15 کاتژمێر پێش ئێستا
148 جار خوێنراوەتەوە
بنكه‌ى نهێنى و دزه‌كردنى ئه‌منیی؛ له‌ناوخۆی عێراق چى ڕووده‌دات؟
ناوەندی هەواڵ
له ڕووداوێكدا كه ئاڵۆزى دیمه‌نى ئه‌منیی عێراق نیشان ده‌دات، زانیاریی نوێ له‌باره‌ى بوونى بنكه‌یه‌كى نهێنى تر‌ى ئیسرائیل له عێراق ئاشكرابوو، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ى ده‌ستێوه‌ردانى هه‌رێمی و نێودهۆڵهتى زۆر هه‌ستیاردا.
بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى بوونى دووه‌م بنكه‌ى ئیسرائیلى له بیابانى عێراق، مشتومڕێكى به‌رفراوانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه، پسپۆڕانى ئه‌منیی و سه‌ربازیی شیكردنه‌وه‌ى جیاوازى بۆ ده‌كه‌ن.
به‌وته‌ى مه‌عن جبورى پسپۆڕى كاروبارى ئه‌منیی ستراتیژى، ئه‌و ڕووداوه دزه‌كردن و شكستێكى ئه‌منیی حاشا هه‌ڵنه‌گره، كه ناكرێت نكۆڵى لێ بكرێت، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه كاریگه‌رییه‌كه‌ى ته‌نها له شهرمهزاربوونى ده‌وڵه‌تى عێراقدا خۆى نابینێته‌وه، به‌ڵكو درێژ ده‌بێته‌وه بۆ دامه‌زراوه‌ى ئه‌منیی و سه‌ربازیی عێراق.
قه‌باره‌ى دزه‌كردنه‌كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى كه‌موكوڕییه له تواناى چاودێرى و كۆنترۆڵكردن، به‌تایبه‌ت له ژینگه‌ى پرۆسه ئاڵۆزه‌كاندا.

عێراق وه‌ك مه‌یدانێكى پرۆسه كراوه‌كان
به‌وته‌ى پسپۆڕان، ئه‌و چالاكییه‌ى ئیسرائیل له‌كاتێكدا بووه كه جه‌نگى ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران گه‌یشتووه‌ته ئه‌وپه‌ڕى، به‌وه‌ش عێراق بووه‌ته مه‌یدانێكى پرۆسه‌كان به كردارى.
ئه‌مه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئاسمانى عێراق بووه‌ته ڕێڕه‌وى هه‌میشه‌یى مووشه‌ك و درۆنه‌كان، جا ئه‌مریكى و ئیسرائیلى بن یاخود ئێرانى، كه ئه‌مه‌یان زیاتر به‌هۆى پێگه‌ى جوگرافى عێراقه كه كه‌وتووه‌ته چه‌قى ململانێكانه‌وه.
چاوپۆشى ئه‌مریكا و ئامڕازه‌كانى خۆدزینه‌وه
هۆكارى سه‌ره‌كیی سه‌ركه‌وتنى ئه‌و پرۆسه‌یه چاوپۆشى ئه‌مریكایه، وه‌ك جبورى ئاماژه‌ى پێداوه، ئه‌مریكا به‌پێى ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه‌تى له ساڵى 2003 ه‌وه، توانیویه‌تى پرۆسه‌ى سه‌ربازیی به‌بێ پچڕان له خاكى عێراقدا ئه‌نجام بدات.
وه‌ك چاودێرانى ئه‌منیی ئاماژه‌یان پێداوه، به‌شێك له پرۆسه ورده‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، پێویستى به‌وه نه‌كردووه لایه‌نى عێراقى ئاگادار بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه جموجوڵى سه‌ربازیی ئه‌مریكا به‌لاى عێراقه‌وه زۆر گرنگ نه‌بێت.
هۆكارێكى تر‌ى سه‌ركه‌وتنى ئیسرائیل ئه‌وه‌بووه، كه چه‌ك و فڕۆكه‌ى ئه‌مریكاى به‌شدارى پێكردووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه گومان له‌سه‌رى كه‌متر بێته‌وه، ته‌نانه‌ت له ئه‌گه‌رى چاودێرى و تێبینى به ڕێكهوتیشدا وه‌ك ئه‌وه‌ى شوانێك پێگه‌ى یه‌كه‌مى ئیسرائیلیهكانى له عێراق ئاشكراكرد.

تواناى سنوردار له‌به‌رامبه‌ر فراوانبوونى ئاڵنگارییه‌كان
هۆكارى ئه‌وه‌ى بیابانى عێراق فراوانه پاساوێكى لاوازه بۆ دزه‌كردنى سه‌ربازیی، چونكه ده‌وڵه‌تانى تریش هه‌ن كه بیابانى فراوانیان هه‌یه به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو بوون له‌وه‌ى كۆنترۆڵى بكه‌ن.
