2   کاتژمێر پێش ئێستا 25 جار خوێنراوەتەوە

شەوی ڕابردوو چی ڕوویدا؟؛ ئەمریكا و ئێران یەكتر بە هێرش تۆمەتبار دەكەن

شەوی پێنجشەممە و بەرەبەیانی هەینی، لە گەرووی هورمز و دەریای عوممان ڕوبەڕووبوونەوە لەنێوان ئێران و ئەمریكا سەریهەڵدایەوە، هەریەكەیان ئەوی تر بە هێرشەكە تۆمەتبار دەكات، ئێران دەڵێت ئەمریكا ئاگربەستی پێشێل كردووە، سەرۆكی ئەمریكاش دەڵێت ئەگەر رێكنەكەون لە داهاتوودا زۆر بەهێزتر لێتان دەدەین.

هێزەكانی ئێران درەنگانی شەوی پێنجشەممە ئەمریكایان بە پێشێلكردنی ڕێككەوتنی ئاگربەست تۆمەتبار كرد، بە هێرشكردنە سەر دوو كەشتی لە گەرووی هوورمز و هێرشكردنە سەر ناوچە مەدەنی لە باشووری ئەو وڵاتە.


ئێران ڕایگەیاند، تۆڵەی ئەو پێشێلكاریەیان كردووەتەوە لەڕێگەی ئامانجگرتنی كەشتییە جەنگییەكانی ئەمریكا.

قەرارگەی خاتەمولئەنبیا، كە ژووری ئۆپراسیۆنی ناوەندیی هێزە چەكدارەكانی ئێرانە، ڕایگەیاند، ئەمریكییەكان بە هاوكاری چەند لایەنێكی ناوچەكە، نەوتهەڵگرێكی ئێرانی كردە ئامانج و كەشتییەكی دیكە لەكاتی تێپەڕاندنیان لە گەرووەكەدا بە ئامانج گیراوە.

میدیای ئێران دەڵێت بەندەرەكانی خەمیر و سیریك و دوورگەی قشم. هێرشیان كراوەتە سەر.

وەك ڕاگەیەندراوەكە ئاماژەی پێكردووە، هێزەكانی ئێران بە خێرایی كەشتییە جەنگییەكانی ئەمریكایان كردووەتە ئامانج و زیانێكی زۆریان پێگەیاندوون.


هەر لەبارەی گرژییەكانی ناوچەكەوە، فەرماندەی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت لەلایەن ئێرانەوە هێرشكراوەتە سەر كەشتییە ئەمریكییەكان.

سێنتكۆم ڕایگەیاندووە، ئەوان لە دۆخی بەرگری لەخۆكردندان و هێرشیش لە كەس قبوڵ ناكەن، دەشڵێت دامەزراوە سەربازییەكانی ئێرانیان بە ئامانجگرتووە و هیچ كەشتی و تێكشكێنەرێكی ئەمریكیش بە ئامانج نەگیراوە.

وادیارە پێكدادانەكە قورس بووە، بۆیە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هاتە دەنگ و  لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ترووس سۆشیاڵ، پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هێزەكانیان هێرشكارەكانیان بە تەواوی تێكشكاندووە و ژمارەیەكی زۆر لەو بەلەمە بچووكانەی كە ئێران وەك جێگرەوەی هێزە دەریاییەكانی بەكاریان دەهێنێت، نوقمی دەریا كراون.

 ترەمپ هێزی دەریایی ئێرانی بە سەربڕدراو ناوبرد و وتی، مووشەك ئاراستەی كەشتییە تێكشكێنەرەكانمان كرا و ئەوان بە ئاسانی تێكشكێندران، بە هەمان شێوە درۆنەكان هاتن و لە ئاسماندا سووتێنران، ئەوان زۆر بە جوانی كەوتنە ناو زەریاوە، رێك وەك ئەوەی پەپوولەیەك بەرەو گۆڕ بڕوات.

سەرۆكی ئەمریكا رەخنەی تووندی لە سەركردایەتیی ئێران گرت و بە شێت ناوی بردن، وتی: وڵاتێكی ئاسایی رێگەی بەم كەشتییانە دەدا دەرباز بن، بەڵام ئێران وڵاتێكی ئاسایی نییە. ئەوان لە لایەن كۆمەڵێك شێتەوە سەركردایەتی دەكرێن و ئەگەر دەرفەتیان هەبێت چەكی ئەتۆمی بەكاردەهێنن، بەڵام هەرگیز ئەو دەرفەتەیان بۆ ناڕەخسێت.

 لە كۆتایی پەیامەكەیدا، ترەمپ هەڕەشەی لە تاران كرد و وتی: وەك چۆن ئەمڕۆ تێكمان شكاندن، لە داهاتوودا زۆر بەهێزتر و بە تووندتر لێیان دەدەین ئەگەر بە خێرایی رێككەوتن ئیمزا نەكەن.

 

  • دوو ژنی ئوستورالی كە گەڕاونەتەوە وڵاتەكەیان؛ تۆمەتبارن بە كڕینی ژنێكی سوری

  • ئەمریكا  فشار لە زەیدی دەكات پەیوەندی لەگەڵ گروپە چەكدارەكان بپچڕێنێت

  • شەوی ڕابردوو چی ڕوویدا؟؛ ئەمریكا و ئێران یەكتر بە هێرش تۆمەتبار دەكەن

  • لە كاتی پرۆسەی دادگایی كردنی لاهور شێخ جەنگی و برا و هاوڕێكانی چی ڕوویدا؟

  • عەجاج دەلەرزی؛ ڕزگاربووانی ئەنفال چییان بە جەلادەكەی نوگرە سەلمان وت؟

  • دەست بە دادگایی كردنی جەلادەكەی نوگرە سەلمان كرا؛ عەجاج كێیە؟

  • ئاماژەكانی رێككەوتنێك لەنێوان ئەمریكا و ئێران بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ نزیكە

  • دیموكراتەكانی كۆنگرێس داوا لە ئیدارەی ترەمپ دەكەن لەبارەی جبەخانەی ئەتۆمی ئیسرائیل بێدەنگی بشكێنێت

  • ئوستورالیا داعشەكانی وەردەگرێتەوە بەڵام دادگاییان دەكات

سەرەکی