پسوڵەیەکی کارەبا
1     کاتژمێر پێش ئێستا 140 جار خوێنراوەتەوە

نهێنی گەڕانەوەی پارەی زۆری کارەبا بۆ هاوڵاتیان

ناوەندی هەواڵ

ماوەیەكە گەرانەوەی پارەیەكی زۆری كارەبا بۆ هاوڵاتیان بووەتە جێی باس، وەزارەتی كارەبا چەندین جار روونكردنەوەی داوە كە بەشێكی زۆری هاوڵاتیان و هاوبەشانی كارەبا بڕێكی كەم پارەی كارەبایان بۆ هاتووەتەوە، بەڵام بەڵگەكان شتێكی دیكە دەڵێن.

وەزارەتی کارەبا ئاماری دژیەک بڵاودەکاتەوە

هەرچەندە وەزارەتی كارەبا دەڵێت لە پرۆژەی رووناكی نیوەی ماڵان لەسەر پسوڵەی كارەبا كەمتر لە 73 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە، دەشڵێت لە 80%ی ماڵان لەسەر دوایین پسوڵەی کارەبا کەمتر لە 160 هەزاریان بۆ دێتەوە، وەك وەزارەتی كارەبا باسی دەكات پسوڵەی كارەبا بە تێكڕا بریتی بووە لە 45 رۆژ، خولێكی درێژتری پسوڵە رەنگدانەوەیە بۆ ماوەی بەكارهێنانی كارەبای زیاتر بەبێ ئەوەی گۆڕانكاری لە نرخەكانی كارەبادا رووبدات.

حکومەت خۆشی فێڵەکەی ناشارێتەوە

بنەڕەتی ئەو فێڵەی حكومەت لە هاوڵاتیانی كردووە و خۆشی نایشارێتەوە هەر ئەمەیە، بۆ نمونە 400 كیلۆوات كاتژمێری یەكەم لە هەر 30 رۆژێكدا بە 72 دیناری عێراقی بۆ كیلۆ واتێك هەژمار دەكرێت، بەڵام ئەگەر خولی پسوڵە درێژبێتەوە بۆ 45 رۆژ، كیلۆ واتی زیاتر لەسەر هاوڵاتیان هەژمار دەكرێت بە هەمان پارە، بەڵام پسوڵەكان بەو شێوەیە هەژمار نەكراون.

بەڵگەكان دەری دەخەن، كە پارەی كارەبا بەشێوەیەكی هەڕەمەكی و جیاواز لەو پێوەرەی حكومەت خۆی دایناوە دێتەوە، كەچی بەرپرسانی حكومەت دەڵێن: خەڵك خۆی كارەبای زیاتریان بەكارهێناوە.

هاوڵاتییان بە سەدان بەڵگەوە دەیسەلمێنن، كە بە هەڕەمەكی پارەی كارەبایان بۆ دیاری كراوە.
حكومەتی هەرێم نرخی كارەبای لە پڕۆژەی ڕووناكیدا بە كیلۆوات و بۆ هەر كاتژمێرێك بەمجۆرە دیاری كردووە:
400 -0 كیلۆوات/ 72 دینار
800 – 400 كیلۆوات/  108 دینار
1200- 800 كیلۆوات/  175 دینار
1600 – 1200 كیلۆوات/ 265 دینار
1600 كیلۆوات/ لەكاتژمێرێك بەرەو سەرەوە  350 دینار

حکومەت دوو رێگای تەکنیکی بەکارهێناوە

بەپێی بەڵگەكان حكومەت دوو ڕێگای تەكنیكی بەكارهێناوە بۆ ئەوەی پارەی زیاتر بۆ هاوڵاتییان بگەڕێتەوە، یەكەمیان لەبری ئەژماركردنی 30 ڕۆژ،  46 ڕۆژیان هەژمار كردووە، ئینجا پسووڵەیان كردووە ، كە بەمەش بە ئاسانی نرخەكە دەچێتە خانەی دووەمەوە، كە 400 بۆ 800 كیلۆوات و نرخەكەی 108 دینارە، هەندێك جارە دەچێتە خانەی سێیەم و چوارەمیش و تا 265 دینار دەڕوات لەسەر هاوڵاتییان، ڕێگای دووەم كە حكومەت بەكاری هێناوە.

