2   کاتژمێر پێش ئێستا 37 جار خوێنراوەتەوە

نامەوێت موجتەبا بكوژرێت؛ ترەمپ: دەمەوێت لەگەڵ ئێران رێكبكەوم

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەوە ناسراوە لێدوانی جیاواز و كتوپڕ دەدات، ئەمجارە دەڵێت كاروبارەكان بە باشی بەڕێوەدەچن، دوای ئەوەی گفتوگۆم لەگەڵ سەركردەیەكی باڵای ئێران ئەنجامدا، سەبارەت بە رێككەوتنێكی 15 خاڵیی بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ.
ترەمپ وتی كاروبارەكان بە باشی بەڕێوەدەچن، ئاماژەی بەوەشدا قسەی لەگەڵ سەركردەیەكی باڵای ئێران كردووە كە رێزێكی زۆری هەیە، هەردوولاش هەوڵدەدەین بگەینە رێككەوتن.
سەرۆكی ئەمریكا دەشڵێت ئێرانیەكان بەهەمانشێوەی ئێمە رێككەوتنیان دەوێت.
لەكاتێكدا پێشتر ئێران رەتیكردەوە پەیوەندییان لەگەڵ ئەمریكا كردبێت بۆ رێككەوتن، بەڵام ترەمپ دەڵێت ئەوان پەیوەندییان كردووە و من نەم كردووە، باسەكەش لەسەر رێككەوتنێكی 15 خاڵییە، ئێرانیەكانیش رازی بوون كە نەبنە خاوەنی چەكی ئەتۆمیی.
ترەمپ زیاتر باسی وردەكاریەكان دەكات و دەڵێت گفتوگۆكان بە بەشداری ستیڤ ویتكۆڤی نوێنەری و جارید كۆشنەری راوێژكاری بووە، سەبارەت بە ئەنجامەكەشی دەڵێت بەهێز دەبێت و بەمزووانەش زیاتر ڕوون دەبێتەوە.
لە بەشێكی تری قسەكانیدا ترەمپ وتی ئەگەر هەنگاو بنێن ململانێكان كۆتاییان دێت.
قسەیەكی تری سەرنجڕاكێشی ترەمپ سەبارەت بە ئایەتوڵا موجتەبا خامنەیی جێگرەوەی ئایەتوڵا خامنەیی رابەری پێشووی ئێران بوو، كە لە هێرشێكی ئەمریكا لە یەكەم رۆژی جەنگ دژ بە ئێران لە28 ی شوبات لە تاران كوژرا، ترەمپ وتی نامەوێت ئازار بە موجتەبا بگات، بە دیاریكراوی وتی نامەوێت بكوژرێت و ناشزانم ماوە یاخود نا.
لە هەمانكاتدا ترەمپ پێشی وابوو ئەوەی ئێستا ئێران بەڕێوەدەبات موجتەبا خامنەیی نییە.
وادیارە ترەمپ ئەمجارەش لە گۆڕینی رژێم لە ئێران پاشگەزبووەتەوە، بە زمانێكی نەرمتر وتی بەشێوەیەكی جددی لە شێوەكان رژێمی ئێران لەگۆڕانكاریدایە. لەكاتێكدا پێشتر سەرۆكی ئەمریكا باسی لەوەدەكرد لە رێگەی هێزەوە رژێمەكە دەگۆڕن.

  • نامەوێت موجتەبا بكوژرێت؛ ترەمپ: دەمەوێت لەگەڵ ئێران رێكبكەوم

  • گرەوی ئیسرائیل لەسەر یاخیبوونی ناوخۆیی لە ئێران

  • ئیدارەی ترەمپ شەش خاڵ بۆ رێككەوتن لەگەڵ ئێران تاوتوێ دەكات

  • راپۆرتی رۆژنامەكانی توركیا: ئەندامانی پەكەكە بە چوار پۆلێن تێكەڵ بە كۆمەڵگە دەكرێن

  • بە بۆردومانەكانی؛ ئیسرائیل دەیەوێت سوریا لە جەنگی ئێران تێوەبگلێنێت؟

  • هەوڵی بە ئامانجگرتنی دیگۆ گارسیا چی توانایەكی شاراوەی ئێرانی دەرخست؟

  • زۆربەیان ئەمنیی و سەربازین؛ لە 18 رۆژی جەنگدا زیاتر لە 5000 هەزار كەس لە ئێران كوژراون

  • سود و زیانەکانی جەنگ بۆ وڵاتان

  • بوون و پێگەی كورد بە یاسا بپارێزرێت

سەرەکی