4   کاتژمێر پێش ئێستا 190 جار خوێنراوەتەوە

دواین زانیاریی لەبارەی رێككەوتن و ئاگربەست؛ ترەمپ: گەمارۆ زیاتر لە بۆردومان ئێران دەترسێنێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی ڕایگەیاند، هیچ فشارێكی كاتیی نیە بۆ ئاگربەست یاخود كاتێك بۆ رێككەوتن و گفتوگۆ لەگەڵ ئێران.

ئەو وتانەی ترەمپ لەكاتێكدان، لە 12 ی ئەم مانگەوە گفتوگۆكان لەنێوان ئەمریكا و ئێران لە پاكستان ڕاگیراون و بڕیاربوو سێشەممەی ڕابردوو دەستپێبكاتەوە،بەڵام گفتوگۆكان دەستیان پێنەكردەوە و وەفدی ئێران و ئەمریكاش نەچوونە پاكستان.

ئەو كەشتیانە ئەمریكی نەبوون

دوای رۆژێك لە بڕیاری درێژكردنەوەی ئاگربەست، ترەمپ لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندووە دیاریكردنی سێ بۆ پێنج رۆژ سەبارەت بە درێژكردنەوەی كاتی ئاگربەست هەڵەیە، هەروەها قسەی لەسەر ئەو كەشتیانە كرد كە رۆژی چوارشەممە ئێران لە گەرووی هورمز دەستی بەسەرداگرتن، وتی: ئەو كەشتیانە ئەمریكی نەبوون.وتیشی لە نزیكەوە چاودێری دۆخەكە دەكەین.

هیچ خشتەیەكی كاتیی نییە

سەبارەت بە كاتی تەواوبوونی جەنگ لەگەڵ ئێران و ئاگربەستی هەمیشەیی، سەرۆكی ئەمریكا وتی:هیچ خشتەیەكی كاتیی نییە، پێویست بە پەلە پەل ناكات.

"خەڵك دەڵێن من دەمەوێت بەهۆی هەڵبژاردنی نوێكردنەوەی نیوەوە كۆتایی بە جەنگ بهێنم، بەڵام ئەوە ڕاست نییە". 

هەڵبژاردنی نوێكردنەوەی نیوە لە ئەمریكا مەبەست لەو هەڵبژاردنەیە كە دوای دوو ساڵ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران واتە 435 ئەندامەكە دەكرێت لەگەڵ یەك لەسەر سێی كورسیەكانی ئەنجومەنی پیران، هەروەها حاكمی ویلایەتەكان، ئەمەش وەك ڕاپرسییەكە سەبارەت بە ئەدای ئیدارەدانی وڵات و كاریگەری لەسەر سەرۆكی ئەمریكا دەبێت بۆ درێژەدان بە سیاسەتەكانی، لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگە كاریگەری لەسەر زۆرینەبوونی كۆمارییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران و پیران هەبێت.

با بێینەوە سەر قسەكانی ترەمپ، لە درێژەی چاوپێكەوتنەكەیدا دەڵێت: دەیەوێت بە رێككەوتن لەگەڵ ئێران، رێككەوتنێكی باشیش بێت بۆ گەلی ئەمریكا.

گەمارۆكان زیاتر لە بۆردومان ئێران دەترسێنێت

سەرۆكی ئەمریكا پێی وایە، گەمارۆكان زیاتر لە بۆردومان ئێران دەترسێنێت، نمونەی ئەوەش دەهێنێتەوە كە ئەوان ساڵانێك بۆردومانكران بەڵام هێشتا ڕقیان لە گەمارۆیە.

وتەكانی ترەمپ لەكاتێكدایە، پێشتر كارۆلین لیڤیت وتەبێژ بەناوی كۆشكی سپی ڕایگەیاندبوو دەستبەسەرداگرتنی دوو كەشتی لەلایەن ئێرانەوە بە پێشێلكردنی ئاگربەست دانانرێت، چونكە ئەوانە كەشتی ئەمریكا و ئیسرائیل نین، بەڵكو كەشتی نێودەوڵەتین.

وتەبێژەكەی كۆشكی سپی بە هەمانشێوەی ترەمپ باسی لەوەكرد، هیچ وادەیەك بۆ پێشكەشكردنی پێشنیاری ئێران بۆ ئەمریكا دیاری نەكراوە.

هەوڵە دیپلۆماسییەکانمان بەردەوام دەبێت"

موحسین رەزا نەقوی، وەزیری ناوخۆی پاکستان دەڵێت، وڵاتەکەی پێشبینی دەكات بەرەوپێشچوون لە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بێتە ئاراوە، جەختیشی لە گرنگی بەردەوامی هەوڵە دیپلۆماسییەکان کردەوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.

بە گوێرەی میدیاكانی پاكستان، نەقەوی ئەمڕۆ لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ ناتالی بەیکەر باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسلام ئاباد، بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست هەنگاوێکی بە گرنگ ناوبردووە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکەو کردنەوەی دەرگای چارەسەری سیاسی.

هیوای خۆشی دەربڕی کە واشنتۆن و تاران دەرفەتێکی ڕاستەقینە بڕەخسێنن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسی و ئاشتیانە.

 

  • ئەمریكا مەبەستی لە كام چەكانەیە كە دزراون و چی لایەنێكی كوردی و عێراقی ئەو كارەیان كردووە؟

  • دواین زانیاریی لەبارەی رێككەوتن و ئاگربەست؛ ترەمپ: گەمارۆ زیاتر لە بۆردومان ئێران دەترسێنێت

  • ترەمپ باسی ڕێككەوتن دەكات و میدیای ئەمریكا و ئێرانیش  دەهۆڵی جەنگ دەكوتن

  • سێ سیناریۆكە چین؟؛ جارێكی تر چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەكلاكردنەوەی سەرۆكوەزیران كۆدەبێتەوە

  • وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریكا ناردنی دۆلار و هاوكارییە سەربازییەكانی بۆ عێراق راگرتووە

  • دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی ئێران و ئەمریكا لە پاكستان ناڕوونە

  • توركیا پێشوازی لە هەڵبژاردنی توركمانێك وەك پارێزگاری كەركوك دەكات

  • هەر كاندیدێك خۆی بە بژاردەی رێبەری نوێ دەزانێت؛ ئەندامانی چوارچێوە خۆزگە بە سەردەمی قاسم سولەیمانی دەخوازن

  • ئیسرائیل بۆچی توركیا وەك ئێرانێكی نوێ دەبینێت؟

سەرەکی