شاسوار عەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانی
2   کاتژمێر پێش ئێستا 52 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەکۆبوونەوەدان

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی شاندێک سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کرد و بڕیارە گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەکەی نەوەی نوێ بکەن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت.

بافل تاڵەبانی دوای کۆبونەوەی لەگەڵ محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات،  بە مەبەستی  هەنگاونان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت سەردانی شاسوار عەبدولواحیدی کرد و لەگەڵیدا کۆبووەوە.

دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی وەڵامی پڕۆژەکەی نەوەی نوێی دایەوە، کەمێک پێش ئێستا بافڵ تاڵەبانی، بە سەرۆکایەتی شاندێکی یەکێتی سەردانی نەوەی نوێ کرد و بڕیارە شاسوار عەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانی گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەکەی نەوەی نوێ بکەن
 
ئەمڕۆ، شەممە، سەرۆكی یەكێتی  چەند کۆبونەوەیەک لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان ئەنجامدا و  لە كۆبونەوەكانیدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان جەخت دەکاتەوە لە كاراكردنەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم.

شاندی نەوەی نوێ بە سەرۆکایەتی شاسوار عەبدولواحیدە و هەروەها هەریەک لە رێبوار ئەورەحمان و سروە عەبدولواحید و کوردەوان جەمال و هیمداد شاهین بەشدارن.

شاندی یەکێتیش بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و ئەندامێتی ئەحمەد حەمەکەریم ئەندامی مەکتەبی سیاسی و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و سالار سەرحەد ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حزبەیە.

  • یه‌كێتی‌ و نه‌وه‌ی‌ نوێ رێككه‌وتن

  • سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەکۆبوونەوەدان

  • هەسەدە: بانگەشەی وەزارەتی بەرگری سوریا دورە لە راستییەوەو کارەکانی سوریاتاوانی جەنگە

  • هاتوچۆی هەولێر: ئەم ساڵ بە جۆرێکی جیاواز و لەناو ئۆتۆمبێلەوە سزای سەرپێچیکاران تۆمار دەکەین

  • سوپای عەرەبیی سوریا پلانی هێرش بۆ سەر دێرحافر و دەوروبەری رادەگەیەنێت

  • ئاڵدار خەلیل: ئەگەر چەکدار نەبین وەک عەلەوییەکانمان لێدێت

  • بە 42 هەزار چەکداری فەرمیی سوریا و دەیان هەزار بەکرێگیراوی تورکیا شەڕی دوو گەڕەکی کوردیی دەکەن

  • ئەگەر هێرشەكان لەحەلەب بەردەوامبن شەڕدەبەینە تەواوی شارەكانی سوریا

  • گرووپەكانی سەر بە شەرع دیسان پەلاماری كوردیان دایەوە

سەرەکی