5   کاتژمێر پێش ئێستا 84 جار خوێنراوەتەوە

ئەردۆغان:پرۆسەی توركیای بێ تیرۆر دژی دابەشبوونی ناوچەكەیە

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، پرۆسەی چارەسەریی وەك پرۆسەی بەهێزكردنی یەكڕیزی و ناوخۆیی توركیا ناودەبات.پرۆسەی ئاشتیش بە "توركیای بێ تیرۆر" ناودەبات و دەڵێت " لە دڵی ئەم ویستەدا یادەوەریی ئەو قارەمانانە هەیە كە گیانی خۆیان بەخت كرد لە پێناو نیشتمان و نەتەوەكەیان".

رۆژی هەینی، هەشتی ئایاری 2026، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند، "پرۆسەی توركیای بێ تیرۆر ئەمڕۆ ستراتیژیترین هەنگاوە بۆ بەهێزكردنی قەڵای ناوخۆیی، پرۆسەكە مانگی 18یەمی خۆی تەواو كردووە و ئامانج لێی ناوچەیەكی بێ تیرۆرە".

سەرۆك كۆماری توركیا ئاماژەی بەوەشكرد،" ئەو پرۆسەیە نەك تەنیا لە بەرژەوەندیی توركیایە، بەڵكو لە بەرژەوەندیی وڵاتانی دراوسێشە".

بە وتەی ئەردۆغان، "توركیایەكی بێ تیرۆر قەڵایەكی بەهێزە دژی دابەشبوونی ناوچەكە. دوای نیو سەدە تێكۆشان، دەوڵەت و نەتەوەی توركیا ویستی خۆیان بۆ دووركەوتنەوە لە تیرۆر نیشان دا، لە دڵی ئەم ویستەدا یادەوەریی ئەو قارەمانانە هەیە كە گیانی خۆیان بەخت كرد لە پێناو نیشتمان و نەتەوەكەیان، بۆیە هیچ گەڕانەوەیەك بۆ دواوە نییە و نابێت".

پرۆسەی چارەسەری پرسی كورد كە دەسەڵاتدارانی توركیا بە "پرۆسەی توركیای بێ تیرۆر ناوی دەبەن"، رۆژی یەكی تشرینی یەكەمی 2024 بە بانگەوازێكی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی مەهەپە بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانكراوی پەكەكە دەستیپێكرد. دواتر لە 27ی شوباتی 2025، ئۆجەلان داوای لە پەكەكە كرد چەك دابنێ و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە. رۆژی 12ی ئایاری 2025، پەكەكە بڕیاری كۆتاییهێنان بە خەباتی چەكداری دا و خۆی هەڵوەشاندەوە.

پاشان كۆمیسیۆنی پاڵپشتیی نیشتمانی، برایەتی و دیموكراسی لە پەرلەمانی توركیا پێكهێنرا و لە پێنجی ئابی 2025 دەستی بە كارەكانی كرد. ئەو كۆمیسیۆنە رۆژی 18-02-2026 راپۆرتی هاوبەشی فراكسیۆنەكانی پەسەند كرد، بەڵام هێشتا ڕاپۆرتەكە نەبراوەتە پەرلەمانی توركیا تا دەنگی لەسەر بدرێت، ئەمەش ناڕەزایەتی سەركردایەتی دەم پارتی و پەكەكەی لێكەوتووەتەوە.

دەم پارتی ڕەخنە لە دەسەڵاتدارانی توركیا دەگرێت و دەڵێت بە ترسەوە هەنگاو دەنێن، پەكەكەش دەڵێت سەرەڕای هەنگاوەكانیان بە خۆهەڵوەشاندنەوە و كۆتایی هێنان بە خەباتی چەكداری و كشانەوە لە قوڵایی توركیا، هێشتا دەوڵەت هەنگاوی جددی نەناوە.

  • ئەردۆغان:پرۆسەی توركیای بێ تیرۆر دژی دابەشبوونی ناوچەكەیە

  • دوو ژنی ئوستورالی كە گەڕاونەتەوە وڵاتەكەیان؛ تۆمەتبارن بە كڕینی ژنێكی سوری

  • ئەمریكا  فشار لە زەیدی دەكات پەیوەندی لەگەڵ گروپە چەكدارەكان بپچڕێنێت

  • شەوی ڕابردوو چی ڕوویدا؟؛ ئەمریكا و ئێران یەكتر بە هێرش تۆمەتبار دەكەن

  • لە كاتی پرۆسەی دادگایی كردنی لاهور شێخ جەنگی و برا و هاوڕێكانی چی ڕوویدا؟

  • عەجاج دەلەرزی؛ ڕزگاربووانی ئەنفال چییان بە جەلادەكەی نوگرە سەلمان وت؟

  • دەست بە دادگایی كردنی جەلادەكەی نوگرە سەلمان كرا؛ عەجاج كێیە؟

  • ئاماژەكانی رێككەوتنێك لەنێوان ئەمریكا و ئێران بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ نزیكە

  • دیموكراتەكانی كۆنگرێس داوا لە ئیدارەی ترەمپ دەكەن لەبارەی جبەخانەی ئەتۆمی ئیسرائیل بێدەنگی بشكێنێت

سەرەکی