8   کاتژمێر پێش ئێستا 106 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ باسی ڕێككەوتن دەكات و میدیای ئەمریكا و ئێرانیش  دەهۆڵی جەنگ دەكوتن

ناوەندی هەواڵ

میدیای ئەمریكا دەڵَێت ئاگربەست بەردەوام نابێت، ئەگەر ئێران هیچ جوڵەیەك نەكات، میدیای ئێرانیش دەڵێت تاران پابەندی ئاگربەست نابێت و بەپێی بەرژەوەندیەكانی هەڵسوكەوت دەكات.

تۆڕی فۆكس نیوزی ئەمریكی، رۆژی چوارشەممە و دوای چەند سەعاتێك لە ڕاگەیاندنی درێژكردنەوەی ئاگربەست لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لە زاری چەند سەرچاوەیەك بڵاویكردەوە: درێژكردنەوەی ئاگربەست ڕەنگە بۆ ماوەیەكی كورت بێت، ئەگەر ئەمریكا و ئێران رێككەوتنێكی خێرا ئەنجام نەدەن.

ڕەنگە ئاگربەست زۆر نەخایەنێت

فۆكس نیوز هۆكاری درێژكردنەوەی ئاگربەستەكەش وەكو رێز لە نێوەندگیری پاكستان باس دەكات، دەشڵێت بەوهۆیەوە ڕەنگە ئاگربەست زۆر نەخایەنێت ئەگەر بەزوویی هەردوولا نەگەنە رێككەوتن.

ئاگربەستەكە لەكاتێدایە، ئێران بەردەوامە لە هەڕەشەكانی و ئەمریكاش بەردەوامە لە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی و هێشتنەوەی سزاكانی تر لەسەر ئەو وڵاتە، ئەمەش كاریگەری كردووەتەسەر ئابوری ئێران.

وەك فۆكس نیوز ئاماژەی پێداوە، دەسەڵاتدارانی ئێران سود لە درێژكردنەوەی ئاگربەست دەبینن تا ریزەكانیان لەناوخۆدا رێك بخەنەوە و چەكی زیاتر بەدەستبهێنن.

پەیوەندیكردن لەناوخۆی ئێران كارێكی ئاسان نییە

ئێستا پەیوەندیكردن لەناوخۆی ئێران كارێكی ئاسان نییە، بەهۆی ئەو هەڵمەتە چڕەی هەواڵگرییەوە، كە ئەمریكا و ئیسرائیل ئەنجامی دەدەن، تەنانەت بۆ فەرماندەكانی ئێرانیش دەترسن لەوەی بەهۆی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییەوە بە ئامانج بگیرێن. ئەمەش بەپێی ڕاپۆرتەكەی فۆكس نیوز.

ئێوارەی سێشەممە بە كاتی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ درێژكردنەوەی ئاگربەستی دوو هەفتەیی ڕاگەیاند، تا ئەو كاتەی ئێران پێشنیارەكانیان بۆ دەنێرێت، ئەمەش لەسەر داوای پاكستان.

بەڵام میدیای ئێران و بەتایبەت تەلەفزیۆنە رەسمییەكانی ئەو وڵاتە، باس لەوەدەكەن، ئێران پابەندی ئاگربەست نابێت لەگەڵ ئەمریكا و بەپێی بەرژەوەندیەكانی مامەڵە دەكات.

میدیای ئێران لە زاری سوپای پاسدارانیشەوە ئەوەی ئاشكرا كردووە، هێزەكانیان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێك كە لەلایەن ئەمریكا و ئیسرائیلەوە بكرێتە سەریان، ئامادەن.

جەنگ و ئاگربەست

لە 28 ی شوبات جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران سەریهەڵدا،دوای 39 ڕۆژ ئاگربەستێكی دوو هەفتەیی ڕاگەیەندرا و پاكستان نێوەندگیری خولێكی دانوستانی كرد، بەڵام خولی دووەمی دانوستان دەستیپێنەكردەوە و ئێوارەی سێشەممە سەرۆكی ئەمریكا ئاگربەستی درێژكردەوە.

ترەمپ: ئەگەری پێشكەوتن لەگەڵ ئێران هەیە

لەدواین لێدوانیدا لەبارەی درێژكردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێران،دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لە لێدوانێكدا بۆ نیویۆرك پۆست رایگەیاند، رەنگە گەڕی دووەمی دانوستان لەگەڵ ئێران بكەوێتە رۆژی هەینییەوە.

ترەمپ وتیشی: ئەگەری پێشكەوتن لەگەڵ ئێران هەیە.

رۆژنامە ئەمریكییەكە لەزاری سەرچاوە پاكستانییەكانەوە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەگەر هەیە لەماوەی 36 بۆ 72 كاتژمێری ئایندەدا پێشكەوتن لە گفتوگۆی ئەمریكاو ئێران رووبدات، بەوپێیەی وەكو رۆژنامەكە باسیكردووە "هەوڵەكانی نێوەندگیری ئەرێنییە".

  • ترەمپ باسی ڕێككەوتن دەكات و میدیای ئەمریكا و ئێرانیش  دەهۆڵی جەنگ دەكوتن

  • سێ سیناریۆكە چین؟؛ جارێكی تر چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەكلاكردنەوەی سەرۆكوەزیران كۆدەبێتەوە

  • وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریكا ناردنی دۆلار و هاوكارییە سەربازییەكانی بۆ عێراق راگرتووە

  • دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی ئێران و ئەمریكا لە پاكستان ناڕوونە

  • توركیا پێشوازی لە هەڵبژاردنی توركمانێك وەك پارێزگاری كەركوك دەكات

  • هەر كاندیدێك خۆی بە بژاردەی رێبەری نوێ دەزانێت؛ ئەندامانی چوارچێوە خۆزگە بە سەردەمی قاسم سولەیمانی دەخوازن

  • ئیسرائیل بۆچی توركیا وەك ئێرانێكی نوێ دەبینێت؟

  • كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی؛ چاوەڕوان دەكرێت بڕیاری یەكلاكەرەوە بدرێت

  • چارەنوسی ئاگربەست لە مەترسیدایە؛ دوای ئەوەی ئەمریكا كەشتییەكی ئێرانی دەستبەسەرداگرت

سەرەکی