2   کاتژمێر پێش ئێستا 48 جار خوێنراوەتەوە

تورکیا بە نیازە عێراق و سوریاش دژ بە پەکەکە تێوەبگلێنێت

ناوەندی هەواڵ

هەرچەندە لە چوارچێوەی ئەو پرۆسەیەی لە تورکیا دەستیپێکرد و دوای بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، ئەو حزبە چەند هەنگاوێکی نا و پرۆسەی چەک سوتاندنی ئەنجامدا، لە چەند ناوچەیەکیش کشایەوە، بەڵام تورکیا بە نیازە بە هاوکاری سوریا و عێراق شانەیەکی هەواڵگریی بۆ سیخوڕیکردن بەسەر ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستانەوە پێکبهێنێت.

بە پاساوی ئەوەی هێشتا مەترسی پەکەکە لە شنگال و چەند ناوچەیەکی دیکە ماوە

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، تورکیا بە پاساوی ئەوەی هێشتا مەترسی پەکەکە لە شنگال و چەند ناوچەیەکی دیکە ماوە، خەریکی پلانێکی هەواڵگرییە، دەیەوێت پرسی پەکەکە ببەستێتەوە بە پرسی دژایەتیکردنی داعش، لەبەرامبەردا بارەگا سەربازییەکانی بەو پاساوانە بهێڵێتەوە.

سوپای تورکیا دەیان بنکەی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە

ئەگەر ئەو پلانەی تورکیا سەربگرێت، ئەوکات دۆسیەی پەکەکە لەنێوان ئەو حزبە و تورکیادا نامێنێتەوە، بەڵکو بەشێوەیەکی رەسمی دەچێتە چوارچێوەیەکی ئەمنیی فراوانەوە لە سوریا و عێراقیش، بەتایبەتیش کاریگەرییەکەی لەسەر شنگال و ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت.

سوپای تورکیا دەیان بنکەی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە، هەندێک لەو بنکانەی وەک ئەوە داناوە کە هەرگیز نیازی کشانەوەی نییە، لەگەڵ ئەوەشدا لەو بنکانە چەکی قورس و درۆن و هێلیکۆپتەری جێگیرکردووە، لەگەڵ راداری چاودێری پێشکەوتوو.

ئامانجی تورکیا چییە؟

ئەم رێوشوێنانەی تورکیا وەک هەنگاوێکە بۆ شەڕی درێژخایەنی دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا رێگربێت لەوەی گەریلاکان بچنەوە ناوجەرگەی باکوری کوردستان و تورکیا.

تورکیا بۆ مانەوەی لە سنوری عێراق و هەرێمی کوردستان چەند ئامانجێکی هەیە، لەوانەش هێنانی شەڕ دژ بە پەکەکە بۆناو خاکی هەرێمی کوردستان و دوورخستنەوەی لەناوخۆی تورکیا و باکوری کوردستان، هەروەها چاودێریرکردنی قەندیل تا ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رۆژئاوای کوردستان، جگە لەوەش بەکارهێنانی دۆسیەی ئەمنیی لەپێناو پرۆژە فراوانەکانی دیکەی لەوانەش رێگای گەشەپێدان و ئاو و بازرگانیی و وزە.

 

  • تورکیا بە نیازە عێراق و سوریاش دژ بە پەکەکە تێوەبگلێنێت

  • لەنێوان بازگەی کەڵەوانان و پیرەمەگرون چی روویدا؟

  • ئێران لەبەردەم دوو هەفتەی چارەنوسسازدا

  • عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: له‌ هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ی ئەمشەودا پاسه‌وانێكم شه‌هید بووە

  • ئوستورالیا رێگە بە گەڕانەوەی چەند ئەندامێكی داعش بۆ وڵاتەكەی نادات

  • ئەو دوو مەترسییەی پێكەوە روبەڕووی عێراق دەبنەوە

  • یەکێتی و پارتی تا یەکلابوونەوەی کاندیدی شیعەکان، سەرۆککۆمار یەکلا ناکەنەوە

  • ئایندەی گۆڕان لەبەردەم کۆنفرانس و کۆمسیۆندا

  • نهێنی گەڕانەوەی پارەی زۆری کارەبا بۆ هاوڵاتیان

سەرەکی