4 کاتژمێر پێش ئێستا
164 جار خوێنراوەتەوە
بنكه‌كه‌ى ئیسرائیل له عێراق؛ ئێرانى هێنایه ده‌نگ و به‌رپرسان وته‌ى دژ به یه‌ك ده‌ده‌ن
ناوەندی هەواڵ
پێش دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ساڵی رابردوو ئەمساڵیش، ئێران بە پاساوی بنکەی نهێنی ئیسرائیل، هەرێمی کوردستانی دابووە بەر درۆن و مووشەک، ئێستا دەرکەوتووە بنکەی نهێنی گەورەی سەربازیی کە فرۆکە و سەربازی تێدا بووە لە نێوانی بیابانی نەجەف و کەربەلا هەبووە کە بە شوێنێکی پیرۆز بۆ شیعەکان دادەنرێت. ئەمڕۆش حەشدی شەعبی و هێزە عێراقیەکان ئۆپەراسیۆنیان بۆ ناوچەکە دەستپێکرد.
راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كان رۆژ له دواى رۆژ زیاتر هه‌واڵى ئاشكراكردنى بنكه‌یه‌كى ئیسرائیلى له بیابانى نه‌جه‌ف له عێراق بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه بنكه‌یه‌كى نهێنى بووه و 170 كیلۆمه‌تر له باشورى رۆژئاواى به‌غداده‌وه دوور بووه.
ئێستا ئێرانیش له‌وباره‌یه‌وه هاتووه‌ته ده‌نگ، به‌وپێیه‌ى ئه‌و بنكه نهێنییه‌ى ئاشكرا بووه و یه‌كه‌م جار رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جۆرناڵ باسى كرد، ده‌كه‌وێته یه‌كێك له دیارترین پارێزگا ئاینیه‌كانى عێراقه‌وه، كه ئه‌ویش پارێزگاى نه‌جه‌فه و گۆڕى ئیمامى عه‌لى و باره‌گاى سه‌ره‌كیی مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كانى عیراقى تێدایه.

لێدوانه‌كانیان دژ به‌یه‌كه
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانى باڵاى عیراق لێدوانه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌و بنكه نهێنیه‌ى ئاشكرابوو، دژ به‌یه‌كه، به‌ڵام ئیسماعیل به‌قائى وته‌بێژ به‌ناوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌ڵێت، هیچ ئه‌گه‌رێك به‌دوور نازانن سه‌باره‌ت به كاره‌كانى ئیسرائیل له ناوچه‌كه، هه‌موو شتێك پێویسته به جددى وه‌ربگیرێت، ئه‌و پرسه گرنگه و به دڵنیایى له‌گه‌ڵ لایه‌نى عێراقى باسى ده‌كه‌ین.
لیژنه‌ى ئاسایش بانگهێشتى فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان ده‌کات
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مان ئاماده‌یى خۆى بۆ بانگهێشتكردنى فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان ده‌ربڕى، بوونى ئه‌و بنكه‌یه‌ش به پێشێلكارى و بوونى چالاكى سه‌ربازیی بیانى وه‌سف ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منیی عێراق، بوونى هه‌ر دابه‌زینێكى ئاسمانى له‌لایه‌ن هێزى وڵاتێكى بیانیی له بیابانى نه‌جه‌ف ڕه‌تده‌كاته‌وه.

شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منیی عێراق چی ده‌ڵێت؟
سه‌عد مه‌عن، سه‌رۆكى شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منیی عێراق ده‌ڵێت، ئه‌و پرسه بۆ ڕووداوێكى پێنجى ئادارى ئه‌مساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك هێزێكى ئه‌منیی و سه‌ربازیی عێراق له‌گه‌ڵ هێزێكى نادیار پێكیاندادا، به‌هۆیه‌وه ئه‌ندامێكى هێزه ئه‌منیه‌كان كوژرا و دووانى تریش برینداربوون، ئاشكرایه ئه‌و رۆژنامه‌یه باسى له بوونى سه‌ربازیی نوێ نه‌كردووه.
هیچ هێزێك له‌و ناوچه‌یه بوونى نییه
به‌وته‌ى سه‌عد مه‌عن، له پشكنینى هێزه ئه‌منیی و سه‌ربازییه‌كان ده‌ركه‌وتووه هیچ هێزێك له‌و ناوچه‌یه بوونى نییه، هێزه‌كانیشمان به‌رده‌وامن له ئه‌ركه‌كانیان له‌و ناوچانه و ناوچه‌كانى تر‌ى هاوشێوه‌یان له عیراق.

شه‌ممه‌ى ڕابردوو، رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكرده‌وه
شه‌ممه‌ى ڕابردوو، رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكرده‌وه، ئیسرائیل بنكه‌یه‌كى سه‌ربازیی نهێنى له بیابانى عیراق بۆ پشتیوانی جه‌نگى دژ به ئێران داناوه، كه 28 ى شوباتى ئه‌مساڵ ده‌ستیپێكرد.دواتریش لێپرسراوانى سه‌ربازیی ئه‌مریكا باسیان له‌وه‌كردبوو بنیاتنانى ئه‌و بنكه‌یه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆ پشتیوانى هێرشه ئاسمانیه‌كان بووه دژ به ئێران، هێرشیش بۆسه‌ر هێزه عیراقیه‌كان كاتێك بووه ئه‌و هێزانه له بنكه‌كه نزیكبوونه‌ته‌وه و پێگه‌كه ئاشكرابووه ئه‌مه‌ش له‌سه‌ره‌تاى جه‌نگه‌كه‌دا ڕوویداوه.

ئه‌وه‌ى سه‌رنجڕاكێشه له‌م دۆسیه‌یه‌دا
ئه‌وه‌ى سه‌رنجڕاكێشه له‌م دۆسیه‌یه‌دا، شوانێك بنكه‌كه‌ى ئیسرائیلى ئاشكراكردووه، به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوبوونه‌ته‌وه، ئه‌و شوانه شوێنى بنكه‌كه‌ى بۆ هێزه ئه‌منیه‌كانى عیراق ئاشكراكردووه.به‌ڵام حسێن عه‌لاوى ڕاوێژكارى محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆكوه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عیراق ئه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ى ڕوویداوه ته‌نها دابه‌زینى هێزێك بووه له بیابانى عێراق، له‌پێناو هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى ته‌نێك كه له ئاسمانه‌وه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
-
ئاگربەست لە چاودێری چڕە؛ئەمریکا گومانی لە پاکستان هەیە و ئێران هەڕەشە دەکات
|
-
بنكه‌كه‌ى ئیسرائیل له عێراق؛ ئێرانى هێنایه ده‌نگ و به‌رپرسان وته‌ى دژ به یه‌ك ده‌ده‌ن
|
-
پەرلەمانێكی بێكار و پەككەوتوو بە مووچە و ئیمتیازاتەوە
|
-
"دەرفەتمان پێبدەن؛"مەزڵوم عەبدی لەبارەی ناڕەزایەتیەكانی حەسەكە و مافەكانی كورد چی دەڵێت؟
|
-
ئێران داوای چی كرد و ئەمریكا ڕەتیكردەوە؟
|
-
سەردانی قائانی و پترایۆس؛ زەیدی لەنێوان کێشمەکێشی ئەمریکا و ئێران
|
-
عەرەبی زمانی رەسمییە؛ لە حەسەکە چی ڕوودەدات؟
|
-
ململانێى هاككه‌ره‌كان؛ له‌نێوان خۆیاندا سیستمى یه‌كتر ده‌دزن
|
-
ساڵ و نیوێكه حكومه‌ت له هه‌رێمى كوردستان پێكنایه‌ت؛ عێراق دواى شه‌ش مانگ حكومه‌ت پێکدەهێنێت
|
|
|
|