13 کاتژمێر پێش ئێستا
138 جار خوێنراوەتەوە
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى یه‌كگرتوو له‌نێوان ده‌ستخۆشى پارتى و گومانى یه‌كێتیدا
ناوەندی هەواڵ
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌میندارى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى بۆ كۆتایى هێنان به چه‌قبه‌ستوویى سیاسى و ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى پارتى و یه‌كێتى و كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردووه، هه‌رچه‌نده یه‌كێتى خاڵى یه‌كه‌مى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى قبوڵ كردووه به‌ڵام گومانى هه‌یه ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه سه‌ربگرێت، پارتیش ده‌ستخۆشى له یه‌كگرتوو ده‌كات، به‌ڵام هێشتا وه‌ڵامێكى ڕوون و كردارى نه‌داوه‌ته‌وه.
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە سەرپەرشتیی ئەمیندارەکەی، دەستی بە گەڕێکی جوڵەی سیاسی کردووە، دەسپێشخەرییەکە سێ تەوەرە و لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی حیزبەکە پەسه‌ند کراوە. یەکگرتوو بڕوای وایە ئەگەر ئەو دەستپێشخەرییە جێبەجێ بکرێت متمانە دەگەڕێتەوە بۆ نێوان یەکێتی و پارتی.
تەوەری یەکەمی ئەو دەستپێشخەرییە، جەخت لەسەر راگرتنی هەموو جۆرە هەڵمەتێکی راگەیاندن دەکاتەوە لەنێوان یەکێتی و پارتی لە هەموو ئاستەکاندا. ئەمە وەک سەرەتایەک بۆ رەخساندنی زەمینەیەکی گونجاو دەبینرێت تاوەکو لایەنەکان بتوانن هەنگاوی کردەیی بەرەو لێکتێگەیشتن بنێن.

ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى یه‌كگرتوو چییه؟
ڕۆژى یه‌كشه‌ممه 17ى ئایارى 2026 ، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سەردانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی كوردستانى کرد و پێشنیازەکەی پێدا. ئەمڕۆش بڕیارە سەردانی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بکات و دەستپێشخەرییەکەیان پێبدات.
به‌پێى زانیارییه‌كان، دوێنێ بافڵ تاڵەبانی دەستپێشخەرییەکەی وەرگرتووە، خوێندوویەتییەوە و دەستبەجێ بڕیاریداوە بڕگەی یەکەم جێبەجێ بکات کە راگرتنی هەموو جۆرە هەڵمەتێکی راگەیاندن بووە دژی پارتی.
لە تەوەری دووەمی دەستپێشخەرییەکە، یەکگرتوو نەخشەڕێگەیەکی کاتی دیاری کردووە کە نابێت لە یەک مانگ تێپەڕێت. لەم ماوە کورتەدا پێویستە دوو هەنگاوی سەرەکی بنرێن، یەکەمیان کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتییە. دووەمیشیان دەستپێکردنی رێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بە هاوبەشیی هەموو ئەو لایەنانەی دەیانەوێت بەشداربن.
لە تەوەری سێیەمیشدا، باس لە داڕشتنی بەرنامەیەکی هاوبەش دەکرێت کە تێیدا خزمەتی هاووڵاتیان لە پێشینەی کارەکان بێت. ئەم خاڵە جەخت لەسەر چارەسەرکردنی یەکجاریی کێشەی مووچە و دیاریکردنی سیاسەتێکی یەکگرتوو بەرامبەر بەغداد دەکاتەوە تاوەکو هەموو پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا یەکلا بکرێنەوە، هەروەها باشترکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی وەک ئاو، کارەبا و سووتەمەنی و کەمکردنەوەی بارگرانیی باج لەسەر شانی خەڵک، لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەو دەستپێشخەرییەن.

وه‌ڵامى پارتى چییه؟
ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی کوردستان دەستخۆشی لە دەستپێشخەرییەکەی یەکگرتوو دەکات، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ئاماژە بەوە دەکات ئەگەر لایەنەکان نەگەنە ڕێککەوتن، ئەگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن لە ئارادایە. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه زیاتر له ساڵێك و شه‌ش مانگه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كراوه و هێشتا نه په‌رله‌مان كارا كراوه‌ته‌وه و نه حكومه‌ت پێكهاتووه.
چنار سه‌عد عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەستپێشخەرییەکەى ئەم دواییەی یەکگرتووى ئیسلامی بۆ تێپەڕاندنی دۆخی سیاسی بە "ئەرێنى" وەسف کرد.
ئومێدیخواست ئەم هەنگاوە ببێتە هۆى کردنەوەى گرێکوێرەکان و زەمینە خۆش بکات بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێی هەرێمی کوردستان، جەختیشی کردەوە کە دەستخۆشی لە هەر لایەنێک دەکەن کە بە ئاڕاستەی چارەسەر هەنگاو بنێت.

دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردن
سەبارەت بە چارەنووسی پرۆسەی سیاسی لە ئەگەری شکستهێنانی گفتوگۆکان، چنار سه‌عد عه‌بدوڵا ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر دەستپێشخەرییەکان هیچ ئەنجامێکیان نەبوو و لایەنەکان گەیشتنە بنبەست، ڕەنگە یەکێک لە بژاردەکان دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردن بێت. ئەم لێدوانە نیشانەی ئەوەیە کە بژاردەی گەڕانەوە بۆ لای دەنگدەران وەک چارەسەرێکی کۆتایی لە لایەن پارتییەوە لەبەرچاو دەگیرێت.

پرسی کورسییەکان و ڕێککەوتنى لایەنەکان
لەبارەى هاوپەیمانیى نێوان یەکێتى، نەوەى نوێ و گۆڕان، هەروەها گۆڕانکارى لە ژمارەی کورسییەکانى پەرلەمان، ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی ڕایگەیاند:" ئەگەر گفتوگۆکان بگەنە ئاستێک کە هەموو لایەنەکان لەبارەى تەواوی پرۆسەکەوە ڕێکبکەوین، ئەوا بابەتی ژمارەی کورسییەکان نابێتە کێشەی سەرەکی و بەربەست لەبەردەم ڕێککەوتنەکە".

یه‌كێتى چۆن له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه ده‌ڕوانێت؟
به‌پێى زانیاریی میدیاى سێبه‌رى یه‌كێتى، بافڵ تاڵەبانی بە ئەمینداری یەکگرتووی وتووە، لەکۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دا تاوتوێی دەستپێشخەرییەکە دەکەن و لەماوەی هەفتەیەکدا وەڵامی یەکگرتوو دەدەنەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى یه‌كێتى سه‌باره‌ت به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه وتوویه‌تى:"نەخشەڕێگەیەکە و کاتی تێدا دیاریکراوە، کە نابێت لە یەک مانگ تێپەڕێت و دەبێت لەم ماوە کورتەدا، هەم پەرلەمان پکبهێنرێت، هەم حکومەتی نوێ".
سەرچاوەکە نەیشاردووه‌ته‌وه،" گومانیان هەیە لەوەی ئەو دەستپێشخەرییە ببێتە هۆی شکاندنی بەستەڵەکی سیاسی و یاسایی لەهەرێم، چونکە وەک ئەو دەڵێت یەکگرتوو داوا دەکات پەرلەمان کارا بکرێتەوە دواتر باسی پێکهێنانی حکومەت بکرێت، یەکێتیش نایەوێ بەبێ دیدگایەکی ڕوون لەبارەی پێکهێنانی حکومەت و پشکی یەکێتی، پەرلەمان کارا بکرێتەوە".

-
ئەمریكا جارێكی تر نوێترین پێشنیازی ئێرانی ڕەتكردەوە؛ ترەمپ: هێرشەكەمان ڕاگرت
|
-
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى یه‌كگرتوو له‌نێوان ده‌ستخۆشى پارتى و گومانى یه‌كێتیدا
|
-
ئێران په‌ته‌كه له ملى خۆى توندتر ده‌كات؛ دەستپێکردنەوەی جه‌نگ له‌به‌رده‌رگایه
|
-
بنكه‌ى نهێنى و دزه‌كردنى ئه‌منیی؛ له‌ناوخۆی عێراق چى ڕووده‌دات؟
|
-
ئه‌ردۆغان: خوازیارین له‌م ده‌ستوره ڕزگارمان بێت؛ باکرهان: ته‌نها كورد هه‌نگاوى ناوه
|
-
قه‌سرى شیرین و سایكس بیكۆ؛ یه‌كه‌م و دووه‌م دابه‌شكارى خاكى كوردستان
|
-
فشاری ئەمریکا و ئێران لە یەککاتدا؛ چوارچێوه چۆن له دوو كاتژمێردا بوو بە دوو لەتەوە؟
|
-
محەمەد باقر سەعدی کێیە و ئەمریکا بۆ دەستگیری کرد؟
|
-
ترەمپ چی دەوێت؟؛ لێدوانەكانی سەریان لە كورد شێواندووە
|
|
|
|