14 کاتژمێر پێش ئێستا
131 جار خوێنراوەتەوە
ئێران په‌ته‌كه له ملى خۆى توندتر ده‌كات؛ دەستپێکردنەوەی جه‌نگ له‌به‌رده‌رگایه
ناوەندی هەواڵ
ئاڵۆزییه‌كانى نێوان تاران و واشنتۆن زیاتر هه‌ڵده‌كشێت، ڕێڕه‌وى گفتوگۆكانیش به‌هۆى مه‌رجه‌كانى هه‌ردوولاوه كه‌لێنى نێوانیانی زیاد كردووه، ئاماژه مه‌یدانیی و سیاسیه‌كان ئه‌گه‌رى گه‌ڕانه‌وه بۆ پرۆسه‌ى سه‌ربازیی دژ به ئێران به‌دوور نازانن.
هه‌ر لایه‌نێك په‌یوه‌سته به مه‌رجه توندهكانیهوه، به‌ڵام كات فشار له هه‌مووان ده‌كات، له‌ناوخۆى ئه‌مریكا نزیكبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى نیوه‌یى كۆنگرێس و ئابورى، له‌ناوخۆى ئێرانیش دابه‌شبوونى بڕیارى سیاسى و وێرانبوونى ژێرخان و ئابورى.

پێنج مه‌رجه‌كه دیوارى ناكۆكیی نه‌بڕاوه
ئاژانسى فارسى ئێرانى بڵاویكردووه‌ته‌وه وه‌ڵامى ئه‌مریكا بۆ پێشنیاره‌كانى ئێران له ده‌ورى پێنج مه‌رجى سه‌ره‌كیی ده‌سوڕێنه‌وه، له پێشى هه‌موویانه‌وه راده‌ستكردنى 400 كیلۆگرام له یۆرانیۆمى ئێران كه به ئاستێكى به‌رز پیتێنراوه بۆ ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها مه‌رجى ئه‌وه‌ى ته‌نها كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له وێستگه ئهتۆمیهكانى ئێران كار بكه‌ن، جگه له‌وه‌ى ئه‌مریكا قهرهبوونهكردنهوهى ئێران بۆ زیانه‌كانى جه‌نگ ڕه‌تده‌كاته‌وه، مه‌رجێكى تر‌ى ئێرانیش كه ئه‌مریكا ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه ڕاگرتنى جه‌نگه له هه‌موو به‌ره‌كان به لوبنانیشه‌وه و به‌ستنه‌وه‌ى به ڕێڕه‌وى گفتوگۆكانه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا ئێران سوره له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانى، كه هه‌ڵگرتنى ته‌واوى سزاكان، دانپێدانان به سه‌روه‌رى وڵاته‌كه‌ى له گه‌رووى هورمزه كه ئه‌م دوو مه‌رجه دۆناڵد تره‌مپ به ته‌واوى ڕهتیكردوونهتهوه، هه‌روه‌ها كۆتایى هێنان به جه‌نگ له‌سه‌رجه‌م به‌ره‌كان به‌تایبه‌تیش لوبنان.

ژێرخانێكى ئیفلیج و بڕیارى هه‌ڵپه‌سێردراو؛ قه‌یرانى ناوخۆى ئێران
به‌وته‌ى پسپۆڕانى سیاسى و چاودێرانى دۆخى ئێران، بێده‌سه‌ڵاتى ئێران بۆ بڕیاردان وایكردووه ئه‌گه‌رى گه‌ڕانه‌وه‌ى پرۆسه سه‌ربازییه‌كان دژى زیاتر بێت، له‌كاتێكدا ڕێڕه‌وى سیاسى ئێران به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى پێشبینى ده‌كرا نه‌رمى پیشاندا بۆ مامه‌ڵه‌كردنى جددى له‌گه‌ڵ پێشنیازه‌كانى ئه‌مریكا.
ئه‌وه‌ى دانوستانه‌كانى ئاڵۆز كردووه دژیه‌كى سیاسه‌تى ئێرانه، ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش به‌هۆى قورسى بڕیاردان و بوونى كه‌سانى سیاسى دژیه‌ك بێت، بۆ نمونه به‌وته‌ى چاودێرانى سیاسى و ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، وهفدهكهى ئێران له پاكستان به سه‌ركردایه‌تى محه‌مه‌د باقر قاڵیباف سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران چه‌ند سازشێكیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ى وه‌فده‌كه بۆ ئێران له هه‌ڵوێسته نهرمهكانیان پاشگه‌زبوونه‌وه و هه‌ڵوێستى توندیان نیشاندا.
ئه‌مه‌ش به‌ڕاى چاودێران بۆ ده‌سه‌ڵاتى سوپاى پاسداران ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن فه‌رمانده‌كانى سوپاى پاسداران ده‌یانه‌وێت دووباره جه‌نگ هه‌ڵبگیرسێته‌وه، له‌پێناو ئه‌وه‌شدا مه‌رجی وایان داناوه كه ئه‌سته‌مه جێبه‌جێكردنیان.

