2 کاتژمێر پێش ئێستا
31 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا فشار لە زەیدی دەكات پەیوەندی لەگەڵ گروپە چەكدارەكان بپچڕێنێت
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، داوا لە حكومەتی نوێی عێراق دەكات، پەیوەندی لەگەڵ گرووپە چەكدارەكانی سەربە ئێران بچڕێنێت، ئاماژە بەوەشدەكات، هەنگاوی كۆنكرێتی بە دەركردنی میلیشیاكان و بڕینی پشتیوانییەكانیان و ڕەتكردنەوەی پارەپێدانیان دەبێت.
رۆژی هەینی، هەشتـی ئایاری 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕاگەیەندراوێكی سەبارەت بە پێشكەشكردنی كارنامەی عەلی زەیدی، ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق، بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، سەرۆكوەزیرانی عێراق تێدەگات كە ئەمریكا كرداری دەوێت نەك قسە.

لەلایەكی ترەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران زیاتر لە 600 هێرشیان كردووەتە سەر دامەزراوەكانی ئەمریكا لە عیراق، بۆیە پێویستە سنوورێك بۆ ئەمە دابنرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، داوایەكی تریشی لە حكومەتی نوێی عیراق هەیە، ئەویش ئەوەیە سزا بەسەر ئەو لێپرسراوانەدا بسەپێنێت كە پەیوەندییان لەگەڵ ئێران هەیە.
لە چەند هەفتەی رابردوودا، ئەمریكا پاداشتێكی زۆری دارایی لەبەرامبەر پێدانی زانیاریی لەسەر چەند سەركردەی گروپێكی چەكداری عێراقی دیاریكرد، كە بەوتەی ئەمریكا پەیوەندیی پتەویان لەگەڵ ئێران هەیە، لەوانەش كەتائیبی حزبوڵا و عەسائیبی ئەهلی حەق و كەتائیبی سەیدولشوهەدا.
ئەوەش لەكاتێكدایە،میدیای ئەمریكا باس لەوەدەكەن، پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و دۆخی وڵاتەكە بە گشتیی، لەژێر چاودێری چڕی ئەمریكادایە، بەتایبەتیش جوڵەی گروپە چەكدارەكان.

حكومەتی عێراق ساڵانێكە هەوڵدەدات هاوسەنگی لە پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئێران و ئەمریكا بپارێزێت، بەڵام بوونی ژمارەیەك گروپی چەكدار كە بەشێكیان سەر بە حەشدی شەعبین لەلای ئەمریكا كێشەی بۆ حكومەتە یەك لەدوای یەكەكان دروستكردووە، كە پاش سەرهەڵدانی داعش و دوای داگیركردنی موسڵ لە 2014 دروستكراون.
لە چەند رۆژی رابردووشدا، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد، هاوڵاتیانی ئەمریكی ئاگادار كردەوە عیراق جێبهێڵن، هۆشداری ئەوەشیدا گروپە چەكدارەكان هاوڵاتیانی ئەمریكی و بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا دەكەنە ئامانج، جگە لەوەش داوای لەو هاوڵاتییە ئەمریكیانە كرد كە لە عیراقن دەستبەجێ وڵاتەكە جێبهێڵن.
-
دوو ژنی ئوستورالی كە گەڕاونەتەوە وڵاتەكەیان؛ تۆمەتبارن بە كڕینی ژنێكی سوری
|
-
ئەمریكا فشار لە زەیدی دەكات پەیوەندی لەگەڵ گروپە چەكدارەكان بپچڕێنێت
|
-
شەوی ڕابردوو چی ڕوویدا؟؛ ئەمریكا و ئێران یەكتر بە هێرش تۆمەتبار دەكەن
|
-
لە كاتی پرۆسەی دادگایی كردنی لاهور شێخ جەنگی و برا و هاوڕێكانی چی ڕوویدا؟
|
-
عەجاج دەلەرزی؛ ڕزگاربووانی ئەنفال چییان بە جەلادەكەی نوگرە سەلمان وت؟
|
-
دەست بە دادگایی كردنی جەلادەكەی نوگرە سەلمان كرا؛ عەجاج كێیە؟
|
-
ئاماژەكانی رێككەوتنێك لەنێوان ئەمریكا و ئێران بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ نزیكە
|
-
دیموكراتەكانی كۆنگرێس داوا لە ئیدارەی ترەمپ دەكەن لەبارەی جبەخانەی ئەتۆمی ئیسرائیل بێدەنگی بشكێنێت
|
-
ئوستورالیا داعشەكانی وەردەگرێتەوە بەڵام دادگاییان دەكات
|
|
|
|