8   کاتژمێر پێش ئێستا 39 جار خوێنراوەتەوە

ئێران بۆ ئەمریکاو ئیسرائیل:ڕێگایەکتان دەستپێکرد کۆتایییەکەی بەدەستتان نابێت

ناوەندی هەواڵ

دواجار جەنگەکە دەستی پێکرد وبەرپرسانی ئێرانیش وەک وەڵامێک بۆ بەرپرسانی ئەمریکاو ئیسرائیل دەڵێن ڕێگایەکتان دەستپێکرد کۆتایییەکەی بەدەستتان نابێت. 
 بەیانیی ئەمڕۆ 28ی شوباتی 2026، هێرشێکی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر تاران دەستیپێکرد و چەندین ناوچەی ستراتیژی کرانە ئامانج؛ لای خۆشییەوە ئیسرائیل باری نائاسایی ڕاگەیەند و تەواوی چالاکییە گشتییەکان و خوێندنی ڕاگرت و داوای لەهاوڵاتیانی کرد بەوپەری ورییاییەوە ئیش و کاری خۆیان جێ بەجێ بکەن.

هەروەها بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز کە لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاوکراوەتەوە، هێرشەکانی ئەمریکاش بۆ سەر ئێران دەستیان پێکردووە.
 
ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە راگەیێندراوێکدا وتی: "دەوڵەتی ئیسرائیل هێرشێکی پێشوەختەی بۆ سەر ئێران دەستپێکردووە ئەم هێرشانەش بۆ ئامانجی خۆپارێزی لە دژی هێرشەکانی ئێران ئەنجام دراون.

هاوکات میدیای لە نزیک سوپای پاسدارانیش بڵاویکردەوە، لە کاتی ئەنجامدانی هێرشەکەدا عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران نەبووە. 
 
لای خۆشەییەوە سەرۆکی ئەمریکا لەپاش هێرشەکان وتی:" هێرشمان کردە سەر ئێران، هێرشەکان بۆ بەرگریکردنە لە هاووڵاتییانی ئەمریکی دژی گرووپێکی مەترسیدار و دڵڕەق." 

لەبارەی گرووپە چەکدارەکانەوە لە ناوچەکە، ترەمپ وتی: ئەوانە تیرۆریستی راستەقینەن.

لەگەڵ دەستپێکی هێرشە ئیسرائیلی وئەمریکیەکان بۆ سەریان، ئاژانسی فارسی ئێرانی بڵاویکردووەتەوە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە سێ تەقینەوە لە ناوەڕاستی تارانی پایتەختی وڵاتەکە ڕوویانداوە.

لەیەکەمین لێدوانی بەرپرسانی ئێرانیشدا سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتیمانیی پەرلەمانی ئێران لە تویتێکدا نووسی: ڕێگایەکتان دەستپێکرد کۆتایییەکەی بەدەستتان نابێت، ئەمەش وەک وەڵامێک بوو بۆ هێرشی ئیسرائیل کە بەیانی ئەمڕۆ شەممە چەند ناوچەیەکی ئێرانی کردە ئامانج.

سەبارەت بەگۆرانکارییەکان بەهۆی ئەم جەنگەوە، دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکدا ڕوو لە گەلی ئێران دەڵێت: کاتێک کارەکانیان تەواو دەکەین، دەست بەسەر حکومەتەکەتاندا بگرن، چونکە ئەو کاتە دەسەڵات هی خۆتان دەبێت. ئەمە ڕەنگە تەنها دەرفەتتان بێت بۆ چەندین نەوەی داهاتوو.

لای خۆیەوە بنیامی ناتانیاهۆش ڕوو لە گەلی ئێران ووتی : ئەو هێرشانە شانسی ئێوەیە بۆ ئازادی 
هەرکەسێک چەک دابنێت ئەگەر بەشێکیش بێت لە رژێم پارێزبەندی پێدەدرێت و دڵنیایشی بە گەلی ئێراندا کە هێرشەکان زۆربەهێزترە لە ئۆپراسیۆنەکانی پێشووتریان.

سەبارەت بەوناوچانەی بۆردومان کراون میدیاکان دەڵێن چەند مووشەکێک لە شەقامی «دانشگاه» و ناوچەی «جمهوری» لە ناوەڕاستی پایتەخت کەوتوونەتە خوارەوە، ئەوە جیا لە بیستنی دەنگی چەندین تەقینەوە لە شارەکانی ئەسفەهان و قوم و کەرەج و کرمانشای ئێران.

لەبەرامبەر ئەو هێرشانەشدا و وەک ئەوەی چاوەڕوان دەکرا سوپای پاسدارانی ئێران خێرا هاتە سەرخەت و لە پەیامێکی توند و کتوپڕدا ڕایگەیاند "ئەوان جەنگیان دەستپێکرد، بەڵام ئێمە بۆیان تەواو دەکەن.

 

  • ئێران بۆ ئەمریکاو ئیسرائیل:ڕێگایەکتان دەستپێکرد کۆتایییەکەی بەدەستتان نابێت

  • بۆچی شەڕ لەنێوان پاكستان و ئەفغانستان سەریهەڵدا؟

  • رۆژنامەیەكی ئەمریكی داواكانی وڵاتەكەی لە ئێران ئاشكرادەكات

  • رۆژنامەیەكی ئەمریكی داواكانی وڵاتەكەی لە ئێران ئاشكرادەكات

  • ئــۆجەلان:بەبێ کورد تورک نابێت و بەبێ تورکیش کورد نابێت

  • لە خولی سێیەمی گفتوگۆكانی ئێران و ئەمریكا لە جنێف چی روویدا؟

  • "کەس ڕووخسەتی لە باوک و باپیری تاجداری ئەو وەرنەگرتووە"

  • سەرەڕای هەڕەشەی ترەمپ پێنج هۆكار رێگرە لە دووبارەكردنەوەی سیناریۆی ڤەنزوێلا لە ئێران

  • بۆردوومان و جموجۆڵی سەربازی نوێی تورکیا، پڕۆسەی ئاشتی نێوان تورکیا و پەکەکە بنکۆڵ دەکات

سەرەکی