1     کاتژمێر پێش ئێستا 57 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا و ئێران بۆچی ناچارن گفتوگۆ بكەن؟

گۆڤاری ئەتڵانتیك كاونسڵ لە زاری ژمارەیەك لێپرسراوی ئەمریكیەوە ئاشكرایكردووە، گەمارۆی دەریایی سەر ئێران سەركەوتوو بووە لە خنكاندنی ئابووریی ئێران. ئەوەش ناچاریكردووە پەنا بۆ گفتوگۆ ببات.بەڵام ڕاپۆرتێكی هەواڵگری ئەمریكا باس لەوەدەكات ئێران دەتوانێت چوار مانگی تر خۆڕاگربێت و ئەمەش زیان بە ئەمریكا دەگەیەنێت.

بەپێی ڕاپۆرتێكی هەواڵگری ئەمریكا، تاران توانای ئەوەی هەیە سێ بۆ چوار مانگی تر خۆڕاگری بكات و بەرگەی گەمارۆی دەریایی بگرێت، بەپێی ڕاپۆرتی گۆڤاری ئەتڵانتیك كاونسڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە دۆخی شڵەژاندایە بەهۆی ئەوەی زیاتر لەوەی پێشبینی دەكرد جەنگ درێژەی كێشا، ناشیەوێت جەنگ كاریگەری بكاتە سەر سەردانەكەی بۆ چین.

وەك ڕاپۆرتەكەی ئەتڵانتیك كاونسڵ ئاماژەی پێداوە، ترەمپ بڕوای وایە دەتوانێت هەر رێككەوتنێك لەگەڵ ئێران وەك سەركەوتن وێنا بكات، ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمریكا چاوەڕێی وەڵامی ئێرانە بۆ رێككەوتنێك كە چاوەڕوان دەكرێت لە یەك پەڕە پێكبێت و كۆتایی بە جەنگ و ترسی سەرهەڵدانەوەی بهێنێت.

گەمارۆی دەریایی سەر ئێران لەلایەن ئەمریكاوە مانگی ڕابردوو خرایە بواری جێبەجێكردنەوە، بەوتەی بەرپرسانی ئەمریكا گەمارۆكە سەركەوتوو بووە و ئابوری ئێرانی خنكاندووە، دەسەڵاتدارانی ئێران لە ترسی هەرەسی تەواوەتی ئابوری پەنایان بۆ گفتوگۆ بردووە.

بەڵام لەبەرامبەردا ژمارەیەك لە پسپۆڕان پێیان وایە، ئێران دەتوانێت چەند مانگێكی تریش بەرگەی گەمارۆكان بگرێت، بەپێی ڕاپۆرتێكی هەواڵگری ئەمریكا كە پێشكەش بە دەسەڵاتداران و دروستكەرانی بڕیاری ئەمریكایان كردووە، ئێران دەتوانێت بە دیاریكراوی و لانیكەم، سێ بۆ چوار مانگی تر درێژە بەم دۆخە بدات و بەرگەی گەمارۆ توندەكەی سەری بگرێت.

بەوتەی پسپۆڕان كە لە ڕاپۆرتەكەدا قسەیان كردووە،ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە داخستنی گەرووی هورمز، نرخی وزە لە جیهان بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە و ئەمەش كاریگەری ڕاستەوخۆ دەكاتە سەر ئەمریكا و وڵاتانی رۆژئاوا، ئەمەش لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنی نیوەیی كۆنگرێس زیان بە ترەمپ و حزبەكەی دەگەیەنێت، كەواتە ئێستا هەردوولا واتە ئیدارەكەی ترەمپ و دەسەڵاتدارانی ئێرانیش لەژێر فشاری ئابووریی و سیاسیدان و دەیانەوێـت بگەنە ڕێككەوتن.

  • ئەمریكا و ئێران بۆچی ناچارن گفتوگۆ بكەن؟

  • دەیڤد پترایۆس سەردانی بەغداد دەكات؛ لیژنەیەكی عێراقی بۆ چەكداماڵینی گروپە چەكدارەكان پێكدەهێنرێت

  • ئەردۆغان:پرۆسەی توركیای بێ تیرۆر دژی دابەشبوونی ناوچەكەیە

  • دوو ژنی ئوستورالی كە گەڕاونەتەوە وڵاتەكەیان؛ تۆمەتبارن بە كڕینی ژنێكی سوری

  • ئەمریكا  فشار لە زەیدی دەكات پەیوەندی لەگەڵ گروپە چەكدارەكان بپچڕێنێت

  • شەوی ڕابردوو چی ڕوویدا؟؛ ئەمریكا و ئێران یەكتر بە هێرش تۆمەتبار دەكەن

  • لە كاتی پرۆسەی دادگایی كردنی لاهور شێخ جەنگی و برا و هاوڕێكانی چی ڕوویدا؟

  • عەجاج دەلەرزی؛ ڕزگاربووانی ئەنفال چییان بە جەلادەكەی نوگرە سەلمان وت؟

  • دەست بە دادگایی كردنی جەلادەكەی نوگرە سەلمان كرا؛ عەجاج كێیە؟

سەرەکی