێت لێپرسینەوە لە تاوانەکانی حەلەب بکرێت و مافی هاوڵاتییان بپارێزرێت

  • رێكخراوی هەرانا: تائێستا لە خۆپیشاندانەكانی ئێران دوو هەزار و 571 كەس كوژراون

  • لەبارەی ڕاگرتنی گەشتەکانی سلێمانی-ئێران ڕوونکردنەوە دەدرێت

  • هەسەدە: دیمەشق دەیەوێت بە بیانووی ناڕاست ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزی بەرێت

  • دەستەی مافی مرۆڤ: سکاڵا لەسەر مەلا مەزرهەر تۆماردەکات

  • بەڕێوەبەری خۆسەر: دڵنیابن ئە تاوانانەی دژ بە کوردانی حەلەب کرا ئاسان تێناپەڕن

  • ئێران: ئەمەریکا هێرش بکات هێرش دەکەین

  • ئاسایشى شێخ مه‌قسود: ڕاسته‌ قوربانیمان زۆربوو بەڵام كۆڵناده‌ین‌ و تەسلیم بونیش قبوڵنەکرا

  • ئاسایشی حەلەب: شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە شێخ مەقسود بەردەوامە

سەرەکی