پێشتر خانەی كیلۆوات و پارەكان بەكۆی مانگەكە هەژمار دەكرا، بەڵام كاتێك حكومەت بۆی دەركەوت هاوڵاتییان خۆیان لەگەڵ خانەی یەكەم گونجاندووە كە ٠ بۆ 400 كیلۆواتە،  حكومەت 400 كیلۆواتەكەی لە مانگێكەوە دابەشی ڕۆژەكان كردووە، واتە هەر ماڵێك ڕۆژانە هەتا خواستی كارەبای زیاتر بێت كارەبای لەسەر گرانتر دەبێت.

هەر ئەوەش نا، حكومەت كاتێك بۆی دەركەوت هاوڵاتییان هەستیان بەو فێڵە تەكنیكییە كردووە و لە میدیا و سۆشیاڵ میدیا دەنگدانەوەی درووستكردووە، سەرۆكی حكومەتی هەرێم داشكاندنی لە 20٪ـی لە كرێی كارەبا بۆ ئەو هاوڵاتییانە دەركرد كە لە ڕێی سیستەمی “ئی پسوڵە”وە پارەكانیان بدەن، ئەوەش بەو ئامانجەی كاردانەوەكان بەرامبەر حكومەت هێور بكاتەوە و پەردە پۆشی ئەو كارەیان بكات.

کارمەندێکی کارەبا راستتیەکانی درکاند

كارمەندێكی وەزارەتی كارەبا كاتێك چووەتە بەردەم ماڵی هاوڵاتییەك بۆ پێدانی پسووڵەی كارەبا، قسە بۆ میدیاكان دەكات و دەڵێت: ئەمە دزییە لە هاوڵاتییان دەكرێت، خەڵك بوونەتە كرێچی حكومەت، ماڵ هەیە ملیۆنێك دیناری بۆ هاتووەتەوە، من كە خۆم 15 ساڵە بژمێرم گومانی زۆرم لەم پڕۆسەیە هەیە.

هەر ئەو كارمەندە بە بەڵگەوە ئەوەش ئاشكرا دەكات، دەستكاری نرخی كارەبا كراوە و دەڵێت: هاوڵاتییەك 40 كیلۆواتی بە چوار نرخی جیاواز بۆ هەژمار كراوە.

 

  • ئایندەی گۆڕان لەبەردەم کۆنفرانس و کۆمسیۆندا

  • نهێنی گەڕانەوەی پارەی زۆری کارەبا بۆ هاوڵاتیان

  • ستراتیژی هەسەدە و داواکارییەکانی مەزڵوم عەبدی بۆ ئایندەی کورد لە سوریا

  • 480 ڕۆژ بێ‌حکومەت: هاوکێشەی یەکێتی و پارتی لەنێوان دەنگۆی ڕێککەوتن و دۆخی ڕاستەقینەی سیاسیدا

  • هەڕەشەکەی هاکان فیدان ئاماژەی هێرشە بەرەو شەنگال یان قەندیل

  • کێ گەمارۆی سەر کۆبانێی داوە و بۆ ناتوانرێت هاوکاریەکان بگەیەنرێتە شارەکە

  • دامەزراوەی پەی بۆ دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن، مەترسی لەبەردەم دەرگایە، كەی بە هۆش دێنەوە؟

  • مەریوان وریا قانع: هیچ جیاوازییەک لەنێوان جیفری ئیپستین و داعشدا نییە

  • پێش دەستپێکردنی دانوستانەکانی عومان؛ ئەمریکا پەیامێک ئاراستەی ئیسرائیل دەکات

سەرەکی