2026-05-06
733 جار خوێنراوەتەوە
دیموكراتەكانی كۆنگرێس داوا لە ئیدارەی ترەمپ دەكەن لەبارەی جبەخانەی ئەتۆمی ئیسرائیل بێدەنگی بشكێنێت
ناوەندی هەواڵ
لە هەنگاوێكی سەرنجڕاكێشدا، 30 ئەندامی دیموكراتەكان لە كۆنگرێسی ئەمریكا، داوا لە ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و ئیدارەی سەرۆك دۆناڵد ترەمپ دەكەن، زانیارییان لەبارەی وردەكاری جبەخانەی ئەتۆمیی ئیسرائیلەوە پێبدات.
ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، لە نامەیەكدا بۆ ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوە و ئیدارەی ئێستای ئەمریكا نوسیویانە، ناتوانین سیاسەتێكی هاوسەنگ بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرینەبەر، لەكاتێكدا بێدەنگی ڕەسمی بەرامبەر توانا ئەتۆمییەكانی ئیسرائیل بەردەوامە، كە یەكێكە لە لایەنە سەرەكییەكانی ململانێ و ئەمریكاش بە ڕاستەوخۆ بەشداری تێدا كردووە.

داواتان لێدەكەین ئیسرائیل پابەند بكەن بە پێوەرەكانی شەفافیەت
وەك رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل ئاماژەی پێداوە، ئەو گروپەی ئەندامانی كۆنگرێس لەلایەن خواكین كاسترۆوە سەرۆكایەتی دەكرێت، لە نامەكەیاندا نوسیویانە، داواتان لێدەكەین ئیسرائیل پابەند بكەن بە پێوەرەكانی شەفافیەت، وەك چۆن ئەمریكا چاوەڕوانی لە هەر دەوڵەتێكی تر هەیە كە هەوڵدەدات چەكی ئەتۆمیی بەدەست بهێنێت یاخود هەیەتی و دەیپارێزێت.
ئیسرائیل دانی بەوەدا نەناوە كە چەكی ئەتۆمیی هەیە
وەك ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی پێداوە، تائێستا ئیسرائیل دانی بەوەدا نەناوە كە چەكی ئەتۆمیی هەیە، ڕەتیشی نەكردووەتەوە، بەڵكو پەیڕەوی سیاسەتێكی ناڕوون لەوبارەیەوە دەكات، پێشبینیش دەكرێت ئەم نامەیەی ئەندامانی كۆنگرێس لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە پشتگوێ بخرێت، وەك چۆن پێشتر و چەندین دەیەیە سەرۆكە دیموكرات و كۆمارییەكان پشتگوێیان خستووە.
ئەندامە دیموكراتەكانی كۆنگرێس، لە نامەكەیاندا دەڵێن، كۆنگرێس بەرپرسیارێتی دەستوری ئاشنابوونی بە هاوسەنگی ئەتۆمیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەستۆیە، لەگەڵ مەترسیی بەكارهێنانی هەر لایەنێكی ململانێكان و پێویستە پلان هەبێت بۆ رێوشوێنی ئامادەكاری بۆ هەر سیناریۆیەك، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەك بە ئەندامانی كۆنگرێس نەدراوە.

داوای زانیاریی لەسەر كڵاوە ئەتۆمییەكانی ئیسرائیل و مووشەكەكانی دەكەن
ئەو ئەندامانەی كۆنگرێس، داوای زانیاریی لەسەر كڵاوە ئەتۆمییەكانی ئیسرائیل و مووشەكەكانی دەكەن، لەگەڵ توانای پیتاندنی یۆرانیۆم، لەگەڵ پشتڕاست كردنەوەی ئەو زانیارییانەی سەبارەت بە هێڵە سورەكان و بەرهەمی وێستگەی دیمۆنا دراون بە ئەمریكا.
پێویستیشە حكومەتی ئەمریكا ڕاستگۆیانە باس لە توانا ئەتۆمییەكانی ئیسرائیل بكات
وێستگەی دیمۆنای ئەتۆمیی، دەكەوێتە شارێكی باشوری ئیسرائیل كە بەمدواییە ئێران بە ئامانجی گرت، بارەگای سەرەكیی ئەتۆمیی ئیسرائیلە.
وەك ئەو ئەندامانەی كۆنگرێس دەڵێن، ئەمریكا بە ئاشكرا دانی بە بەرنامە ئەتۆمیەكانی فەڕەنسا، هیند، پاكستان، روسیا، چین و كۆریای باكوردا ناوە، بۆیە داوا دەكەن ئیسرائیلیش بخرێتە ژێر ئەو پێوەرانەوە وەك هەر دەوڵەتێكی تر.پێویستیشە حكومەتی ئەمریكا ڕاستگۆیانە باس لە توانا ئەتۆمییەكانی بكات.

-
پوتین لە پەكینە؛ رووسیا دەیەوێت لە چین چی بەدەست بهێنێت؟
|
-
یهكگرتوو داوا له بهریتانیا دهكات ناوبژیوانى پارتى و یهكێتى بكات
|
-
چین، ئێران و سعودیه پێشهنگن؛ لهسێدارهدان لهسهر ئاستى جیهان 78% زیادیكردووه
|
-
پهرلهمانى كوردستان؛ ئهو دامهزراوهیهى دواى 34 ساڵ لهبرى زیاتر چالاككردنى پهكخراوه
|
-
نه بینیومانه و نه له بهرنامهشدایه؛ ئیلهام ئهحمهد لهبارهى بینینى ئۆجهلان ڕوونكردنهوه دهدات
|
-
ئەمریكا جارێكی تر نوێترین پێشنیازی ئێرانی ڕەتكردەوە؛ ترەمپ: هێرشەكەمان ڕاگرت
|
-
دهستپێشخهرییهكهى یهكگرتوو لهنێوان دهستخۆشى پارتى و گومانى یهكێتیدا
|
-
ئێران پهتهكه له ملى خۆى توندتر دهكات؛ دەستپێکردنەوەی جهنگ لهبهردهرگایه
|
-
بنكهى نهێنى و دزهكردنى ئهمنیی؛ لهناوخۆی عێراق چى ڕوودهدات؟
|
|
|
|