3 کاتژمێر پێش ئێستا
70 جار خوێنراوەتەوە
ئاگربەست لە چاودێری چڕە؛ئەمریکا گومانی لە پاکستان هەیە و ئێران هەڕەشە دەکات
ناوەندی هەواڵ
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، دەڵێت "رێککەوتن بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئێران لە ژووری چاودێری چڕە". وەک ئاماژەیەک بۆ ناسکی دۆخەکە و لاوازی ئەگەری رێککەوتن، ئێرانیش هەڕەشەی ئەوە دەکات "وانەیەک دەدەن بە ئەمریکا ئەگەر دەستدرێژی بکاتە سەریان". واتە ئێران سورە لەسەر هەڵوێستی خۆی هەرچەندە ئەمریکا وەڵامی پێشنیارەکانی رەتکردەوە.
ترەمپ دوێنێ لە کۆشکی سپی بە رۆژنامەنوسانی وت "راگرتنی جەنگ و ئاگربەست وەک ئەوەیە لە ژووری چاودێری چڕ بێت، کاتێک پزیشک دێتە ژوورەوە و دەڵێت ئازیزەکەت هەلی مانەوەی لە ژیان سەدا یەکە".

سەرۆکی ئەمریکا خۆی و وڵاتەکەی بە تەواوی سەرکەوتوو ناوبرد لە جەنگ دژ بە ئێران کە بە هاوبەشی ئیسرائیل لە 28 ی شوباتی ئەمساڵ دەستیپێکرد و پاش 39 رۆژ بە ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی راگیرا و پاشان درێژکرایەوە.
ترەمپ دەشڵێت "ئێران پێی وایە من ماندوو دەبم و تووشی بێزاری دەبم و فشارم دەکەوێتە سەر".
ئێران:"ئامادەین بۆ هەموو ئەگەرەکان"
وتەکانی ترەمپ لە کاتێکدایە، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت "ئامادەین بۆ هەموو ئەگەرەکان".
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، "هێزە چەکدارەکانمان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ وەڵامدانەوەی بەهێزی هەر دوژمنكارییەك، ستراتیژی هەڵەو بڕیاری هەڵە بە دڵنیایی دەرئەنجامە هەڵەی دەبێت، تەواوی جیهانیش دركیان بەمە كردووە".
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەشڵێت "ئامادەین بۆ هەموو ئەگەرەکان".

سی ئێن ئێن: ترەمپ خەریكە دان بەخۆداگرتنی لە دەستدەدات
بەشێك لە بەرپرسانی ئەمریكا گومانیان هەیە لەوەی پاكستان پەیامەكانی ترەمپ وەك خۆی بگەیەنێت باس لەوە دەکەن، " پاكستان وێنەیەكی گەشبینانەتر لەبارەی ئێران پێشكەش دەكات لەوەی هەیە".
تۆڕی هەواڵی "سی ئێن ئێن" لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکان لە گفتوگۆکان رایگەیاندووە، دان بەخۆگرتنی ترەمپ خەریكە كۆتایی دێت، بەهۆی بەردەوامی داخستنی گەرووی هورمزو لەگەڵ ئەوەی کە وەک دابەشبوونێک لەناو سەرکردایەتی ئێراندا هەستی پێدەکات کە ڕێگری دەکات لە سازشی جەوهەری لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی.
سەرچاوەکان رەوتی جیاوازیان لەناو ئیدارەی ئەمریکا سەبارەت بە هەنگاوی داهاتوو ئاشکرا کردووە، لە کاتێکدا بەشێک لە بەرپرسان و لە نێویاندا سەرکردەکانی پنتاگۆن لەگەڵ گرتنبەری هەنگاوی توندن، لەوانەش هێرشی سەربازی، بۆ لاوازکردنی پێگەی تاران و هێنانی بۆ سەر مێزی دانووستان، هەندێکی دیکە پێداگرن لەسەر ئەوەی کە دوا دەرفەت بە دیپلۆماسی بدرێت.
بەگوێرەی راپۆرتەكەی سی ئێن ئێن، بەشێک لە بەرپرسانی ئەمریکا پرسیاری ئەوەیان كردووە ئاخۆ پاکستان ناڕەزایی راستەقینەی ترەمپ بەهێزەوە دەگەیەنێت؟، هەندێکیان پێیان وایە کە پاکستان وێنەیەکی گەشبینانەتر لەوەی كە هەیە سەبارەت بە هەڵوێستی ئێران پێشکەش بە ئەمریکا دەکات.
سەرچاوەکانی سی ئێن ئێن ئاماژەیان بەوەشكردووە، بڕیارێکی گەورە سەبارەت بە هەنگاوی داهاتوو بەدوور دەزانرێت پێش ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا بەرەو چین بڕوات.

-
ئاگربەست لە چاودێری چڕە؛ئەمریکا گومانی لە پاکستان هەیە و ئێران هەڕەشە دەکات
|
-
بنكهكهى ئیسرائیل له عێراق؛ ئێرانى هێنایه دهنگ و بهرپرسان وتهى دژ به یهك دهدهن
|
-
پەرلەمانێكی بێكار و پەككەوتوو بە مووچە و ئیمتیازاتەوە
|
-
"دەرفەتمان پێبدەن؛"مەزڵوم عەبدی لەبارەی ناڕەزایەتیەكانی حەسەكە و مافەكانی كورد چی دەڵێت؟
|
-
ئێران داوای چی كرد و ئەمریكا ڕەتیكردەوە؟
|
-
سەردانی قائانی و پترایۆس؛ زەیدی لەنێوان کێشمەکێشی ئەمریکا و ئێران
|
-
عەرەبی زمانی رەسمییە؛ لە حەسەکە چی ڕوودەدات؟
|
-
ململانێى هاككهرهكان؛ لهنێوان خۆیاندا سیستمى یهكتر دهدزن
|
-
ساڵ و نیوێكه حكومهت له ههرێمى كوردستان پێكنایهت؛ عێراق دواى شهش مانگ حكومهت پێکدەهێنێت
|
|
|
|