2 کاتژمێر پێش ئێستا
43 جار خوێنراوەتەوە
كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق؛ سەرەتا یان كۆتایی!
ئێستا دیمەنەكە لە ئاڵۆزی سیاسی دەرچووە، لەڕووی مەیدانییەوە ئاڵۆزی سەربازیی دروستبووە
ناوەندی هەواڵ
لە ساتێكی سیاسی بارگاوییدا، جارێكی تر ململانێی ناو ماڵی شیعە گەڕاوەتەوە بۆ خاڵی سفر، وەك ئەوەی لە چەند مانگی رابردوودا سوڕانەوە بووبێت لە یەك بازنەی داخراودا.
هەماهەنگی شیعەكان، جارێكی تر دەیەوێت بەڕەكە لەژێر پێی نوری مالیكی دەربهێنێت
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان، جارێكی تر دەیەوێت بەڕەكە لەژێر پێی نوری مالیكی دەربهێنێت، كە تائێستا تاكە كاندیدە بۆ سەرۆكایەتی حكومەت، لە پشت پەردەوە هەوڵەكان بۆ دانانی محەمەد شیاع سودانی وەك جێگرەوە چوونەتە ئاستێكی بەرزەوە.
تا ساتی نوسینی ئەم ڕاپۆرتە، هەڵوێستەكان لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی دابەشبووە و دژیەكە، دیمەنێك كە ڕەنگدانەوەی قوڵبوونەوەی قەیرانەكەیە، وەك ئەوەی هەرگیز چارەسەر نەكرێت، لە دیمەنێكدا كە ڕەنگدانەوەی قوڵبوونەوەی قەیرانەكەیە نەك نزیكبوونەوە لە چارەسەر.
لەكاتێكدا سیاسەت لەرزۆكە، مەیدانەكەش تادێت گەرمتر دەبێت، عێراق شەپۆلێك ڕووداوی توندوتیژ بەخۆیەوە دەبینێت، دوای ئەوەی هێرشەكان بۆسەر حەشدی شەعبی درێژبوەوە بۆ هێرشكردنەسەر هێزەكانی پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستان، تائێستا زیاتر لە 70 ئەندامی حەشدی شەعبی كوژراون و 14 كەسیش لە هەرێمی كوردستان بەهۆی هێرشەكانەوە شەهیدبوون، كە شەشیان پێشمەرگەبوون، ئەم ئاڵۆزبوونە سەربازییەش كاریگەری لەسەر فشارە سیاسیەكان و مێزی گفتوگۆ دەبێت.
لەم ساتە هەستیارەدا عێراق بەنیازە كاتی كۆتایی هێنان بەبوونی سەربازانی ئەمریكا دیاری بكات، ئەمەش بۆ دامركاندنەوەی گروپە چەكدارەكان كە بوون بە بەشێك لەو جەنگەی ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دەستیان پێكردووە.بەڵام ئەم هەنگاوە لە بری ئەوەی دیمەنەكە ئارام بكاتەوە، ئاڵۆزیەكان دەكاتە دوو هێندە.

ئیتر پرسیارەكە ئەوەنییە كێ دەبێتە سەرۆكی حكومەت؟
لەناو چوارچێوەی هەماهەنگیدا كۆبوونەوەكان چڕتر بوونەتەوە، بەپێی زانیاریەكان لە كۆبوونەوەكەی رۆژی سێشەممە 24-3-2026 باس لە قەیرانی پێكهێنانی حكومەت كراوە، لەگەڵ گۆڕانكارییە ئەمنیە خێراكان و یەكلاكردنەوەی پۆستەكانی سەرۆك كۆمار و سەرۆكی حكومەت.
بەڵام دوای 125 رۆژ لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئیتر پرسیارەكە ئەوەنییە كێ دەبێتە سەرۆكی حكومەت، بەڵكو ئەوەبێت ئایا چوارچێوەی هەماهەنگی دەتوانێـت بڕیار بدات؟
دیمەنەكە وادەردەكەوێت ململانێیەكی كراوەبێت لەنێوان مالیكی و سودانی، ئەوەی كۆتاییان پێش دوو مانگ سوپرایزێكی هەبوو كاتێك لە كاندیدبوون لە بەرژەوەندی مالیكی كشایەوە، بەڵام بەوەش قەیرانەكە كۆتایی نەهات، بەڵكو هەموانی خستووەتە كێشەیەكی بە كۆمەڵەوە.
لەماوەی چەند مانگی رابردوودا، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە دەرگای دەرەوە و ناوخۆشی كردەوە، بەڵام شكستیهێنا لەوەی هیچ كاندیدێك لە پەرلەمان تێپەڕێنێت، ئێستا چوارچێوەی هەماهەنگی لەنێوان دوو باڵدایە، یەكێكیان پشتیوانی سودانی دەكات و یەكێكیشیان دەستی گرتووە بە باڵی مالیكییەوە و بە تاكە كاندیدی دەزانێت.

