8 کاتژمێر پێش ئێستا
487 جار خوێنراوەتەوە
چۆن دووەم ئەندامی تیمی فڕۆكە ئێف 15 ەكەی ئەمریكا ڕزگاركرا؟
ناوەندی هەواڵ
هێزێكی تایبەتی ئەمریكا دووەم ئەندامی فڕۆكە ئێف 15 ەكەیان ڕزگاركرد، دوای ئەوەی فڕۆكەكە لەناو خاكی ئێران كەوتەخوارەوە و تێكشكا، سوپای پاسدارانیش دەڵێت دوو فڕۆكەی ئەمریكییان لەكاتی هەوڵدان بۆ ڕزگاركردنی دووەم ئەندامی تیمی فڕۆكەكە تێكشكاندووە.
ئێران و ئەمریکاش بەدوای فرۆکەوانەکەدا دەگەڕان بەڵام بە دوو ئامانجی جیاواز
لەماوەی نزیكەی 40 كاتژمێری ڕابردوودا كە فڕۆكەیەكی سەربازیی ئەمریكا لە باشوری رۆژئاوای ئێران كەوتەخوارەوە، ئەمریكا لەلایەك و سوپای پاسدارانی ئێرانیش لەلایەك لە هەوڵی دۆزینەوەی فڕۆكەوان و ئەفسەری چەكی فڕۆكەكەدا بوون، بەڵام فڕۆكەوانی یەكەم هەرزوو ڕزگاركرا و فڕۆكەوانی دووەمیش پاش چەندین كاتژمێر ڕزگاركرا.

پرۆسەی ڕزگاركردنەكە لە ڕێگەی یەكەی كۆماندۆزی سوپای ئەمریكا بووە
بەوتەی بەرپرسانی ئەمریكا، پرۆسەی ڕزگاركردنەكە لە ڕێگەی یەكەی كۆماندۆزی سوپای ئەمریكا بووە بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی، سەرجەم هێزەكانیش توانیویانە پاش پرۆسەكە ئێران جێبهێڵن.
فڕۆكەوانی یەكەم پاش چەند كاتژمێرێكی كەم لە تێشكاندنی فڕۆكەكەی ڕزگاركرا، بەڵام ڕزگاركردنی فڕۆكەوانی دووەم زیاتر لە رۆژێكی خایاند و جگە لە هێزی تایبەت هێزێكی زۆری ئاسمانیش بەشدارییان تێدا كرد.
وردەکاری پرۆسەکە
رۆژی هەینی و شەممە، هێزی تایبەتی ئەمریكا لەناو خاكی ئێران دابەزین و پرۆسەیەكی سەربازییان ئەنجامدا، بەبێ ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران بتوانێت ڕێگرییان لێبكات، ئەمەش بەهۆی ئەو بەرگرییە ئاسمانییەی بۆیان دابینكرابوو.
بەوتەی ئاژانسی ئاكسیۆس، فڕۆكەی جەنگی ئەمریكا، بەردەوام بۆردومانی هێزی ئێرانیان كردووە تا ڕێگربن لەوەی بگەن بە ناوچەكە و كێشە بۆ ئۆپەراسیۆنەكە دروست بكەن.
لەلایەن خۆشیەوە رۆژنامەی نیویۆرك تایمز ئاشكرایكردووە، لە پرۆسەی ڕزگاركردنی فڕۆكەوانی دووەمی فڕۆكەی ئێف 15 ی ئەمریكا، دوو فڕۆكە گیریان خواردووە لەكاتی نیشتنەوەدا، دواتر سێ فڕۆكەی تر هاتوونەتە ناوچەكە و فڕۆكەوانەكەیان بردووە، ئەو دوو فڕۆكەیەش كە گیریان خواردووە تەقێنراونەتەوە.

