12   کاتژمێر پێش ئێستا 116 جار خوێنراوەتەوە

محەمەد باقر سەعدی کێیە و ئەمریکا بۆ دەستگیری کرد؟

ناوەندی هەواڵ

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا، رۆژی هەینی دەستگیرکردنی فەرماندەیەکی کەتائیبی حزبوڵای عێراقی ڕاگەیاند، بە تۆمەتی ئەوەی پلانی هێرشی تیرۆریستی دژ بە ئەمریکا و کەنەدا و ئەوروپا داناوە، لەوانەش هێرشکردنەسەر چەند پێگەیەکی جولەکە.

کاش باتێل، بەڕێوەبەری نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا ڕایگەیاند: محەمەد باقر سەعد داود سەعدی، بەرپرسێکی کەتائیبی حزبوڵای عێراقە و ئامانجێکی بەهادارە و بەرپرس بووە لە چەندین کردەوەی تیرۆریستی لەسەر ئاستی جیهان.

ئەمریکا کەتائیبی حزبوڵای وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووە، بەرپرسیاری کردووە بە ئەنجامدانی چەندین کردەوەی تیرۆریستی بە درۆن و مووشەک بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

وەزارەتی دادی ئەمریکا ئەوەی ئاشکراکردووە، سەعدی گواستراوەتەوە بۆ ئەمریکا. بە بێ ئەوەی روونکردنەوە لەبارەی شوێن و کاتی دەستگیرکردنی بدات، بەڵام رۆژی هەینی چووەتە بەردەم دادوەری فیدراڵی ئەمریکا لە نیویۆرک و شەش تۆمەتی ئاڕاستە کراوە، هەرچەندە میدیا عێراقی و جیهانییەکان دەڵێن لە تورکیا دەستگیرکراوە.

محەمەد باقر سەعد داود سەعدی تەمەنی 32 ساڵە، بە وتەی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا خۆی و هاوبەشەکانی بەرپرسن لە پلاندانانی تیرۆریستی و بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی 18 هێرشیان گرتووەتە ئەستۆ لە ئەوروپا و دوو هێرشیش لە کەنەدا، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کە 28 ی شوباتی ئەمساڵ دەستیپێکرد و 39 رۆژی خایاند.

چەند تۆمەتێکی تر ئاراستەی ئەو فەرماندەیەی کەتائیبی حزبوڵا کراون، لەوانەش هێرشکردنەسەر دوو جولەکە لە لەندەن لە کۆتاییەکانی نیسانی ئەمساڵ بە چەقۆ، کە بکەرانی دەستگیرکراون و چاوەڕێی دادگان، هەروەها هەوڵەکانی سوتاندنی بە ئەنقەستی پەرستگای جولەکە و شوێنی بازرگانی و قوتابخانەی ئیسرائیلیەکان لە ئەمستەردام و میونخ و چەند شوێنێکی تر.

تا ئێستا رۆڵی سەعدی بە تەواوەتی روون نییە، بەڵام بەڵگەنامەکانی دادگا ئاماژەیان بە بەڵگە ڤیدیۆییە بانگەشەکان کردووە کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراونەتەوە، دوای هێرشەکان و وەک چالاکی ئاماژەیان پێکراوە.

بە وتەی وەزارەتی دادی ئەمریکا، محەمەد باقر سەعد داود سەعدی، لە رابردوودا لەگەڵ لیوا قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بە چری کاری کردووە، کە لە کانوونی دووەمی 2020 بەهۆی هێرشی ئەمریکاوە لە فڕۆکەخانەی بەغداد کوژرا.

  • محەمەد باقر سەعدی کێیە و ئەمریکا بۆ دەستگیری کرد؟

  • ترەمپ چی دەوێت؟؛ لێدوانەكانی سەریان لە كورد شێواندووە

  • براكەی: شێروان شێروانی بەهۆی مانگرتنەوە تەندروستی تێكچووە بەڵام ورەی بەرزە

  • ڕۆیتەرز: سعودیە لە مانگی ئاداردا هێرشی كردووەتە سەر ئێران

  • ناكۆكی لەسەر پۆستەكانی چی بەسەرهات؟؛ پێنجشەممە دەنگ لەسەر كابینەكەی عەلی زەیدی دەدرێت

  • توێژینەوەیەک: ژمارەی دانیشتوانی زەویی لە توانای بەرگەگرتنی زیاترە

  • ئاگربەست لە چاودێری چڕە؛ئەمریکا گومانی لە پاکستان هەیە و ئێران هەڕەشە دەکات

  • بنكه‌كه‌ى ئیسرائیل له‌ عێراق؛ ئێرانى هێنایه‌ ده‌نگ و به‌رپرسان وته‌ى دژ به‌ یه‌ك ده‌ده‌ن

  • پەرلەمانێكی بێكار و پەككەوتوو بە مووچە و ئیمتیازاتەوە

سەرەکی