قۆناغى شكاندنى ئێسك
به‌وته‌ى موهه‌نه‌د عه‌زاوى پسپۆڕى كاروبارى سیاسى و سه‌ربازیی، وه‌ڵامى كۆتایى ئه‌مریكا بۆ ئێران، له چوارچێوه‌ى سیاسه‌تى ئه‌وپه‌ڕى فشار و شكاندنى ئێسكدایه، یه‌كێك له مه‌رجه‌كانیش ئه‌وه‌یه ئێران ئه‌و یۆرانیۆمهى ئاستێكى به‌رزى پیتاندنى هه‌یه ڕاده‌ستى بكات.
گره‌وكردن له‌سه‌ر بژارده‌ى سه‌ربازیی
به‌ده‌ر له دۆخى ئێران كه له‌ڕووى ئابورییه‌وه ئاڵۆزه و له‌ژێر فشاردایه، له ئه‌مریكاش هه‌ڵبژاردنى نیوه‌ی كۆنگرێس ئیداره‌كه‌ى تره‌مپى خستووه‌ته ژێر فشاره‌وه، پێویستى به‌وه‌یه پێش هه‌ڵبژاردنه‌كه ڕێڕه‌وى جه‌نگه‌كه یه‌كلا بكاته‌وه و بیگه‌یه‌نێته ئه‌نجام، چونكه ڕاى گشتیی ئه‌مریكا پرسیارى زۆرى هه‌یه له‌سه‌ر ئامانج و ئه‌نجامى ئه‌م جه‌نگه، له‌كاتێكدا نرخى وزه و به‌تایبه‌تیش به‌نزین و گاز له ئه‌مریكا چه‌ند هێنده به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئێران گه‌رووى هورمز وه‌ك چه‌ك و كارتى فشار به‌كارده‌هێنێت، به‌ڵام گه‌مارۆى ده‌ریایى ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانى بووهتههۆى فشار بۆسه‌ر خۆی، ئێستاش نزیكه له‌وه‌ى جه‌نگه‌كه به رێككه‌وتنى یه‌كجارى یان گه‌ڕانه‌وه‌ى بژارده‌ى سه‌ربازیی یه‌كلا بكرێته‌وه.

پۆسته هه‌ڕه‌شه ئامێزه‌كانى تره‌مپ
دوێنێ شەو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆمەڵێک پۆستی هەڕەشە ئامێزی بڵاوکردەوە و لە یەکێکیاندا وێنەیەکی خۆی به توڕه‌ییه‌وه دانا کە دەستی لەسەر دوگمەی بۆردومان داناوە، دواتر ئاسمانی عێراق و ئێران چۆڵکرا و جیهان چاوەڕێ بوو جەنگ.
ترەمپ وتى:" کات بەخێرایی بۆ ئێران دەڕوات و باشترە هەرزوو دەست بە جوڵە و هەنگاونان بکەن، ئەگەرنا بە تەواوەتی لەناودەچن و هیچ شتێکیان لێ نامێنێتەوە، کات بۆ ئێمە زۆر گرنگە".
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه پێگه‌ى ئاکسیۆس بڵاویكرده‌وه، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ بنیامین نهتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە تەلەفۆن لەبارەی دۆسیەی ئێرانەوە قسەیان کردووە.
وه‌ك ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ى پێداوه، پێشبینیی دەکرێت دۆناڵد ترەمپ رۆژى سێشەممە لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی بژاردەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران.