به‌وته‌ى پسپۆڕان، هۆكارى سه‌ره‌كیی ئه‌و دزه‌كردنه كه‌میی توانایه، به‌تایبه‌ت ڕادارى پێشكه‌وتوو، یاخود مانگى ده‌ستكرد و درۆن، جگه له سنوردارى تواناى ته‌كنیكى.
حساباتى سیاسى ڕێگره له ئاڵۆزى زیاتر
له ڕه‌هه‌ندى سیاسی‌دا، حكومه‌تى عێراق و ئه‌وانى پێشووتریش، نه‌یانویستووه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئاڵۆز بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ڕه‌چاوكردنى سیاسى ناوخۆوه بووه، به‌تایبه‌ت هه‌وڵى سه‌ركرده‌كان بۆ به‌رده‌وامیی له ده‌سه‌ڵاتدا، دووركه‌وتنه‌وه‌ش له‌هه‌ر هه‌نگاوێك كه ئه‌مریكا توڕه بكات، به‌تایبه‌ت كه ڤیتۆى ئه‌مریكا له دیمه‌نى سیاسى عێراقدا بوونى هه‌یه.
به‌وته‌ى پسپۆڕان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زانیارییش له‌باره‌ى چالاكییه‌كى له‌وشێوه‌یه هه‌بووبێت، فه‌رمانده ئه‌منیی و سه‌ربازیی و ته‌نانه‌ت سه‌ركرده‌كانیش خۆیان بواردووه له‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نێوانیان تێكبده‌ن.
هه‌ژموونى ئێران و هاوكێشه‌ى فشاره‌كان
نابێت ڕۆڵى ئێرانیش له عێراق له‌به‌رچاو نه‌گیرێت، كه یاریزانێكى چالاك بووه هاوشانى ئه‌مریكا له عێراق، جا له ڕێگه‌ى هه‌ژموونى ئاینییه‌وه یاخود له ڕێگه‌ى ئه‌و گروپانه‌ى پێیه‌وه په‌یوه‌ستن، به‌ڵام ئه‌م ڕۆڵه له‌ژێر فشاردا به‌راورد به ڕابردوو كاریگه‌رى كه‌مبووه‌ته‌وه.
حكومه‌تى عێراق هه‌وڵیداوه هاوسه‌نگییه‌ك له‌نێوان ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى ئه‌مریكا و ئێران بهێنێته كایه‌وه، یه‌كێك له سه‌ركه‌وتنه‌كانیش ئه‌وه‌بووه خۆى به‌دوور گرتووه له‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆ بچێته نێو ململانێى ئه‌وانه‌وه، به‌ڵام ئه‌م هاوسه‌نگییه‌ش ناسك بووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێك له لایه‌نه‌كانى عێراق بوونه‌ته به‌ره‌ى ململانێكان، ئه‌ویش له ئه‌نجامى جوڵه‌ى گروپه‌كان و به ئامانجگرتنى ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه.
له ئه‌نجامدا ئامڕازه‌كانى حكومه‌تى عێراق له‌م هه‌موو ململانێیه‌دا سنورداره، زیاتر خۆى له سه‌ركۆنه‌كردن و به‌یاننامه‌دا بینیوه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ى به كردارى تواناى كاریگه‌رى مه‌یدانى هه‌بێت.
-
ئەمریكا جارێكی تر نوێترین پێشنیازی ئێرانی ڕەتكردەوە؛ ترەمپ: هێرشەكەمان ڕاگرت
|
-
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى یه‌كگرتوو له‌نێوان ده‌ستخۆشى پارتى و گومانى یه‌كێتیدا
|
-
ئێران په‌ته‌كه له ملى خۆى توندتر ده‌كات؛ دەستپێکردنەوەی جه‌نگ له‌به‌رده‌رگایه
|
-
بنكه‌ى نهێنى و دزه‌كردنى ئه‌منیی؛ له‌ناوخۆی عێراق چى ڕووده‌دات؟
|
-
ئه‌ردۆغان: خوازیارین له‌م ده‌ستوره ڕزگارمان بێت؛ باکرهان: ته‌نها كورد هه‌نگاوى ناوه
|
-
قه‌سرى شیرین و سایكس بیكۆ؛ یه‌كه‌م و دووه‌م دابه‌شكارى خاكى كوردستان
|
-
فشاری ئەمریکا و ئێران لە یەککاتدا؛ چوارچێوه چۆن له دوو كاتژمێردا بوو بە دوو لەتەوە؟
|
-
محەمەد باقر سەعدی کێیە و ئەمریکا بۆ دەستگیری کرد؟
|
-
ترەمپ چی دەوێت؟؛ لێدوانەكانی سەریان لە كورد شێواندووە
|
|
|
|