1     کاتژمێر پێش ئێستا 101 جار خوێنراوەتەوە

ئــۆجەلان:بەبێ کورد تورک نابێت و بەبێ تورکیش کورد نابێت

ئیرادە میدیا

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، ئه‌مڕۆ هەینی 27ی شوباتی 2026، لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە شاری ئەنقەرە، نوێترین پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلانی بەبۆنەی یەکەم ساڵیادی بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی" ڕاگەیاند. پەیامەکە لە ئەنجامی کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی بووە لەگەڵ ئۆجەلان کە لە 16ی ئەم مانگەدا ئەنجامدراوە.

ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە بانگەوازی 27ی شوبات، وەرچەرخانێکی مێژووییە بۆ بێماناکردنی چەک و هەڵبژاردنی ڕێگەی سیاسی. ڕایگەیاندووە: "ئێمە توانیمان قۆناغی یاخیبوونی نەرێنی تێپەڕێنین و ئێستا کاتی ئەوەیە بەرەو بنیادنانی پۆزەتیڤ هەنگاو بنێین. بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری تەنها هەنگاوێکی کردەیی نییە، بەڵکو پاکبوونەوەیەکی هزرییە لە توندوتیژی و گەڕانەوەیە بۆ ئاشتی لەگەڵ چەمکی کۆمار."

🔻لە ساڵیادی 27ی شوباتی 2025، شاندی ئیمراڵی پەیامێکی نوێی عەبدوڵڵا ئــ.ۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پــ کـــ.ەکـــ بۆ رای گشتی بڵاودەکەنەوە.

🔻دەقی پەیامەکەی عەبدوڵڵآ ئـــ.ۆجەلان:

🔻هەڤاڵانی هێژا،


🔴لیژنەی ئیمرالیی دەم پارتی، لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٦دا لە ئیمرالی کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا. ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لە ٢٧ی شوباتدا کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیمۆکراتیک"، لە ڕێگەی لیژنەکەوە ئەم پەیامەی لەگەڵ ڕای گشتیدا هاوبەش کرد:

🔴«بانگەوازەکەمان لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥دا، گوزارشتە لەوەی لەو شوێنەی سیاسەتی دیمۆکراتیک جێگیر دەبێت، چەک واتای خۆی لەدەست دەدات؛ هەروەها ڕاگەیاندنێکی ئاشکرایە بۆ هەڵبژاردنی ڕێگەی سیاسی و تەواوکردنی بنەماکان. ئێمە بە ئیرادە و پراکتیکی یەک لایەنە، بە شێوەیەکی بنەڕەتی قۆناغی ڕاپەڕینی نەرێنیمان تێپەڕاند. پڕۆسەی ڕابردوو لێهاتوویی و هێزی ئێمەی بۆ دانوستان دووپات کردەوە و دەتوانین ڕێگە بۆ وەرچەرخان لە سیاسەتی توندوتیژی و پارچەپارچەکردنەوە بەرەو سیاسەتی دیمۆکراتیک و یەکگرتن (ئینتیگراسیۆن) بکەینەوە. بانگەواز، کۆنفرانس و کۆنگرەکانمان بۆ ئەم مەبەستە بوون. بڕیارەکانی ڕێکخراو بۆ هەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە ستراتیژیی تێکۆشانی چەکداری، تەنها ڕەتکردنەوەیەکی فەرمی و پراکتیکیی توندوتیژی نەبوو، بەڵکو لە هەمان کاتدا نیشاندەری وەرچەرخانێکی دەروونی بوو بەرەو ڕێگەیەکی سیاسی. ئەمە هاوکات ڕاگەیاندنی پێکهاتنێکی دەروونی بوو لەگەڵ کۆماردا.

🔴من ئیرادەی بەڕێز ئەردۆغان، بانگەوازەکەی بەڕێز باخچەلی، هاوکاریی بەڕێز ئۆزەل و هەوڵەکانی هەموو کەسایەتی و دامەزراوە سیاسی، کۆمەڵایەتی و مەدەنییەکانی تر کە ساڵی ڕابردوو بە شێوەیەکی ئەرێنی بەشدارییان لە پڕۆسەکەدا کرد، بە زۆر گرنگ دەبینم. بە تایبەتیش جارێکی تر یادی هەڤاڵمان "سرری سورەییا" بە ڕێز و حەسرەتێکی گەورەوە دەکەمەوە.

🔴تورک بێ کورد و کوردیش بێ تورک نابن. ئەم دیالەکتیکی پەیوەندییە خاوەن کارەکتەرێکی مێژوویی ڕەسەنە. نووسینە بنەڕەتییەکان لە پڕۆسەی دامەزراندنی کۆماردا، یەکێتیی تورک و کوردیان نیشان دەدا. بانگەوازەکەمان لە ٢٧ی شوباتدا هەوڵێکە بۆ زیندووکردنەوەی ئەو ڕۆحی یەکێتییە و داواکارییەکە بۆ کۆمارێکی دیمۆکراتیک. مەبەستمان بوو میکانیزمی خوێن و ململانێ بشکێنین. لەبری بینینی مێژووی بوون، جیدییەت و مەترسییە شاراوەکانی کێشەکە، ئەگەر بەپێی بەرژەوەندیی سیاسیی کاتی و تەسک بجوڵێینەوە، ئەوا هەموومان لاواز دەبین. هەوڵدان بۆ بەردەوامبوونی ئینکار و ڕاپەڕین، هەوڵدانە بۆ بەردەوامبوونی گەورەترین ناڕێکی. ئێمە ئەو کۆسپانەی بەردەم یەکێتی لادەبەین کە لە دوو سەد ساڵی ڕابردوودا دەویسترا ئەم یەکێتییە بشێوێنرێت؛ ئێمە مەرجەکانی یاسای یەکێتی جێبەجێ دەکەین. دەمانەوێت گفتوگۆ بکەین لەسەر ئەوەی چۆن بگەینە لای یەک و ژیانی پێکەوەیی بنیاد بنێین.

