3 کاتژمێر پێش ئێستا
79 جار خوێنراوەتەوە
ساڵ و نیوێكه حكومه‌ت له هه‌رێمى كوردستان پێكنایه‌ت؛ عێراق دواى شه‌ش مانگ حكومه‌ت پێکدەهێنێت
په‌رله‌مانى عێراق رێگه به هیچ په‌رله‌مانتارێك نادات بچێته حه‌ج تا كابینه‌ى داهاتووى حكومه‌ت له په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌ى پێده‌درێت، له هه‌رێمى كوردستانیش زیاتر له ساڵ و نیوێكه هه‌ڵبژاردن كراوه نه په‌رله‌مان كۆبووه‌ته‌وه و نه حكومه‌ت پێكهێنراوه.
سه‌فوان به‌شیر گه‌رگه‌ری، ئه‌مینداری گشتیی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، زیاتر له 100 په‌رله‌مانتار ناویان بۆ به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج گه‌ڕاوه‌ته‌وه، فڕۆكه ئاماده‌یه، هه‌موو شتێك ئاماده‌یه، به‌ڵام رێنمایی هاتووه كه نابێت هیچ په‌رله‌مانتارێك بچێته حه‌ج تاوه‌كو ده‌نگدان به كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ته‌واو ده‌بێت.
سه‌فوان گه‌رگه‌ری باسی له‌وه‌ش كرد، به‌رنامه حكومییه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی گه‌یشتووه‌ته ده‌ست سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران و ئاماده‌كاری بۆ رۆژی دانیشتنی ده‌نگدان ده‌كرێت.

به وته‌ی ئه‌مینداری گشتیی په‌رله‌مانی عێراق، عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه هه‌موو رێكاره پێویسته‌كانی ته‌واوكردووه و كابینه‌كه‌ی ئاماده‌یه.
وتیشی، ئه‌گه‌ری زۆره كه له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ی بدرێت.
رۆژی پێنجشه‌ممه، حه‌وتی ئایاری 2026، عه‌لی فالح زه‌یدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی راده‌ستی هه‌یبه‌ت حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق، هه‌یبه‌ت حه‌لبووسی فه‌رمانی كردووه به گشتاندنی ئه‌و كارنامه‌یه بۆ سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران بۆ تاوتوێكردنی.
له 26ی نیسانه‌وه، عه‌لی فالح زه‌یدی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ راسپێردراوه كه 30 رۆژی له‌به‌رده‌مه بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت.
رۆژی 11 ی تشرینی دووه‌می ساڵى ڕابردوو، هه‌ڵبژارنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، به‌وه‌ش ماوه‌ى شه‌ش مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن تێدهپهڕێـت و پاش تێپه‌ڕینى چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه حكومه‌ت پێكده‌هێنرێت.

به‌ڵام له هه‌رێمى كوردستان، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له 20-10-2024 ه‌وه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كراوه، به‌ڵام پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان په‌رله‌مانیان په‌كخستووه و له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش ڕێكناكه‌ون، په‌رله‌مانتارانیش به‌رده‌وام و به درێژایى زیاتر له ساڵ و نیوێك مووچه‌ى خۆیان وه‌رگرتووه به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ فشارێك دروست بكه‌ن یاخود هیچ په‌رله‌مانتارێك ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
-
سەردانی قائانی و پترایۆس؛ زەیدی لەنێوان کێشمەکێشی ئەمریکا و ئێران
|
-
عەرەبی زمانی رەسمییە؛ لە حەسەکە چی ڕوودەدات؟
|
-
ململانێى هاككه‌ره‌كان؛ له‌نێوان خۆیاندا سیستمى یه‌كتر ده‌دزن
|
-
ساڵ و نیوێكه حكومه‌ت له هه‌رێمى كوردستان پێكنایه‌ت؛ عێراق دواى شه‌ش مانگ حكومه‌ت پێکدەهێنێت
|
-
دوای 126 ساڵ؛ خەونی سوڵتان عەبدولحەمید بە دروستكردنی هێڵی ئاسنینی حیجاز بەدی دێت؟
|
-
ئەمریكا و ئێران بۆچی ناچارن گفتوگۆ بكەن؟
|
-
دەیڤد پترایۆس سەردانی بەغداد دەكات؛ لیژنەیەكی عێراقی بۆ چەكداماڵینی گروپە چەكدارەكان پێكدەهێنرێت
|
-
ئەردۆغان:پرۆسەی توركیای بێ تیرۆر دژی دابەشبوونی ناوچەكەیە
|
-
دوو ژنی ئوستورالی كە گەڕاونەتەوە وڵاتەكەیان؛ تۆمەتبارن بە كڕینی ژنێكی سوری
|
|
|
|