8   کاتژمێر پێش ئێستا 103 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە: بانگەشەی وەزارەتی بەرگری سوریا دورە لە راستییەوەو کارەکانی سوریاتاوانی جەنگە

ناوەندی هەواڵ

هەسەدە رایگەیاندووە، بە توندی ئیدانەی ئەو بانگەشەيەی وەزارەتی بەرگری سوریا دەکەن، کە دەڵێن هێزەکانیان رێگری لە هاووڵاتیانی مەدەنی دەکەن دێرحافر بەجێبهێڵین،  ئاماژەیان بەوەکردوە هۆکاری نەمانی جوڵەی هاووڵاتییانی مەدەنی بەهۆی پەرەسەندی سەربازی و کۆبونەوەی هێزەکانی سەر بە گروپەکانی دیمەشقە لە ناوچەکە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات راگەیەندراوێكی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ بانگەشەی وەزارەتی بەرگری سوریا بێ بنەمایە و ئاوارەکردنی زۆرەملێی خەڵکی مەدەنیی لەلایەن حکومەتی کاتی سوریاوە بە زۆر و لەژێر هێزدا تاوانی جەنگە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن ئەو کارانەی حکومەتی دیمەشق، کە بوەتە هۆی هەرەشە بۆ سەر 170 هەزار هاووڵاتی مەدەنی و ئاوارەبونیان ئیدانە بکەن.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، هەسەدە ئەوەشی خستوەتەڕوو، خەڵکی دێرحافر پابەندی خۆیان بۆ پاراستنی خاک و ماڵیان سەلماند و هیچ لایەنێک ناتوانێت لەژێر گوشاری سەربازیدا مافی مانەوەیان لێبسەنێت.

ئەم راگەیەنداروەی هەسەدە لە کاتێکدایە، وەزارەتی بەرگری سوریا ئەمڕۆ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد بوو، هەسەدە رێگری دەکات لە هاووڵاتییان دێرحافر بەجێبهێڵن.

  • هەسەدە: بانگەشەی وەزارەتی بەرگری سوریا دورە لە راستییەوەو کارەکانی سوریاتاوانی جەنگە

  • هاتوچۆی هەولێر: ئەم ساڵ بە جۆرێکی جیاواز و لەناو ئۆتۆمبێلەوە سزای سەرپێچیکاران تۆمار دەکەین

  • سوپای عەرەبیی سوریا پلانی هێرش بۆ سەر دێرحافر و دەوروبەری رادەگەیەنێت

  • ئاڵدار خەلیل: ئەگەر چەکدار نەبین وەک عەلەوییەکانمان لێدێت

  • بە 42 هەزار چەکداری فەرمیی سوریا و دەیان هەزار بەکرێگیراوی تورکیا شەڕی دوو گەڕەکی کوردیی دەکەن

  • ئەگەر هێرشەكان لەحەلەب بەردەوامبن شەڕدەبەینە تەواوی شارەكانی سوریا

  • گرووپەكانی سەر بە شەرع دیسان پەلاماری كوردیان دایەوە

  • دیوی پشتەوەی هۆکارەکانی هێرشی ئەمریکا بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکی فەنزوێلا چییە؟

  • عێراق لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختی کەشوهەوادایە

سەرەکی