2 کاتژمێر پێش ئێستا
38 جار خوێنراوەتەوە
گرەوی ئیسرائیل لەسەر یاخیبوونی ناوخۆیی لە ئێران
ناوەندی هەواڵ
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز ئاشكرایكردووە، ئیسرائیل پێی وابووە دەتوانێت لەگەڵ سەرهەڵدانی جەنگی ئێران، یاخیبوونی ناوخۆیی لەو وڵاتە ڕووبدات، بەڵام ئەم سیناریۆیە سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند هەفتەیەك ئەوە ڕووینەدا، لەكاتێكدا هەریەك لە ئیسرائیل و ئەمریكا گرەویان لەسەر لاوازبوونی رژێمی ئێران بە خێرایی لەناوخۆدا كردبوو.

بەپێی ڕاپۆرتەكان، كە پشتی بە چاوپێكەوتنی بەرپرسانی ئەمریكا و ئیسرائیل بەستووە، دەیڤد بێرنیا سەرۆكی مۆساد، پلانێكی پێشكەش بە بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل كردووە، كە باس لەوەدەكات لەگەڵ تێپەڕینی چەند رۆژێك لە جەنگی ئێران، ئۆپۆزسیۆنی ئێران دەكەونەخۆیان و یاخیبوون لەناوخۆی ئێران سەرهەڵدەدات و دەبێتەهۆی ڕووخاندنی رژێمەكە، هەر ئەو پلانەش نەتەنیاهۆ لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ ئەمریكا لەمانگی رابردوو گەیاندوویەتیە ئیدارەی ترەمپ.

نەتەنیاهۆ پشتیوانی پلانەكەی كردووە
وەك ئەو رۆژنامەیە باسی كردووە، نەتەنیاهۆ پشتیوانی پلانەكەی كردووە، سەرەڕای ئەوەی چەند بەرپرسێكی ئەمریكا و هەواڵگری ئیسرائیل گومانیان هەبووە سەبارەت بە سەرگرتنەكەی، هەرچەندە بڕواشیان وابووە كوشتنی سەركردەكانی ئێران و پرۆسەی هەواڵگری لەناوخۆی ئێراندا دەبێتەهۆی ڕاپەڕینی جەماوەری لەو وڵاتە، كە بە خێرایی كۆتایی بە جەنگەكە دەهێنێت.
ئێران دوای زیاتر لە سێ هەفتە هێشتا خۆی گرتووە و دانەڕماوە
بەڵام دوای تێپەڕینی زیاتر لە سێ هەفتە جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل و پێنانە هەفتەی چوارەمەوە، هەڵسەنگاندنی هەواڵگری ئەمریكا و ئیسرائیل دەریدەخات، حكومەتی ئێران سەرەڕای ئەوەی روبەڕووی فشارێكی زۆر بووەتەوە، هێشتا خۆی گرتووە و دانەڕماوە، ترس لە دەزگا ئەمنیەكانی ئێرانیش وایكردووە هیچ یاخیبوونێك ڕوونەدات.
سەرنەگرتنی ئەو پلانە، ئەگەرەكانی هێرشی سەر سنوری لەلایەن هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانەوە بۆ سەرهەڵدانی ناوخۆیی جەماوەری لە ئێران كەمكردووەتەوە، كە ئەمەش بە كەموكوڕییەكی بنەڕەتی لە ئامادەكارییەكان بۆ جەنگ دادەنرێت.

بەرپرسانی ئەمریكا خۆیان دەبوێرن لە باسكردنی ئاشكرای ئەگەری سەرهەڵدانی ڕاپەڕین
ئێستا بەرپرسانی ئەمریكا خۆیان دەبوێرن لە باسكردنی ئاشكرای ئەگەری سەرهەڵدانی ڕاپەڕین لەناوخۆی ئێراندا، بەڵام نەتەنیاهۆ هێشتا پشتیوانی ئەوە دەكات كە بەردەوامیی هێرشە ئاسمانیەكان یارمەتیدەر دەبێت لەوەی هێزی وشكانی بتوانێت بچێتە نێو ئێرانەوە، بەڵام لەهەمانكاتیشدا لە پشتی پەردەوە بێهیوایە لەوەی ئامانج و بەڵێنەكانی مۆساد بەدینەیەن.

لەكاتێكدا دوای نزیكەی چوار هەفتە لە جەنگ، ئەمریكی و ئیسرائیلیەكان چاوەڕێی ڕووخانی رژێمی ئێران بوون، بەڵام لەگەڵ هەڕەشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئێران لە كارەبا و وزە، سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی ئەوەدەكات ئەگەر هێرشی لەوشێوەیە بكەن، لەبەرامبەردا ژێرخانی وزە و كارەبای ئیسرائیل و دەوڵەتانی ناوچەكەش دەكەنە ئامانج.
-
گرەوی ئیسرائیل لەسەر یاخیبوونی ناوخۆیی لە ئێران
|
-
ئیدارەی ترەمپ شەش خاڵ بۆ رێككەوتن لەگەڵ ئێران تاوتوێ دەكات
|
-
راپۆرتی رۆژنامەكانی توركیا: ئەندامانی پەكەكە بە چوار پۆلێن تێكەڵ بە كۆمەڵگە دەكرێن
|
-
بە بۆردومانەكانی؛ ئیسرائیل دەیەوێت سوریا لە جەنگی ئێران تێوەبگلێنێت؟
|
-
هەوڵی بە ئامانجگرتنی دیگۆ گارسیا چی توانایەكی شاراوەی ئێرانی دەرخست؟
|
-
زۆربەیان ئەمنیی و سەربازین؛ لە 18 رۆژی جەنگدا زیاتر لە 5000 هەزار كەس لە ئێران كوژراون
|
-
سود و زیانەکانی جەنگ بۆ وڵاتان
|
-
بوون و پێگەی كورد بە یاسا بپارێزرێت
|
-
ئیسرائیل كوژرانی لاریجانی و فەرماندەی بەسیجی ڕاگەیاند
|
|
|
|