وێنەی تەقینەوەکە
2   کاتژمێر پێش ئێستا 30 جار خوێنراوەتەوە

لەنێوان بازگەی کەڵەوانان و پیرەمەگرون چی روویدا؟

ناوەندی هەواڵ

بە دیاریكراوی لەنێوان كاتژمێر حەوت و نیو بۆ هەشتی شەوی 18ی شوباتی 2026، ئۆتۆمبێلێك كە دوو سەرنشینی تێدابووە لەنێوان بازگەی كەڵەوانان و ناحیەی پیرەمەگرون سەر بە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی كوردستان تەقییەوە، رووداوەكە خوێندنەوەی جیاوازی بۆكرا.

ئۆتۆمبێلەكە دوو پێشمەرگەی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێرانی تێدابووە، یەكێكیان شەهید و ئەوی دیكەش برینداربووە، رێكخراوی سی پی تی ئەمەریكی بە هێرشی درۆنیی ناوی برد، ئاسایش بە وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل و پاشان تەقینەوەی ئەو چەكانەی تێیدابووە، كۆمەڵە خۆی گومانی هەیە بەڵام میدیای ئێران بە تەقینەوە ناوی دەبات.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، به‌دیاریكراوی له‌نێوان بازگه‌ی كه‌ڵه‌وانان و ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزه‌ر كه‌ گوللـه‌ نه‌بڕبوه‌، به‌درۆن كراوه‌ته‌ ئامانج و ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكراشیكردووە، له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا دوو كه‌س هه‌بوون، یه‌كێكیان به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و ئه‌وی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربووه‌ و له‌ئێستادا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌ سلێمانی گواستراوه‌ته‌وه‌.

دەوترێت ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌، هێرش ره‌نجبه‌ری ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕگێڕان بووە، گوایە ئۆتۆمبێله‌كه‌ هی عومه‌ر ئیلاخانی زاده‌ جێگری سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ بووە.

سیروان سەرحەد، قائیمقامی دووكان لەبارەی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی کەڵەوانان رایگه‌یاندووە ئۆتۆمبێلەکە چەک و تەقەمەنی تێدابووە و هێزە ئەمنیەكان لێكۆڵینەوە دەكەن.

دوای رووداوەكە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: پێناچێت بە درۆن یان هەر هۆکارێکی ئەمنی ئەو ئۆتۆمبێلە تەقیبێتەوە و وەرگەڕاوە و چەک و تەقەمەنی تێدابووە و تەقیوەتەوە.

 كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران رووداوەكە بە گوماناوی ناودەبات و دەڵێت ئۆتۆمبیلێكی كۆمەڵە لە نێوان رێگای سلێمانی بۆ دوكان تەقیوەتەووە و بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوە پێشمەرگەیەكی كۆمەڵە بە ناوی سەعید هێرش رەنجبەر گیانی بەختكردووە و ئارام بەهرامی یەكێكی دیكە لە پێشمەرگەكانمان بریندارە.

كۆمەڵەی شۆڕشگێر رایگەیاندووە ئاسایشی سلێمانی و ئەمنییەتی كۆمەڵە خەریكی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكەن، بەڵام میدیای ئێران و بەدیاریكراوی ئاژانسی میهر رووداوەكەی بە تەقینەوە ناوبردووە.

 

  • تورکیا بە نیازە عێراق و سوریاش دژ بە پەکەکە تێوەبگلێنێت

  • لەنێوان بازگەی کەڵەوانان و پیرەمەگرون چی روویدا؟

  • ئێران لەبەردەم دوو هەفتەی چارەنوسسازدا

  • عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: له‌ هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ی ئەمشەودا پاسه‌وانێكم شه‌هید بووە

  • ئوستورالیا رێگە بە گەڕانەوەی چەند ئەندامێكی داعش بۆ وڵاتەكەی نادات

  • ئەو دوو مەترسییەی پێكەوە روبەڕووی عێراق دەبنەوە

  • یەکێتی و پارتی تا یەکلابوونەوەی کاندیدی شیعەکان، سەرۆککۆمار یەکلا ناکەنەوە

  • ئایندەی گۆڕان لەبەردەم کۆنفرانس و کۆمسیۆندا

  • نهێنی گەڕانەوەی پارەی زۆری کارەبا بۆ هاوڵاتیان

سەرەکی