1 کاتژمێر پێش ئێستا
63 جار خوێنراوەتەوە
سەردانی قائانی و پترایۆس؛ زەیدی لەنێوان کێشمەکێشی ئەمریکا و ئێران
ناوەندی هەواڵ
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئێران تێبینی لەسەر راسپاردنی عەلی زەیدی بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق هەیە، بەوهۆیەشەوە لە چەند کاتژمێری رابردوودا ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران سەردانی بەغدادی کردووە، ئەوەش لە کاتێکدایە هەر لەم هەفتەیەدا رەنگە دەیڤد پترایۆس سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ناوەندیی ئەمریکا "سی ئای ئەی" بگاتە بەغداد.

زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئەنجامداوە
بە وتەی سەرچاوەکان، لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا، ئیسماعیل قائانی گەیشتووەتە بەغداد، زنجیرەیەک کۆبوونەوەشی لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و فەرماندەی گروپە چەکدارەکان ئەنجامداوە.
سەردانی ئەو جەنەراڵە ئێرانییە لە کاتێکدایە، جوڵەیەکی سیاسی و پەرلەمانی هەیە بۆ ئەوەی دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا بکرێت، تا دەنگ بە کابینەکەی عەلی زەیدی بدرێت.
بەڵام سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کۆبوونەوەکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ بوون بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی، هەرچەندە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەکان بڵاو نەکراونەتەوە، بەوهۆیەشەوە هەڵوێستی کۆتایی ئێران سەبارەت بە زەیدی نادیارە.
ئێران تێبینی لەسەر زەیدی هەیە
وەک سەرچاوەکان ئاماژەی پێدەکەن، ئێران تێبینی لەسەر عەلی زەیدی هەیە، ئەویش بەهۆی ئەو پشتیوانییەی ئەمریکا لێی دەکات، ئەمەش بەلای ئێرانەوە وەکو هەوڵدان بۆ لاوازکردنی هەژموونەکەی وایە.
سەردانەکەی قائانی هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکان، بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا، بۆ ئەوەش رێککەوتنێکی سیاسی هەیە پێش ئەوەی پەرلەمانتاران بچنە سعودیە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.
عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو حەوتی ئایار، بەرنامەی وزاری خۆی بۆ حکومەتی نوێ پێشکەش بە هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد، تا ئەندامانی پەرلەمانی عێراق بیخوێننەوە و ئامادەبن بۆ دەنگدان یاخود رەتکردنەوەی.
نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عێراق، لە 27 ی نیسانی 2026 ، عەلی زەیدی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق راسپارد، دوای ئەوەی هەر ئەو شەوە لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران یەکلا کرایەوە و هەریەک لە محەمەد شیاع سودانی و نوری مالیکی لە کاندیدبوون کشانەوە.

پترایۆس سەردانی بەغداد دەکات
سەردانی قائانی بۆ عیراق لە کاتێکدایە، دوای دوورخستنەوەی مارک ساڤایا وەک نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق، ئێستا دەنگۆی ئەوە هەیە دەیڤید پترایۆس، فەرماندەی پێشووی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا و بەڕێوەبەری پێشووتری ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA)، شوێنەکەی پڕ بکاتەوە.
لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت" ئاشکرایکردووە، "چاوەڕێدەکرێت دەکرێت دەیڤید پترایۆس لەم هەفتەیەدا سەردانی بەغدا بکات".
ڕۆژنامەکە پۆستەکەی ناوبراوی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام نوسیویەتی هاتنەکە بە مەبەستی دڵنیابوونەوەیە لەوەی کە حکومەتە نوێیەکەی عێراق بە تەواوی پەیوەندییەکانی لەگەڵ گروپە چەکدارەکان دەپچڕێنێت یاخود نا.
-
سەردانی قائانی و پترایۆس؛ زەیدی لەنێوان کێشمەکێشی ئەمریکا و ئێران
|
-
عەرەبی زمانی رەسمییە؛ لە حەسەکە چی ڕوودەدات؟
|
-
ململانێى هاككهرهكان؛ لهنێوان خۆیاندا سیستمى یهكتر دهدزن
|
-
ساڵ و نیوێكه حكومهت له ههرێمى كوردستان پێكنایهت؛ عێراق دواى شهش مانگ حكومهت پێکدەهێنێت
|
-
دوای 126 ساڵ؛ خەونی سوڵتان عەبدولحەمید بە دروستكردنی هێڵی ئاسنینی حیجاز بەدی دێت؟
|
-
ئەمریكا و ئێران بۆچی ناچارن گفتوگۆ بكەن؟
|
-
دەیڤد پترایۆس سەردانی بەغداد دەكات؛ لیژنەیەكی عێراقی بۆ چەكداماڵینی گروپە چەكدارەكان پێكدەهێنرێت
|
-
ئەردۆغان:پرۆسەی توركیای بێ تیرۆر دژی دابەشبوونی ناوچەكەیە
|
-
دوو ژنی ئوستورالی كە گەڕاونەتەوە وڵاتەكەیان؛ تۆمەتبارن بە كڕینی ژنێكی سوری
|
|
|
|