ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)
4   کاتژمێر پێش ئێستا 73 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە هۆشداری دەدات

ناوەندی هەواڵ

گرووپەکانی سەر بە دیمەشق و تورکیا هێرشێکی چڕ دەکەنە سەر ناوچەکانی دێر حافر و بەنداوی تشرین.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە ڕاگەیەندراوێکدا وردەکاریی پێکدادان و هێرشە سەربازییەکانی ئەمڕۆ (14ی کانوونی دووەمی 2026)ی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە ناوچەکە ڕووبەڕووی پەرەسەندنێکی مەترسیدار بووەتەوە.

هەسەدە ڕایگەیاندووە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، گرووپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بە زیاتر لە 12 هێرش کە تێیدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ، تۆپخانە و هاوەن بەکارهێنراوە، دەوروبەری بەنداوی تشرینیان کردووەتە ئامانج.

ئەم هێرشانە گوندەکانی (مەحشییە، شێخ حەسەن و قەشڵە)شی گرتووەتەوە و تا کاتی ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکە تۆپبارانەکان بەردەوامن.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە هێرشەکان بۆ سەر دێر حافر بە مەبەست بووە بۆ شڵەژاندنی ژیانی ڕۆژانەی مەدەنییەکان، لەوانە نانەواخانەی مەدەنی دێر حافر بە فڕۆکەی خۆکوژ کراوەتە ئامانج و لەکارکەوتووە، کە ئەمەش هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی خۆراکی ناوچەکە، هاوکات بینای بەڕێوەبەرایەتی پۆستەی دێر حافر تۆپباران کراوە.

بەهۆی هێرشەکانەوە ڕێگری لە جوتیاران دەکرێت بگەنە زەوییەکانیان، کە ئەوەش بژێوی ژیانیانی خستووەتە مەترسییەوە.

هەسەدە ڕاشیگەیاندووە، کە هێزەکانیان توانیویانە هەوڵێکی دزەکردنی گرووپەکانی دیمەشق لەسەر میحوەری گوندی "زوبەیدە" لە گوندەواری باشووری دێر حافر تێکبشکێنن و هێرشبەرانیان ناچار بە ڕاکردن کردووە.

هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی دیمەشق، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاش چەندین ناوچەیان بۆردومان کردووە:

*خاڵێکی سەربازی هەسەدە لە شاری مەسکنە بۆ جاری چوارەم کراوەتە ئامانج.

*خاڵێکی تری سەربازی لە گوندی بۆعاسی لە گوندەواری شاری تەبقە کراوەتە ئامانج.

هەسەدە لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، حکومەتی دیمەشق و لایەنە هێرشبەرەکانی بە بەرپرسیاری تەواوی ئەو پەرەسەندنە سەربازییە و لێکەوتە مرۆیی و ئەمنییەکانی ناوچەکە زانی.

  • هەسەدە هۆشداری دەدات

  • دەبێت لێپرسینەوە لە تاوانەکانی حەلەب بکرێت و مافی هاوڵاتییان بپارێزرێت

  • رێكخراوی هەرانا: تائێستا لە خۆپیشاندانەكانی ئێران دوو هەزار و 571 كەس كوژراون

  • لەبارەی ڕاگرتنی گەشتەکانی سلێمانی-ئێران ڕوونکردنەوە دەدرێت

  • هەسەدە: دیمەشق دەیەوێت بە بیانووی ناڕاست ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزی بەرێت

  • دەستەی مافی مرۆڤ: سکاڵا لەسەر مەلا مەزرهەر تۆماردەکات

  • بەڕێوەبەری خۆسەر: دڵنیابن ئە تاوانانەی دژ بە کوردانی حەلەب کرا ئاسان تێناپەڕن

  • ئێران: ئەمەریکا هێرش بکات هێرش دەکەین

  • ئاسایشى شێخ مه‌قسود: ڕاسته‌ قوربانیمان زۆربوو بەڵام كۆڵناده‌ین‌ و تەسلیم بونیش قبوڵنەکرا

سەرەکی