1     کاتژمێر پێش ئێستا 62 جار خوێنراوەتەوە

عەبدوڵا ئۆجەلان نەشتەرگەری بۆ كراوە؛براكەی سەردانی كردووە و باسی تەندروستی دەكات

ناوەندی هەواڵ

عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە و كورد، نەشتەرگەرییەكی چاوی بۆ كراوە، براكەی ئەم زانیارییەی ئاشكراكردووە و دەڵێت "هەڵكشانی تەمەن بە ڕوخسارییەوە دیاربوو".

محەمەد ئۆجەلانی برای عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە و كورد، لە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان و نەورۆزدا (21ی ئادار) لەگەڵ عەلی ئۆجەلانی خوشكەزای و پارێزەرانی سەندیكای پارێزەرانی یاسای سەدەدا ڕۆشتنە ئیمراڵی و دیداری بنەماڵەیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ئەنجام دا، لە بارەی دۆخی تەندروستی ئۆجەلانەوە، هۆشدارییەكی هەستیاری دا و ئاماژەی بەوەدا جارێكی دیكە نەشتەرگەی 'لابردنی ئاوی سپی' لەسەر چاوی كردووەتەوە.

محەمەد ئۆجالان ئاماژەی بەوەشدا،" وێرای ئەوەی هەڵكشانی تەمەن بە ڕووخساری ڕێبەر ئاپۆوە دیاربووە، بەڵام وەك هەمیشە بە مۆراڵ بووە و پێداگری لە بەردەوامی هەوڵەكانی بۆ بە ئامانج گەیاندنی پرۆسەكە دووپات كردەوە".

محەممەد ئۆجالان سەبارەت بە دیدارەكەی كە لە گرتووخانەی ئاساییشی باڵای جۆری Fـی ئیمراڵی بەڕێوەچوو، قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵیی فورات (ANF) كرد و دەڵێت "لە ڕووی جەستەییەوە ماندوو بوون و هەڵكشانی تەمەنی پێوە دیار بوو. زیندانیكردنی سەرۆك لەناو هەلومەرجەكانی گۆشەگیریدا و لە جێگەیەكدا كە ڕێژەی شێ تێیدا بەرزە، مەترسییەكی جددییە بۆ سەر ژیانی تەندروستییانەی."

'نەشتەرگەری لابردنی ئاوی سپی بۆ چاوی كردبوو

محەممەد ئۆجالان ڕایگەیاندووە ٢١ـی ئادار لەگەڵ كوڕی خوشكەكەیدا فاتمە، عەلی ئۆجەلان و پارێزەرانی سەندیكای پارێزەرانی یاسای سەدەدا چووەتە ئیمراڵی و وتی "لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا نزیكەی كاتژمێرێك دیداریان كردووە و هەروەها ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ پارێزەرەكانیش كاتژمێرێك دیداریان كردووە".

محەمەد ئۆجەلان دەڵێت "سەرۆك ماوەیەكی زۆرە كێشەیەك لە چاوەكانیدا هەیە، لەناو بنەماڵەكەماندا زكماكییە. جارێكی تر نەشتەرگەریی بۆ چاوەكانی ئەنجام داوە."

"سەرۆك جەختی لەسەر هەوڵەكانی بۆ پرۆسەكە كردەوە"

محەمەد ئۆجەلان دەڵێت"نەورۆز و جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز كرد. پەیامی نەورۆزی ڕاگەیاند. سەبارەت بە پرۆسەكە قسەمان كرد. ڕایگەیاند كە لەوانەیە لە چەند هەفتەی داهاتوودا هەندێك پێشكەوتن ڕووبدەن. ئاماژەی بەوە كرد كە بۆ ئاشتی هەوڵەكانی بەردەوامن و٢٤ كاتژمێر بۆ ئەم مەبەستە كاردەكەن. بەڵام ئاماژەی بەوە كرد كە ئەم پرۆسەیە یەكلایەنە بەرەو پێش ناچێت. وتی، لە چوار بەشی كوردستان بۆ پێشكەوتنی چارەسەری، هەر چییەكی لەدەست بێت، دەیكات".

" هەم لە ڕووی پرۆسەكەوە، هەمیش بە گشتی، دووبارە باسی لە پرسی ژن كرد. پێم وت، ئێمە وەكو كورد لە قۆناغێكی زۆر هەستیارداین. وتم، ٨٠٪ـی كورد زمان و كەلتووری خۆیان ونكردووە. ئەویش بیری هێنایەوە كە بۆ ئەوەی كەلتوور و زمانی كوردی لەناونەچێت، ئەوان ماوەی ٥٠ ساڵە تێدەكۆشن و درێژە بە تێكۆشان دەدەن. ڕایگەیاند كە پێویستە خوێندن بە  زمانی دایكیی هەبێت. ئەو قسەیەی منی لە بیر بووە كە دواتر لەگەڵ پارێزەرەكانیشیدا باسی لەم بابەتە كردووە. سەبارەت بە پاراستنی بەها كەلتووری و كوردییەكان، بە تایبەتی هەڵسەنگاندنی كرد." محەمەد ئۆجەلان وا دەڵێت.

