5 کاتژمێر پێش ئێستا
124 جار خوێنراوەتەوە
دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی ئێران و ئەمریكا لە پاكستان ناڕوونە
جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا و وەفدی یاوەری هێشتا لە ئەمریكان، لەكاتێكدا بەرەبەیانی چوارشەممە ئاگربەستە دوو هەفتەییەكە كۆتایی دێت.
ئەوەی پرسەكەی ئاڵۆزكردووە پەیوەستە بە داخرانی گەرووی هورمز و گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەكانی ئێران، بەرپرسێكی كۆشكی سپی ڕایگەیاندووە جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا واشنتۆنی جێنەهێشتووە.
ستیڤ ویتكۆڤ نێردەی تایبەتی ئەمریكا و جارید كۆشنەر تا ئێستا لەنێو ئەمریكان، بەوتەی بەرپرسانی ئەمریكا داخرانی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە ناڕوونی دروستكردووە سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان.
ئێران وەفدەكەی ئامادەكردووە بچێتە پاكستان بەو مەرجەی جەی دی ڤانس سەرۆكایەتی وەفدی ئەمریكا بكات، مەرجەكەی ئێران لەلایەن محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێرانەوە دانراوە.
دواتر ئێران مەرجێكی تری زیاد كردووە، بەشداریكردنی لە دانوستانەكان بەستووەتەوە بە لابردنی گەمارۆی سەر بەندەرەكانی لەلایەن ئەمریكاوە.
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دواتر ڕایگەیاند هێشتا هیچ بڕیارێكیان سەبارەت بە بەشداری گفتوگۆكان نەداوە،پاكستانیش ڕایگەیاندووە هێشتا چاوەڕێی وەڵامی ڕەسمی ئێرانن.
لەلایەن خۆیەوە عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: گەمارۆی سەر بەندەرەكانی ئێران ڕاگەیاندنی جەنگە و پێشێلكاری ئاگربەستە.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت دەستبەسەرداگرتنی كەشتیەكی بازرگانیی ئێران و تیمەكەی گەورەترین پێشێلكاری ئاگربەستە.
عیراقچی دەڵێت: خۆمان دەزانین چۆن گەمارۆ دەشكێنین و بەرگریی لە بەرژەوەندیەكانمان دەكەین.
پاكستان كە نێوەندگیری ئەمریكا و ئێرانە جەخت دەكاتەوە، دەیەوێت پێش كۆتایی ئاگربەست بڕیارێك بدرێت یاخود ئاگربەست درێژ بكرێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەڵوێستەكانی توند كردووەتەوە، ترەمپ دەڵێت تا رێككەوتن نەكرێت گەمارۆی دەریایی سەر ئێران هەڵناگرن.
سەرۆكی ئەمریكا جەخت دەكاتەوە، ئێران هیچ بژاردەیەكی نییە جگە لە بەردەوامیی دانوستانەكان.
لە هەمانكاتدا ترەمپ پێشبینی دەكات لەگەڵ ئێران بگەنە رێككەوتنێكی گەورە، سەرەڕای هەموو ئەمانە، پاكستان ئامادەكارییەكانی بۆ دەستپیێكردنەوەی دانوستان بەردەوامە.
لە 28 ی شوباتی ئەمساڵ، ئەمریكا و ئیسرائیل هێرشیان بۆسەر ئێران دەستپێكرد، دوای 39 رۆژ لە جەنگ، ئاگربەستێكی دوو هەفتەیی بە نێوەندگیری پاكستان ڕاگەیەندرا، ئەو ئاگربەستە بەرەبەیانی چوارشەممە 22 ی نیسانی 2026 كۆتایی دێت و هێشتا گەڕی دووەمی دانوستان دەستیپێنەكردووەتەوە.
-
دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی ئێران و ئەمریكا لە پاكستان ناڕوونە
|
-
توركیا پێشوازی لە هەڵبژاردنی توركمانێك وەك پارێزگاری كەركوك دەكات
|
-
هەر كاندیدێك خۆی بە بژاردەی رێبەری نوێ دەزانێت؛ ئەندامانی چوارچێوە خۆزگە بە سەردەمی قاسم سولەیمانی دەخوازن
|
-
ئیسرائیل بۆچی توركیا وەك ئێرانێكی نوێ دەبینێت؟
|
-
كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی؛ چاوەڕوان دەكرێت بڕیاری یەكلاكەرەوە بدرێت
|
-
چارەنوسی ئاگربەست لە مەترسیدایە؛ دوای ئەوەی ئەمریكا كەشتییەكی ئێرانی دەستبەسەرداگرت
|
-
ئەمریكا و ئێران هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە؛ ناكۆكیەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی جارێكی تر كاندیدی سەرۆكی حكومەت دوادەخات
|
-
ئاغازادەكان چۆن پارەی قاچاغی ئێران لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەدەبەن؟
|
-
هەماهەنگی نزیك و نوێكردنەوەی ئامانجەكان؛ ئەمریكا و ئیسرائیل ئامادەكاری بۆ شكستی ئاگربەست دەكەن
|
|
|
|