🔴ئێستا دەبێت لە قۆناغی نەرێنییەوە بەرەو قۆناغی ئەرێنیی بنیادنان هەنگاو بنێین. ڕێگە بۆ سەردەم و ستراتیژێکی نوێی سیاسەت دەکرێتەوە. ئامانجمان ئەوەیە سەردەمی سیاسەتی توندوتیژی کۆتایی پێ بهێنین و پڕۆسەیەک لەسەر بنەمای کۆمەڵگەی دیمۆکراتیک و سەروەریی یاسا بکەینەوە. داوا لە هەموو توێژەکانی کۆمەڵگە دەکەین لەم بوارەدا دەرفەت بخوڵقێنن و بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ.

🔴کۆمەڵگەی دیمۆکراتیک، پێکهاتنی دیمۆکراتیک و یەکگرتن، بنەماکانی هۆشیاریی قۆناغی ئەرێنین. قۆناغی ئەرێنی شێوازەکانی تێکۆشانی زۆرەملێ و توندوتیژی وەلا دەنێت. ئامانجی بنیادنانی ئەرێنی دەستبەسەرداگرتنی هیچ دامەزراوە یان پێکهاتەیەک نییە، بەڵکو ئامانج ئەوەیە هەر تاکێکی کۆمەڵگە بتوانێت بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت و بەشداری لە بنیادنانی کۆمەڵایەتیدا بکات. ئامانج ئەوەیە بنیادنانەکە بە یەکەوە و لە ناو کۆمەڵگەدا بێت. گروپە چەوساوەکان، گروپە نەتەوەیی، ئایینی و کولتوورییەکان دەتوانن لە ڕێگەی تێکۆشانی دیمۆکراتیکی بەردەوام و ڕێکخراوەوە، خاوەندارێتی لە دەستکەوتەکانیان بکەن. لەم پڕۆسەیەدا زۆر گرنگە کە دەوڵەت وەڵامی وەرچەرخانی دیمۆکراتیک بداتەوە.

🔴یەکگرتنی دیمۆکراتیک بە لایەنی کەمەوە بەقەد سەرەتای دامەزراندنی کۆمار گرنگە. ئەوە بانگەوازێکە کە بەقەد ئەو سەردەمە واتا و پاشەڕۆژ و دەوڵەمەندی لەخۆ دەگرێت. لە بنەڕەتەکەیدا مۆدێلی کۆمەڵگەی دیمۆکراتیک هەیە. ئەوە جێگرەوەیەکە بۆ شێوازە پارچەکەرەکان یان شێوازە ئاسیمیلاسیۆنیستەکان (تواندنەوە). بۆ گواستنەوە بەرەو یەکگرتنی دیمۆکراتیک، پێویستیمان بە یاساکانی ئاشتی هەیە. چارەسەری کۆمەڵگەی دیمۆکراتیک، بنیادنانی تەلارسازی و یاسایەک لە چوارچێوەی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و کولتووریدا پێشبینی دەکات.

🔴زۆرێک لەو کێشە و قەیرانانەی ئەمڕۆ ڕووبەڕوویان دەبینەوە، بەهۆی نەبوونی یاسایەکی دیمۆکراتیکەوە دروست بوون. ئێمە لە چوارچێوەی سیاسەتی دیمۆکراتیکدا بەرگری لە چارەسەرێکی یاسایی دەکەین. پێویستیمان بە تێڕوانینێکە کە فەزا بۆ کۆمەڵگەی دیمۆکراتیک و بۆ دیمۆکراسی بکاتەوە و بۆ ئەمەش گەرەنتیی یاسایی بەهێز بنیاد بنێت.

#ئیرادە میدیا

  • بۆچی شەڕ لەنێوان پاكستان و ئەفغانستان سەریهەڵدا؟

  • رۆژنامەیەكی ئەمریكی داواكانی وڵاتەكەی لە ئێران ئاشكرادەكات

  • رۆژنامەیەكی ئەمریكی داواكانی وڵاتەكەی لە ئێران ئاشكرادەكات

  • ئــۆجەلان:بەبێ کورد تورک نابێت و بەبێ تورکیش کورد نابێت

  • لە خولی سێیەمی گفتوگۆكانی ئێران و ئەمریكا لە جنێف چی روویدا؟

  • "کەس ڕووخسەتی لە باوک و باپیری تاجداری ئەو وەرنەگرتووە"

  • سەرەڕای هەڕەشەی ترەمپ پێنج هۆكار رێگرە لە دووبارەكردنەوەی سیناریۆی ڤەنزوێلا لە ئێران

  • بۆردوومان و جموجۆڵی سەربازی نوێی تورکیا، پڕۆسەی ئاشتی نێوان تورکیا و پەکەکە بنکۆڵ دەکات

  • هاوسەرۆكی دەم پارتی: راپۆرتەكەی كۆمسیۆن پرسی كوردی خستۆتە چوارچێوەی تیرۆرەوە

سەرەکی