4   کاتژمێر پێش ئێستا 209 جار خوێنراوەتەوە

بەغدا بێ منەتی خۆی بەرامبەر بۆری نەوتی هەرێم دەردەبڕێت

ناوەندی هەواڵ

حەییان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت، ڕۆژی دووشەممە پلانە جێگرەوەكانی بۆ هەناردەكردنی نەوت لە ژێر سایەی ڕاوەستانی هەناردەكردن لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە ئاشكرا كرد، جەختی كردەوە هێڵی بۆری "كەركووك – توركیا" لە ماوەی هەفتەیەكدا ئامادە دەبێت بۆ كاركردن "بەبێ تێپەڕبوون بە هەرێمی كوردستاندا".

بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی عێراق نزیكەی 4.4 ملیۆن بەرمیلە لە ڕۆژێكدا

عەبدولغەنی لە لێدوانێكدا كە ئاژانسی (مەوازین نیوز) بڵاویكردووەتەوە، ڕایگەیاندووە بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی عێراق نزیكەی 4.4 ملیۆن بەرمیلە لە ڕۆژێكدا بەپێی ئەو پشكەی لەلایەن ڕێكخراوی "ئۆپیك"ەوە دیاریكراوە.

 ئاماژەی بەوەش كردووە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە كەنداو و داخستنی گەرووی هورمز، بووەتە هۆی ڕاوەستانی هەناردەكردنی نەوتی عێراق دوای چەند ڕۆژێك لە هەڵگیرسانی جەنگ لە ناوچەكەدا.

وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشی خستەڕوو،عێراق پێشتر ڕۆژانە نزیكەی 3.4 ملیۆن بەرمیلی لە ڕێگەی بەندەرەكانی باشوورەوە هەناردە دەكرد، كە دیارترینیان بەندەری نەوتی بەسرەیە، بەڵام داخستنی گەرووەكە وەزارەتی نەوتی ناچار كردووە بەرهەمهێنان لە كێڵگە نەوتییەكان كەم بكاتەوە، بە جۆرێك بەرهەمهێنانی ئێستا لە نێوان 1.5 بۆ 1.6 ملیۆن بەرمیلدایە لە ڕۆژێكدا بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیی پاڵاوگەكان و وێستگەكانی كارەبا.

"پاڵاوگەكان لە ئێستادا بە ئەوپەڕی توانای دیزاینكراوی خۆیان كار دەكەن بۆ دابینكردنی بەرهەمە نەوتییە سپییەكان، لەوانە بەنزین و دیزل و كیرۆسین، جگە لە غازی شلی "LPG" كە داخوازی ناوخۆیی پڕ دەكاتەوە، لەگەڵ هێشتنەوەی بەشێكی وەك خەزێنەی فریاگوزاری".وەزیری نەوتی عێراق وا دەڵێت.

حەیان عەبدولغەنی ئەوەشی خستووەتەڕوو:"بەكاربردنی ڕۆژانەی غازی چێشت لێنان نزیكەی 6000 تۆنە، لەكاتێكدا كۆمپانیای غازی باشوور بە هاوكاری كۆمپانیای "شێڵ" نزیكەی 4000 تۆنی زیادە بەرهەم دەهێنێت، جگە لە وەبەرهێنانی غازی هاوپێچ لە چەند كێڵگەیەك بۆ بەرهەمهێنانی نزیكەی 600 ملیۆن پێ سێجا غازی وشك و بڕێك لە غازی چێشت لێنان لە ڕۆژێكدا".

بەوتەی وەزیری نەوت، پاڵاوگە عێراقییەكان ڕۆژانە لە نێوان 1400 بۆ 1500 تۆن غازی شل بەرهەم دەهێنن، جگە لە 400 بۆ 500 تۆن لە غازی باكوور، لەگەڵ هەبوونی خەزێنەیەكی ستراتیژی كە لە ژێر زەویدا زیاتر لە 50 هەزار تۆنە بۆ ئەوەی لە كاتی پێویستدا بەكاربهێنرێت.

عەبدولغەنی جەختی كردەوە، بەرهەمە نەوتی و غازییەكان لە ئێستادا پێداویستی ناوخۆیی پڕ دەكەنەوە، سەرەڕای ڕاوەستانی هەناردەكردن و كاریگەرییەكانی لەسەر داهاتی نەوت، ئاماژەی بەوەش كرد كە هەوڵ هەیە بۆ دەستپێكردنی هەناردەكردنی بڕێك نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە، جگە لە زیادكردنی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بەندەری بانیاس لە سوریا و هێڵی عەقەبە.

هێڵی بۆری عێراق-توركیا لە ژێر پشكنین و نۆژەنكردنەوەی كۆتاییدایە

ئاماژەی بەوەشكرد، هێڵی بۆری عێراق-توركیا بۆ گواستنەوەی نەوتی كەركووك، كە توانای 200 بۆ 250 هەزار بەرمیلی هەیە لە ڕۆژێكدا، لە ئێستادا لە ژێر پشكنین و نۆژەنكردنەوەی كۆتاییدایە، تەنها نزیكەی 100 كیلۆمەتری ماوە بۆ ئەنجامدانی پشكنینی "هایدرۆستاتیكی" لە ماوەی هەفتەیەكدا، ئەمەش ڕێگە دەدات نەوت ڕاستەوخۆ لە كێڵگەكانی كەركووكەوە بۆ هێڵەكە پەمپ بكرێت بەبێ تێپەڕبوون بە هەرێمی كوردستاندا.

