11   کاتژمێر پێش ئێستا 92 جار خوێنراوەتەوە

ئاگربەست لەنێوان مەرجەكاندا گیری خواردووە

ئەمریكا هەزاران سەرباز دەنێرێت و ئیسرائیلیش پێگە موشەكیەكان دەكاتە ئامانج

ناوەندی هەواڵ

ئێران مەرجەكانی ئەمریكای رەتكردەوە و چەند مەرجێكی بۆ رێككەوتن ڕاگەیاند، لەكاتێكدا ئەمریكا هەزاران سەربازی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێكردووە، ئیسرائیلیش پێگە موشەكیەكانی ئێران دەكاتە ئامانج.

ڕاگرتنی جەنگی نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، بەهۆی مەرجەكانی هەردوولاوە بە هەڵواسراوی ماوەتەوە، لەكاتێكدا ئەمریكا رێڕەوی دیپلۆماسی گرتووەتەبەر لەڕێگەی وڵاتە ناوبژیوانەكانەوە بۆ ئەنجامدانی رێككەوتن لەگەڵ ئێران.

تاران دەڵێت بڕیاری كۆتاییهێنان بە جەنگ بەتەواوەتی بڕیارێكی ئێرانییە

تاران دەڵێت بڕیاری كۆتاییهێنان بە جەنگ بەتەواوەتی بڕیارێكی ئێرانییە، ئەویش پەیوەستە بەو مەرجانەی دیارییان كردووە، نەك بەو كاتەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دیاریكردووە.

بەرپرسێكی باڵای ئێران بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووە: پاكستان پێشنیازێكی ئەمریكای بۆ ئێران گواستووەتەوە، هەریەك لە پاكستان و توركیاش ئامادەن میوانداری گفتوگۆ چاوەڕوانكراوەكان بۆ ڕاگرتنی جەنگ و ئەنجامدانی رێككەوتن بكەن.

مەرجەکانی ئێران

سەرچاوەكان باس لە پێشنیازە 15 خاڵییەكەی ترەمپ دەكەن كە بۆ كۆتاییهێنانە بە جەنگ، لەگەڵ كردنەوەی گەرووی هورمز، بەڵام ئێران بە ئاشكرا بوونی گفتوگۆی ڕەتكردووەتەوە، جەختیش دەكاتەوە بوونی هەر رێككەوتنێك و ڕاگرتنی جەنگ پەیوەستە بە جێبەجێكردنی مەرجەكانیەوە، كە خۆی دەبینێتەوە لە ڕاگرتنی جەنگ، گرەنتیكردنی دووبارە هێرش نەكردنەوە سەری، قەرەبووكردنەوەی لەلایەن ئەمریكا و ئیسرائیلەوە، لەگەڵ كۆتایی هێنان بە جەنگ لەسەرجەم بەرەكان و داننان بە سەروەری ئێران لە گەرووی هورمز.

ئەمریكا سورە لەسەر مەرجەكانی

لەبەرامبەردا سەرچاوە رۆژئاوایی و ئەمریكیەكان باس لەوەدەكەن، ئەمریكا سورە لەسەر مەرجەكانی، ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم و كۆتایی هێنان بەو بڕە یۆرانیۆمەی ئێران هەیەتی، لەگەڵ وەستاندنی بەرنامە موشەكیەكەی و ڕاگرتنی پشتیوانی ئێران بۆ هاوپەیمانە ناوچەییەكانی.

لەكاتێكدا هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە رێككەوتن بەردەوامن، وەزارەتی جەنگی ئەمریكا "پێنتاگۆن" ڕایگەیاندووە هەزاران سەرباز لە فیرقەی 82 لە رێگەی ئاسمانییەوە دەنێرێتە ناوچەكە، ئەمەش یەكێكە لە بژاردەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا.

لە رووی مەیدانییەوە، ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردومانكردنی پێگە موشەكیەكانی ئێران، بەتایبەت ئەو كارگانەی موشەكی كروز بەرهەم دەهێنن، لەگەڵ دامەزراوە سەربازیی و ئاویەكانی ئێران، سوپای پاسدارانی ئێرانیش بەردەوامە لە هەڵدانی موشەك بەرەو ئیسرائیل.

ئێران هەڕەشەی ئەوەش دەكات، جەنگ لە گەرووی هورمز و بابولمەندەب فراوان دەكات، ئەگەر هێرشی زەمینی بكرێتەسەری.

  • لە پشتی پەردەوە

  • ئاگربەست لەنێوان مەرجەكاندا گیری خواردووە

  • كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق؛ سەرەتا یان كۆتایی!

  • عەبدوڵا ئۆجەلان نەشتەرگەری بۆ كراوە؛براكەی سەردانی كردووە و باسی تەندروستی دەكات

  • وردەكاری هێرشە موشەكیەكان بۆسەر بارەگایەكی پێشمەرگە لە هەولێر

  • نامەوێت موجتەبا بكوژرێت؛ ترەمپ: دەمەوێت لەگەڵ ئێران رێكبكەوم

  • گرەوی ئیسرائیل لەسەر یاخیبوونی ناوخۆیی لە ئێران

  • ئیدارەی ترەمپ شەش خاڵ بۆ رێككەوتن لەگەڵ ئێران تاوتوێ دەكات

  • راپۆرتی رۆژنامەكانی توركیا: ئەندامانی پەكەكە بە چوار پۆلێن تێكەڵ بە كۆمەڵگە دەكرێن

سەرەکی