زیانی سوپای ئەمریکا
سوپای پاسدارانی ئێران هەرچەندە پشتڕاستیدەكاتەوە كە فڕۆكەوانی دووەمی ئەمریكا ڕزگاركراوە، بەڵام دەشڵێت فڕۆكە و چەند هێلیكۆپتەرێكی ئەمریكییان لەمیانی ڕزگاركردنی ئەو فڕۆكەوانانە خستووەتە خوارەوە كە رۆژی هەینی بەهۆی تێكشكانی فڕۆكەكەیان لە جۆری ئێف 15 لە ئێران گیریان خوارد.
ئێران دەڵێت لە پرۆسەی گەڕان بەدوای فڕۆكەوانە ئەمریكیەكاندا، هێزی ئاسمانیی و وشكانی و یەكەی تایبەتی بەسیج و پۆلیس بەشدارییان كردووە، پێشتریش سوپای ئێران ڕایگەیاندبوو درۆنێكی ئیسرائیلیان لەو ناوچەیە تێكشكاندووە.
بەوتەی سەرچاوە ئێرانیەكان، لەكاتی پرۆسەی ڕزگاركردنی فڕۆكەوانی دووەمی ئەمریكا لە باشوری ڕۆژئاوای ئێران، پێنج ئێرانی كوژراون كە ئەوانیش بۆ دۆزینەوەی فڕۆكەوانەكە گەڕاون.

سوپای پاسداران و هێزی تایبەتی ئەمریکا راستەوخۆ روبەڕووی یەک بوونەتەوە
سەرچاوەكانی ئەمریكا باس لەوەدەكەن، هێزە تایبەتەكەی ئەمریكا، درۆنیان بەكارهێناوە بۆ هێرشكردنەسەر ئەو ئێرانیانەی لەكاتی پرۆسەكەدا لێیان نزیكبوونەتەوە، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵیش پشتڕاستی دەكاتەوە دوو فڕۆكەی جۆری ئێم سی 130 یان لەكاتی ڕزگاركردنی فڕۆكەوانی دووەمدا تێكشكاوە.
تۆڕی سی بی ئێسی ئەمریكیش باس لەوەدەكات، سوپای پاسداران و هێزە تایبەتەكەی ئەمریكا لەكاتی پرۆسەكەدا راستەوخۆ ڕوبەڕووی یەكتر بوونەتەوە.
ترەمپ چی دەڵێت؟
ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕزگاركردنی دووەم ئەندامی تیمی فڕۆكەكەی ڕاگەیاند، كە لە رۆژی هەینیەوە لە پارێزگای "كەهكیلویە و بوێر ئەحمەد" لە باشوری رۆژئاوای ئێران بێسەروشوێن بوو.
جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل پێی ناوەتە هەفتەی شەشەمەوە، سەرۆكی ئەمریكاش دەڵێت دوو رۆژی تر دواین مۆڵەتە بۆ ئێران و دەبێت ڕێككەوتن بكات.
ئەو فڕۆكە ئێف 15 یە بەوتەی سوپای ئەمریكا، یەكەم فڕۆكەی ئەمریكییە لە خاكی ئێران كەوتبێتە خوارەوە، فڕۆكەوانەكەی هەرزوو دوای خۆفڕێدانی ڕزگاركرا بەڵام ئەندامی دووەمی تیمی فڕۆكەكە دوای زیاتر لە رۆژێك بەدواداگەڕان ڕزگاركرا.
ئێران ڕایگەیاندبوو كە پارەیەكی زۆر دەداتە هەركەس هاوكاربێت لە دۆزینەوەی فڕۆكەوانی دووەم، بەڵام ئەمریكا سەركەوتووبوو لە ڕزگاركردنی.
-
بەشداربووە لە ڕفاندنی ئێزدیەكان؛ عێراق ئەندامێكی داعش لە سێدارە دەدات
|
-
چۆن دووەم ئەندامی تیمی فڕۆكە ئێف 15 ەكەی ئەمریكا ڕزگاركرا؟
|
-
ئۆجەلان لە دەوڵەتەوە بۆ کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی و پاشان ئینتیگراسیۆن
|
-
ئاڵۆزی و هەڕەشە؛ ئێران بۆ سەردەمی بەردین و گورزی تێكشكێنەر بۆ ئەمریكا
|
-
جێگرەوەی وشكانی؛ نەوتی عێراق لە كاریگەری هورمز ڕزگار دەكات؟
|
-
هێرشەكان بۆسەر هەرێمی كوردستان چڕبوونەتەوە؛ كۆگایەكی رۆنی بەریتانی ئامانجی ئەم بەیانییەی درۆنێك بوو
|
-
كاریگەری و هۆشدارییەكان؛ بەڵگەكان پشت پەردەی رفاندنی رۆژنامەنوسە ئەمریكیەكە ئاشكرادەكەن
|
-
کۆڕەو ترس بوو لە مردن یان عەشق بۆ ئازادی؟
|
-
حەوت گرێ پێكهێنانی حكومەت ئاڵۆز دەكەن؛ كێبڕكێی زۆرینە و سێیەكی پەكخەر
|
|
|
|