8   کاتژمێر پێش ئێستا 106 جار خوێنراوەتەوە

روسیا سودمەندی یەكەمی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل

ئیرادە میدیا

روسیا یەكێكە لە گەورەترین سودمەندەكانی جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل دژ بە ئێران، ئەوەش هەر لە رۆژی یەكەمی شەڕەكەوە.

هەڵدانی هەرموشەکێکی ئێران موشەكی كۆگاكراوی سیستمی بەرگریی پاتریۆت كەم دەكاتەوە
هەر موشەكێكی ئێران كە دەیهاوێژێت یاخود هەر درۆنێك كە هەڵیدەدات موشەكی كۆگاكراوی سیستمی بەرگریی پاتریۆت كەم دەكاتەوە، ئەوەش بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی. 

هەر لە رۆژانی سەرەتای جەنگەكەوە، ئەمریكا و ئیسرائیل و هاوپەیمانەكانیان لە كەنداو، سەدان مووشەكی سیستمی بەرگریی ئاسمانی پاتریۆتیان بۆ بەرپەرچدانەوەی موشەك و درۆنەكانی ئێران تەقاندووە.

 لەسەرەتای جەنگەكەوە ئێران 500 مووشەكی بالیستی و دوو هەزار درۆنی هەڵداوە
بەوتەی جەنەراڵ دان كاین، سەرۆكی ئەركانی هاوبەشی هێزەكانی ئەمریكا، لەسەرەتای جەنگەكەوە ئێران 500 مووشەكی بالیستی و دوو هەزار درۆنی هەڵداوە و ئەمریكا خاوەنی موشەكی پێویستە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو موشەك و درۆنانەی ئێران.

پێش جەنگ، سیستمی پاتریۆت كێشەی بەرهەمهێنانی موشەكی یەدەگی بۆ دروستببوو
بەڵام پێش جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، سیستمی پاتریۆت كێشەی بەرهەمهێنانی موشەكی یەدەگی لە ئۆكرانیا بۆ دروستببوو، ئەوروپیەكان سەرەیان گرتبوو بۆ ئەوەی مووشەكی ئەو سیستمەیان پێبگات،هەر ئەمەش وایكردووە روسیا بە ئاسانی بۆشاییەكانی بەرگریی ئاسمانیی ئۆكرانیا بقۆزێتەوە.

ئێستا كۆمپانیای "لۆكهید مارتن" كە موشەكی سیستمی پاتریۆت دروستدەكات، تەنها 600 موشەكی دروستكردووە، لەكاتێكدا خستنەخوارەوەی موشەكێكی بالیستی پێویستی بە موشەكێكی پاتریۆت یاخود زیاتر هەیە، لە حاڵەتی یەكەم شكستیشدا بۆ خستنەخوارەوەی دەبێت چەند مووشەكێكی تر هەڵبدات.

دروستكردنی موشەكی بەرپەرچدانەوە جگە لەوەی چەند مانگێك دەخایەنێت، ملیۆنان دۆلاریشی دەوێت، چونكە پێكهاتەكانی لە ئەمریكا و چەند وڵاتێكی دوور دەردەهێنرێت.

ئێستا موشەكی بالیستی روسی گەورەترین مەترسییە بۆ ئۆكرانیا
ئێستا موشەكی بالیستی روسی گەورەترین مەترسییە بۆ ئۆكرانیا، تەنها چارەسەریش بۆ بەرەنگاربوونەوەی سیستمی پاتریۆتی ئەمریكیە،ئەمەش بەوتەی عەقید بافلۆ یەلیزارۆڤ جێگری سەرۆكی هێزی ئاسمانی ئۆكرانیا.

بەپێی هەڵسەنگاندنی هەواڵگری ئۆكرانیا و وڵاتانی رۆژئاوا، روسیا دەتوانێت مانگانە 80 موشەكی بالیستی دروست بكات.

هێزی ئاسمانی ئۆكرانیا مانگانە پێویستی بە 60 موشەكی پاتریۆتە تەنها بۆ بەرپەرچدانەوەی موشەكی بالیستی روسیا.

لەماوەی چوارساڵدا سیستمی پاتریۆت خاڵی بنەڕەتی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتانی ئەوروپا بووە
لەماوەی چوارساڵی جەنگی روسیا وئۆكرانیا، سیستمی پاتریۆت  خاڵی بنەڕەتی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتانی ئەوروپا بووە، بۆیە ئەستەم بووە دوژمنانیان ئاسمانەكەیان ببەزێنن بەهۆی ئەوەی لە مەودایەكی فراواندا دانراوە. ئۆكرانیەكانیش بۆ خستنەخوارەوەی موشەكی سەروودەنگی روسیا بەكاری دەهێنا.

ئەم هەفتەیە، ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دانی بەوەدانا، فشار بۆ كۆگاكانی پاتریۆت دروستبووە، وتیشی مانگانە تەنها شەش بۆ حەوت موشەكی بەرپەرچدانەوەی ئاسمانی دروست دەكەن، لەكاتێكدا چین مانگانە زیاتر لە 100 موشەك دروست دەكات.

  • روسیا سودمەندی یەكەمی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل

  • پژاک داوای دروستکردنی کۆمیتەی خۆبەڕێوەبەریی خۆجێی هەمەجۆر دەکات

  • ئایا ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی، هێزی زەمینی بەكاردهێنن لە ئێران؟

  • مووشەكێك پەیوەندیەكانی توركیا و ئێران بەرەو ئاڵۆزی دەبات

  • دەستێوەردانی ئەمریکا چارەنووسی حکومەت لە بەغدا دیاری دەکات

  • حزبە كوردیەكانی رۆژهەڵات لەگەڵ ئەمریكا لەسەر چی رێككەوتوون؟

  • ​ترەمپ بۆچی پەیوەندی بە بارزانی و تاڵەبانییەوە کردووە؟

  • "ئەم دەرفەتە لەدەست مەدەن"

  • ئاماری سێ رۆژی جەنگ لە ئێران لەنێوان خەڵكی سڤیل و هێزەكانی حكومەت

سەرەکی