"پێویستە دەستبەجێ سەرۆك لە ئیمراڵی بهێنرێتە دەرەوە"

بەوتەی محەمەد ئۆجەلان "لە ئیمراڵی هەلومەرجەكانی گۆشەگیری لەسەر براكەی، ڕێبەر ئاپۆ هیچ گۆڕانكارییەكیان بەسەردا نەهاتووە". ئاماژەی بەوە كرد "ئەم دۆخە كاریگەری لەسەر تەندروستی ئەو هەیە. محەمەد ئۆجالان بەم شێوەیە باسی لە هەلومەرجە دژوارەكانی زیندانیبوونی براكەی كرد: "ماوەی ٢٨ ساڵ، ئاسنیش لەناو ئەو هەلومەرجەدا بێت، دەڕزێت."

"هەڵكشانی تەمەن بە ڕووخسارییەوە دیاربوو، بەڵام بە مۆراڵ بوو"

محەمەد ئۆجالان ئەم هۆشدارییەی دا "وەكو كەسێك كە ماوەی ٢٨ ساڵە لە هەموو كەسێك زیاتر چووەتە سەردانی سەرۆك، دەتوانم بڵێم كە لەم دیدارەدا، لە بەرچاوی من لە ڕووی جەستەییەوە پیربوونی تێدا دەردەكەوت. بەڵام ئێمە تەنها دوو ساڵ جیاوازیمان هەیە. ئەو ورەی بەرز بوو سەبارەت بە تەندروستیی خۆی، بەدەر لە چاوەكانی هیچی تری نەوت. بەڵام لەم قۆناغەی كۆتاییدا بینیم كە زەحمەتی دەكێشا. بینیم كە ئەم گۆشەگیرییە سیستەماتیكییە لە ئیمراڵی هەڕەشەیەكی گەورەی بۆ سەر جەستەی دروستكردووە".

" ٧٧ ساڵە و چیتر جێی قبووڵكردن نییە كە لەم هەلومەرجی گۆشەگیری و ڕێژە بەرزەی شێدا زیندانی بكرێت. وەكو بنەماڵەكەی ئێمە دژی ئەمەین. گرتنی ئەو لەناو ئەم هەلومەرجانەدا، چیتر مەترسییەكی گەورەیە. لێرەوە دەمەوێت داوا لە دەوڵەت بكەم: سەرۆك پردی نێوان گەلانە، بە تەنها لەناو هەلومەرجی دژواردا هەوڵدەدات پرسێك چارەسەر بكات كە كەس پێی ناوێرێت. هەر بۆیە پێویستە دەوڵەت وریا بێت. پێویستە ئەم هەلومەرجانەی گۆشەگیری دەستبەجێ گۆڕانكارییان بەسەردا بێت، بەڵام بە ڕاشكاوی دەڵێم، كە ئەگەر لەوێ بمێنێتەوە، مەترسی بۆ سەر ژیانی هەیە. ئەمە وەكو كەسێك دەڵێم كە زۆر چووەتە دوورگەكە. ئیتر تەمەنی ٧٧ ساڵە. پێویستە دەستبەجێ هەلومەرجە جەستەییەكانی سەرۆك گۆڕانكارییان بەسەردا بێت و لە ئیمراڵی بهێندرێتە دەرەوە."محەمەد ئۆجەلان وا دەڵێت.

  • عەبدوڵا ئۆجەلان نەشتەرگەری بۆ كراوە؛براكەی سەردانی كردووە و باسی تەندروستی دەكات

  • وردەكاری هێرشە موشەكیەكان بۆسەر بارەگایەكی پێشمەرگە لە هەولێر

  • نامەوێت موجتەبا بكوژرێت؛ ترەمپ: دەمەوێت لەگەڵ ئێران رێكبكەوم

  • گرەوی ئیسرائیل لەسەر یاخیبوونی ناوخۆیی لە ئێران

  • ئیدارەی ترەمپ شەش خاڵ بۆ رێككەوتن لەگەڵ ئێران تاوتوێ دەكات

  • راپۆرتی رۆژنامەكانی توركیا: ئەندامانی پەكەكە بە چوار پۆلێن تێكەڵ بە كۆمەڵگە دەكرێن

  • بە بۆردومانەكانی؛ ئیسرائیل دەیەوێت سوریا لە جەنگی ئێران تێوەبگلێنێت؟

  • هەوڵی بە ئامانجگرتنی دیگۆ گارسیا چی توانایەكی شاراوەی ئێرانی دەرخست؟

  • زۆربەیان ئەمنیی و سەربازین؛ لە 18 رۆژی جەنگدا زیاتر لە 5000 هەزار كەس لە ئێران كوژراون

سەرەکی