لە باگراوندی ئەم ململانێیەدا، كارەكتەری دەرەكیی كاریگەری زۆرە
لە باگراوندی ئەم ململانێیەدا، كارەكتەری دەرەكیی كاریگەری زۆرە، هەندێك لە هەڵسەنگاندنەكان پێیان وایە قسەكردن لەسەر گۆڕینی مالیكی پەیامێكی سیاسییە بۆ واشنتۆن، بۆ ئەوەی بۆشاییەك بدەن بەو ئاڵۆزییە سیاسیەی ناوچەكەی گرتووەتەوە.
دیمەنەكە ئاڵۆزتربوو كاتێك هێزە كوردییەكانیش هاتنە سەر هێڵ، بەتایبەت كاتێك لەسەر كاندیدی سەرۆك كۆمار كورد تۆپەكەی خستە گۆڕەپانی شیعەكانەوە، پێی وتن "جارێ كاندیدی سەرۆكوەزیران یەكلا بكەنەوە ئەوكات سەرۆك كۆمار یەكلا دەكەینەوە".

دیمەنەكە لە ئاڵۆزی سیاسی دەرچووە، لەڕووی مەیدانییەوە ئاڵۆزی سەربازیی دروستبووە
ئێستا دیمەنەكە لە ئاڵۆزی سیاسی دەرچووە، لەڕووی مەیدانییەوە ئاڵۆزی سەربازیی دروستبووە، موشەكی بالیستی و درۆن لە ئاسمانی عێراق دێت و دەچێت، تائێستا زیاتر لە 400 هێرشی درۆنیی و موشەكی لە عێراق ئەنجامدراوە، جگە لەو هێرشانەی بۆسەر حەشدی شەعبی دەكرێن. بەمەش عێراق بووەتە مەیدانی جەنگی هەرێمیی و ئەستەمە بەو ئاسانییە لێی دەرچێت.
بەوتەی سەرچاوە عێراقیەكان ئەمریكا لە بنكەی ڤیكتۆریا لە بەغداد كشاوەتەوە، بەڵام ئەم كشانەوەیە كۆتایی چیرۆكەكە نییە، بەڵكو سەرەتای قۆناغێكی نوێیە لە پێشبینیكردنی گرژییەكان.
لەوكاتەوەی ئەمریكیەكان لە بەغداد كشاونەتەوە، هێرشەكان بۆسەر حەشدی شەعبی زیاتربوون، زۆر پرسی دیكەش وەك چەكی دەستی گروپەكان و فشارەكانی ئەمریكا لەسەر عێراق و پێكهێنانی حكومەت و چەندین بژاردەی قورسی دیكە چاوەڕێی عێراقیەكان دەكات.

-
كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق؛ سەرەتا یان كۆتایی!
|
-
عەبدوڵا ئۆجەلان نەشتەرگەری بۆ كراوە؛براكەی سەردانی كردووە و باسی تەندروستی دەكات
|
-
وردەكاری هێرشە موشەكیەكان بۆسەر بارەگایەكی پێشمەرگە لە هەولێر
|
-
نامەوێت موجتەبا بكوژرێت؛ ترەمپ: دەمەوێت لەگەڵ ئێران رێكبكەوم
|
-
گرەوی ئیسرائیل لەسەر یاخیبوونی ناوخۆیی لە ئێران
|
-
ئیدارەی ترەمپ شەش خاڵ بۆ رێككەوتن لەگەڵ ئێران تاوتوێ دەكات
|
-
راپۆرتی رۆژنامەكانی توركیا: ئەندامانی پەكەكە بە چوار پۆلێن تێكەڵ بە كۆمەڵگە دەكرێن
|
-
بە بۆردومانەكانی؛ ئیسرائیل دەیەوێت سوریا لە جەنگی ئێران تێوەبگلێنێت؟
|
-
هەوڵی بە ئامانجگرتنی دیگۆ گارسیا چی توانایەكی شاراوەی ئێرانی دەرخست؟
|
|
|
|