2026-05-18 197 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا جارێكی تر نوێترین پێشنیازی ئێرانی ڕەتكردەوە؛ ترەمپ: هێرشەكەمان ڕاگرت

تاران وەڵامی نوێترین پێشنیاری واشنتن سەبارەت بە رێككەوتن دەداتەوە،ئێران تەئكید دەكاتەوە لە ڕێگەی پاكستانەوە لە هەوڵدایە بۆ پەیوەندی لەگەڵ ئەمریكا، بەڵام میدیای ئێران داواكاریەكانی ئێران بە زیادەڕەو وەسف دەكات و ئەمریکاش نوێترین مەرجەکانی ئێرانی رەتکردەوە، ترەمپ دەڵێت بریاربوو هێرش بکەین بەڵام رامان گرت.

ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، تێڕوانینی ئێران لە ڕێگەی پاكستانەوە دراوەتە ئەمریكا،وتیشی ترسەكانی خۆمان بە لایەنی ئەمریكی گەیاندووە. بەڵام هیچ زانیارییەكی زیاتری ئاشكرا نەكرد.

بەڵام بەوتەی سەرچاوەیەكی پاكستانی بۆ ڕۆیتەرز، پاكستان لایەنی ئەمریكی لە پێشنیارەكەی ئێران ئاگادار كردووەتەوە، كە بۆ كۆتایی هێنانە بە ململانێكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سەرچاوەكە دەڵێت كاتی زۆر لەبەردەستدا نییە، بۆیە هەردوو وڵات واتە ئەمریكا و ئێران دەیانەوێت رێساكانی یارییەكە بگۆڕن.

ئەو لێدوانە لەكاتێكدایە، موحسین نەقەوی وەزیری ناوخۆی پاكستان گەشتێكی دەستپێكردووە و لە ئێران چاوی بە مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران كەوت، پێشتریش محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێرانی بینی.

لەگەڵ ئەوەی هێشتا دانوستانەكان لە ڕێگایەكی چەقبەستوودان، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەنێوان بژاردەی فشاری دیپلۆماسی و سەربازییدایە و هێشتا بڕیاری كۆتایی نەداوە، بۆ ئەوەش پرس بە گەورە ڕاوێژكارەكانی لە كۆشكی سپی دەكات.لەكاتێكدا سەركردەكانی ئێران هۆشداری دەدەن هەر هێرشێك بۆسەر وڵاتەكەیان وەڵامی توندی بەدوادادێت.

وەك سەرچاوەیەكی ئێرانی بۆ ڕۆیتەرز ئاشكرایكردووە، ئەمریكا نەرمی نواندووە سەبارەت بە بەردەوامیی چالاكی ئەتۆمیی ئێران بۆ مەبەستی ئاشتیانە، كە لەژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمدا بێت.

سەبارەت بە پارە بلۆككراوەكانی ئێران، ئەو سەرچاوەیە وتوویەتی تا ئێستا ئەمریكا لەگەڵ ئازادكردنی چارەكێكی ئەو پارەیەدایە ئەویش بەپێی قۆناغبەندی، بەڵام تاران دەیەوێت واشنتۆن چاو بەو هەڵوێستەیدا بخشێنێتەوە.

ئێران لە پێشنیارە نوێیەكەیدا زیاتر سەرنجی لەسەر ئەوەیە گرەنتی یەكجاری كۆتایی هێنان بە جەنگ بكرێت، لەگەڵ كردنەوەی گەرووی هورمز و هەڵگرتنی سزاكانی پێش هەمووشیان هەڵگرتنی گەمارۆی سەر بەندەرەكانی.

هەروەها دەیەوێت ئەو دوو پرسەی كە زۆر بۆ ئەمریكا گرنگە، ئەویش بەرنامەی ئەتۆمیی و پیتاندنی یۆرانیۆمە و دانوستانەكانی ئاڵۆز كردووە، ببرێتە بەشەكانی تری دانوستانەكەوە.

ترەمپ: بڕیاربوو سێشەممە هێرش بکەین بەڵام رامانگرت

 لەلایەكی ترەوە، دۆناڵد ترمپ لە تروس سۆشیاڵ پۆستێکی کردووە و نوسیویەتی:" ئەو هێرشەمان بۆ سەر ئێران دواخست کە بڕیار بوو سبەی ئەنجام بدرێت".

سەرۆكی ئەمریكا وتی:"رێنماییم بە سوپا داوە ئامادەبن بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی گشتگیر و بەرفراوان بۆ سەر ئێران لە هەر ساتێکدا بێت، ئەگەر نەگەینە رێککەوتنێکی پەسەندکراو".

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشدا "دانوستانی جددی سەبارەت بە ئێران لە ئارادایە، لەسەر داوای هاوپەیمانەکانمان، ئەو هێرشەمان بۆ سەر ئێران دواخست کە بڕیار بوو سبەی ئەنجام بدرێت".

  • له‌ قه‌ندیل دۆخه‌كه‌ چۆنه‌؟؛ سه‌ركرده‌یه‌كى كه‌جه‌كه‌: تاكه‌ ئامانجى توركیا بێچه‌ككردنى ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مانه‌

  • ڕێككه‌وتنى تاران و واشنتۆن؛ به‌ند و ڕێساكانى قۆناغى نوێ

  • چی روودەدات؟؛ رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران؛ ئاڵنگارییەکان و هەڵوێستی ئیسرائیل

  • چیرۆکی شانەیەکی زاواکەی سەدام؛ بەعسییەکان لە خۆشاردنەوە بۆ خۆڕێکخستنەوە و تیرۆرکردن

  • خۆپیشاندان لە تاران و مەشهەد؛ ڕەخنە لە عێراقچی و قاڵیباف دەگیرێت

  • دۆخەکە چارەنوسسازە؛ چی بۆ کورد لە ناوچەکە بەڕێوەیە؟

  • خامنه‌یى دواى زیاتر له‌ چوار مانگ به‌ خاك ده‌سپێردرێت

  • قەرەیلان : وەرن با واژۆی حەرامکردنی شەڕی ناوخۆ و سیخوڕی کردن بەسەر یەکەوە بکەین

  • ئەنجومەنی وەزیران: داهاتی مانگانەی هەرێم بە ڕێژەی زیاتر لە 70٪ دابەزیوە

سەرەکی