هەروەها ئاماژەی بە ڕاگرتنی بەرهەمهێنان لە ژمارەیەك كێڵگەی نەوتیدا كرد، لەوانە ڕۆژئاوای قوڕنە 1 و 2 و فەیحا و مەجنوون، جگە لە هەندێك كێڵگەی میسان وەك حەلفایە و بوزورگان، لەكاتێكدا بەرهەمهێنان لە كێڵگەكانی ناوەڕاست بەردەوامە بۆ دابینكردنی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا سەرەڕای كەمبوونەوەی ڕێژەكەی.

لە كۆتاییدا جەختی كردەوە كە كێڵگەكانی كەركووك لە ئێستادا بە ئەوپەڕی توانای خۆیان كار دەكەن بۆ دابینكردنی نەوتی پێویست بۆ پاڵاوگەكانی باكوور، ڕوونیشیكردەوە كە وەزارەتی نەوت لە دوو مانگی ڕابردوودا توانیویەتی هەندێك لە پەمپەكان لە وێستگەی ستراتیژیدا نۆژەن بكاتەوە، ئەمەش ڕێگە دەدات نزیكەی 250 هەزار بەرمیل نەوتی بەسرە لە ڕۆژێكدا بۆ پاڵاوگەكانی باكوور پەمپ بكرێت، بە مەرجێك بڕێكی هاوشێوە لە نەوتی كەركووك لە ڕێگەی هێڵی بۆری عێراق-توركیاوە هەناردە بكرێت دوای تەواوبوونی پشكنینی كۆتایی لە ماوەی هەفتەیەكدا.

هورمز، رۆژانە 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی لێوە هەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكرا

گەرووی هورمز، رۆژانە 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی لێوە هەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكرا، كە دەكاتە نزیكەی 20% ی بازرگانیی نەوتی جیهان.

عێراق ئەندامی رێكخراوی ئۆپیكە، دووەم گەورەترین هەناردەكاری نەوتەعێراق ئەندامی رێكخراوی ئۆپیكە، دووەم گەورەترین هەناردەكاری نەوتە، پێش جەنگی ئیسرائیل و ئەمریكا لەگەڵ ئێران رۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكرد.

چەند رۆژێك لەمەوبەر، ماڵپەڕی "ئەلمۆنیتۆر"ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، بەغداد داوا دەكات لەرێگەی بۆریی نەوتی هەرێمەوە 200 هەزار بەرمیل نەوتی كەركووك هەناردە بكرێت، بەڵام هەرێم تائێستا رەزامەند نەبووە نەوتی كەركوك بە بۆری هەرێمی كوردستاندا بچێت بۆ توركیا.وەك ماڵپەڕەكە ئاماژەی پێداوە، ئەو هەناردەكردنە بۆ قەربوو كردنەوەی راگرتنی نەوتی عێراقە لەرێگەی گەرووی هورمزەوە.

ئەلمۆنیتۆر ئاشكراشیكردووە: ئەمریكاو عێراق لە هەوڵدان هەرێمی كوردستان رازیبكەن، بەڵام هەرێم مەرجی هەیە، مەرجەكەش ئەوەیە داوای هەڵگرتنی گەمارۆی سەر دۆلارو پێدانی سەربەخۆیی زیاتر دەكات لە بازرگانییەكەیدا.

  • بەغدا بێ منەتی خۆی بەرامبەر بۆری نەوتی هەرێم دەردەبڕێت

  • شەڕ لە تەلئەبیب و تاران دووكەڵ لە قالاوە

  • لە بنكەیەكی ئەمریكا درۆن دزراوە و ترس هەیە ئێران بۆ هێرشی لەناكاو بەكاریبهێنێت

  • ژیانی ساڵح موسلیم؛ ئەو سەركردە كوردەی لە سەرەمەرگیشدا ژیانی كەسێكی دیكەی نەخستە مەترسییەوە

  • ​ بۆچی ئەمریكا و ئیسرائیل دوورگە گرنگەكەی ئێران بە ئامانج ناگرن؟

  • ​ جەنگی ئێران سەری لە سەرۆك و بەرپرسانی ئەمریكا شێواندووە

  • عێراق بۆ قەرەبووی راگرتنی نەوت لە رێگەی هورمزەوە دەیەوێت لە هەرێمەوە نەوت هەناردە بكات

  • ​مەتەڵی دەسەڵات لە بەغداد؛ كێ یەكەمجار دەكشێتەوە مالیكی یان چوارچێوە؟

  • ئەگەر جەنگ بوەستێت كێ براوەیە و ئەگەرەكان چین؟

سەرەکی