2 کاتژمێر پێش ئێستا
131 جار خوێنراوەتەوە
دەیڤد پترایۆس سەردانی بەغداد دەكات؛ لیژنەیەكی عێراقی بۆ چەكداماڵینی گروپە چەكدارەكان پێكدەهێنرێت
لیژنەیەكی عێراقی كە عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو و محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەر و هادی عامری سەرۆكی رێكخراوی بەدری تێدان، سەرقاڵی پرۆژەیەكن بۆ جێبەجێكردنی چەكداماڵینی گروپە چەكدارەكان.
پێكهێنانی ئەو لیژنەیە هاوكاتە لەگەڵ فشارە بەردەوامەكانی ئەمریكا بۆ چەكداماڵینی گروپە چەكدارە عیراقیەكان و دوورخستنەوەیان لە حكومەت، لیژنەكە پێشنیارەكەیان داوەتە سەركردەی گروپە چەكدارەكان سەبارەت بە چۆنیەتی چەكداماڵین، بەڵام وەك رۆژنامەی شەرقولئەوسەت ئاماژەی پێداوە، هەندێك لە كۆبوونەوەكان بە ئارامی بەڕێوەنەچوون.
پلانەكە بەشێوەیەك داڕێژراوە، چەكی قورس و مامناوەند لەو گروپانە بسەنرێتەوە و دووبارە پەیكەری حەشدی شەعبیش دابڕێژرێتەوە، بەشێوەیەك ئەو گروپانە لەخۆ بگرێت، هاوكات لەگەڵ گۆڕانكاری لە هێزە ئەمنییەكان لەوانەش دەزگای هەواڵگری عێراق.

بەڵام سەرچاوە سیاسیەكان گومانیان هەیە لە توانای حكومەت بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە، باس لەوەدەكات ئەو پرۆژەیە تەنها بۆ كڕینی كاتە، لەبەرامبەردا گروپە دیارەكانی وەك كەتائیبی حزبوڵا و نوجەبا، ڕەتیدەكەنەوە چەك دابنێن.
ئەم هەنگاوە لەكاتێكدایە، سات بە سات پێكهێنانی حكومەتی عێراق نزیك دەبێتەوە و چاوەڕوانیش دەكرێت لەگەڵ نزیكبوونەوەی پێكهێنانی ئەو حكومەتەدا فشارەكانی ئەمریكاش زیاتر بن.
تائێستا دیار نییە لەو پرۆژەیەدا چارەنوسی حەشدی شەعبی چی دەبێت، ئەمریكا لەگەڵ ئەوەدایە و فشارەكانی بەو ئاڕاستەیەیە كە هەڵبوەشێنرێنەوە، بەڵام حكومەت و لایەنە سیاسیەكانی چوارچێوە هەماهەنگی لەگەڵ ئەوەدا نین.
وەك سەرچاوە سیاسیەكانی عێراق ئاماژەی پێدەكەن، لەم هەفتەیەدا جەنەراڵ دەیڤد پترایۆس لێپرسراوی پێشووی سی ئای ئەی سەردانی بەغداد دەكات، مەبەستی سەرەكیی سەردانەكەش دڵنیابوونەوەیە لەوەی حكومەتی نوێ پەیوەندی لەگەڵ گروپە چەكدارەكان دەپچڕێنێت یاخود نا.

ئەو جەنەراڵەی پێشووی سوپای ئەمریكا، ئێستا هیچ پۆستێكی ڕەسمیی لە ئەمریكا نییە، بۆیە رۆڵی شاراوەی لەم پرۆسەیەدا دیار نییە، بەڵام بەپێی ئەوەی پێشتر كەسی یەكەمی سی ئای ئەی بووە پێناچێت بێ رۆڵ بێت.
دەیڤد پترایۆس یەكێكە لە دیارترین لێپرسراوە هەواڵگریی و سەربازییەكانی ئەمریكا لەدوای 2003 لە عیراق، ئەزموونی مەیدانی و ستراتیژی جۆراوجۆری هەیە، لەكاتی ڕووخانی ڕژێمەكەی سەدام سەركردایەتی فیرقەی 101 ی سوپای ئەمریكای كردووە.
-
ئەمریكا و ئێران بۆچی ناچارن گفتوگۆ بكەن؟
|
-
دەیڤد پترایۆس سەردانی بەغداد دەكات؛ لیژنەیەكی عێراقی بۆ چەكداماڵینی گروپە چەكدارەكان پێكدەهێنرێت
|
-
ئەردۆغان:پرۆسەی توركیای بێ تیرۆر دژی دابەشبوونی ناوچەكەیە
|
-
دوو ژنی ئوستورالی كە گەڕاونەتەوە وڵاتەكەیان؛ تۆمەتبارن بە كڕینی ژنێكی سوری
|
-
ئەمریكا فشار لە زەیدی دەكات پەیوەندی لەگەڵ گروپە چەكدارەكان بپچڕێنێت
|
-
شەوی ڕابردوو چی ڕوویدا؟؛ ئەمریكا و ئێران یەكتر بە هێرش تۆمەتبار دەكەن
|
-
لە كاتی پرۆسەی دادگایی كردنی لاهور شێخ جەنگی و برا و هاوڕێكانی چی ڕوویدا؟
|
-
عەجاج دەلەرزی؛ ڕزگاربووانی ئەنفال چییان بە جەلادەكەی نوگرە سەلمان وت؟
|
-
دەست بە دادگایی كردنی جەلادەكەی نوگرە سەلمان كرا؛ عەجاج كێیە؟
|
|
|
|