ئاماژه‌ى قوڵبوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كه له ئێران
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران داوای جێبەجێکردنی سیاسەتی سک هەڵگوشین، دەستپێوەگرتن و کەمکردنەوەی خەرجییەکان دەکات و دەڵێت، "ئەگەر ئەو کارە بکەن بەئاسانی وڵات بەڕێوەدەبەن و قەیرانەکان تێدەپەڕێنن".
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، موحسن رەزایی فەرماندەی سەربازی و ئەندامی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران دەڵێت، "گەمارۆی دەریایی ئەمریکا دەشکێنین، دانبەخۆداگرتنمان سنووری هەیە و هێزە چەکدارەکانمان سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنن".
هه‌روه‌ها کەناڵی 12ـى ئیسرائیلی بڵاویكردووه‌ته‌وه، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ئەمریکی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانی لە ئەمریکاوە بۆ ئیسرائیل تا سەرەتای مانگی یەکی 2027 رادەگەیەنێت. ئه‌مانه‌ش هه‌موو ئاماژه‌ن بۆ هه‌ستیارى دۆخه‌كه و ساتى یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌نێوان جه‌نگ و ڕێككه‌وتنى ئاشتیدا.

ئێران بە پاكستان‌دا پێشنیازێكی هەمواركراوی بۆ ئەمریكا ناردووە
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەکی پاکستانەوە بڵاویكردەوە، ئیسلام ئاباد شەوی رابردوو پێشنیازێکی هەمواركراوی ئێرانی بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ بۆ ئەمریکا ناردووە.
سەرچاوەکە، کاتێک پرسیاری ئەوەی لێ‌کرا کە ئایا ناکۆکی نێوان هەردوولا کاتی دەوێت بۆ چارەسەرکردن، ئاماژەی بەوەکردووە، "کاتی زۆرمان لەبەردەستدا نییەو واشنتۆن و تاران بەردەوامن لە گۆڕینی مەرجەكانیان".
لەلایەکی ترەوە، ئەمڕۆ ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" تاران لەم قۆناغەدا سەرنجی لەسەر کۆتایی هێنان بە جەنگە". بەڵام بەرپرسەکەی ئێران جەختیشییکردەوە لەوەی "دەستبەرداری مافی پیتاندنی بۆرانیۆم نابن".
-
ئەمریكا جارێكی تر نوێترین پێشنیازی ئێرانی ڕەتكردەوە؛ ترەمپ: هێرشەكەمان ڕاگرت
|
-
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى یه‌كگرتوو له‌نێوان ده‌ستخۆشى پارتى و گومانى یه‌كێتیدا
|
-
ئێران په‌ته‌كه له ملى خۆى توندتر ده‌كات؛ دەستپێکردنەوەی جه‌نگ له‌به‌رده‌رگایه
|
-
بنكه‌ى نهێنى و دزه‌كردنى ئه‌منیی؛ له‌ناوخۆی عێراق چى ڕووده‌دات؟
|
-
ئه‌ردۆغان: خوازیارین له‌م ده‌ستوره ڕزگارمان بێت؛ باکرهان: ته‌نها كورد هه‌نگاوى ناوه
|
-
قه‌سرى شیرین و سایكس بیكۆ؛ یه‌كه‌م و دووه‌م دابه‌شكارى خاكى كوردستان
|
-
فشاری ئەمریکا و ئێران لە یەککاتدا؛ چوارچێوه چۆن له دوو كاتژمێردا بوو بە دوو لەتەوە؟
|
-
محەمەد باقر سەعدی کێیە و ئەمریکا بۆ دەستگیری کرد؟
|
-
ترەمپ چی دەوێت؟؛ لێدوانەكانی سەریان لە كورد شێواندووە
|
|
|
|