6 کاتژمێر پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
پوتین لە پەكینە؛ رووسیا دەیەوێت لە چین چی بەدەست بهێنێت؟
هەمان ئەو فەرشە سورەی هەفتەی ڕابردوو، بۆ پێشوازی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەلایەن شی جین بینگ سەرۆكی چینەوە ڕاخرابوو، ئەمڕۆ ڤلادمیر پوتین سەرۆكی ڕووسیا بەسەریدا ڕۆشت و پێشوازی لێكرا.
پوتین لە سەردانێكی ڕەسمیدا ڕۆژی سێشەممە گەیشتە پەكینی پایتەختی چین و چوار شەممەش هەر لەوێ دەبێت، واتە گەشتەكەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت، پوتین كە ساڵانێكە بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوە ماندوو بووە دەیەوێت پشتیوانی زیاتر لە هاوپەیمانە نزیكەكەیەوە وەربگرێت.
دەستكەوتی زیاتر
بەپێی شیكردنەوەیەكی گۆڤاری نیوزویك، سەرۆكی ڕوسیا هەوڵدەدات دەستكەوتی زیاتر لەوە بەدەست بهێنێت كە سەرۆكی ئەمریكا لە سەردانەكەیدا بۆ چین هەوڵی بۆدا، ئەویش لە بوارەكانی بازرگانیی و وزە و دیپلۆماسیدا.
گۆڤاری نیوز ویك باس لەو پرسە دەكات كە بەلای ڕووسیاوە گرنگە و پوتین دەیەوێت لە چین بەدەستی بهێنێت، لەكاتێكدا جەنگ لە ئۆكرانیا بەردەوامە.
كۆشكی سەرۆكایەتی ڕووسیا كە ناسراوە بە كریملین باس لەوەدەكات، هەردوو سەرۆكی گفتوگۆی بوارەكانی پەیوەندی دووقۆڵی و پرۆژەی ستراتیژی غازی دەكات لە ڕووسیاوە بۆ چین.

"هێزی دووی سایبیریا"
ئەو هێڵی بۆرییەی ڕووسیا پلانی بۆ داناوە بە "هێزی دووی سایبیریا" ناسراوە و درێژییەكەی 1600 میلە كە لە كێڵگەكانی غازی ڕووسیاوە بۆ جەمسەری باكور و لە ڕێگەی مەنگۆلیاوە بەرەو چین دەچێت، ساڵانە دەتوانێت 50 ملیار مەتر سێجا غازی پێدا بگوازرێتەوە، ئەمەش هەوڵێكی گرنگە بۆ ڕووسیا لەكاتێكدا دەیەوێت دووبارە دەست بكاتەوە بە هەناردەی غازەكەی بۆ ئاسیا، وەك قەرەبوویەك بۆ ئەو زیانەی لە بازاڕی ئەوروپا لێی كەوتووە. چونكە ئەوروپا پاش هێرشەكەی ڕووسیا بۆسەر ئۆكرانیا هەوڵدەدات چیتر پشت بە غازی ڕووسیا نەبەستێت.
چین گەورەترین كڕیاری نەوتی ڕووسیایە
ئێستا چین گەورەترین كڕیاری نەوتی ڕووسیایە كە لەژێر سزادایە، هەرچەندە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەمدواییە بەشێك لە سزاكانی سوك كرد تا لەو ڕێگەیەوە نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان داببەزێنێت كە بەهۆی جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بەرزبوەوە.
چین بەردەوامە لە كڕینی وزە و پێداویستیەكانی لە ڕووسیا، ئەویش لە ڕێگەی بۆری و باری دەریاییەوە.
ڕووسیا دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دەرفەت دەزانێت
كۆمپانیای زەبەلاحی چینی "گاز پرۆم" ساڵانێكە فشار لە چین دەكات تا ڕازی بێت بە پرۆژەی "هێزی دووی سایبیریا" بەڵام هەردوولا تا ئەیلولی ڕابردوو لەوبارەیەوە نەگەیشتبوونە ڕێككەوتن ئەویش لەمیانی دیداری شی و پوتین لە چین.
هێشتا گفتوگۆكان لەسەر نرخەكان بەردەوامە، ڕووسیا هیوادارە بەهۆی نا سەقامگیری دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هانی چین بدات زیاتر نەرمی بنوێنێت تا غازەكەی بە نرخێكی باشتر لێ بكڕێت.

چین لەسەرەتای جەنگی ئۆكرانیاوە پشتیوانی ڕووسیایە
چین لە سەرەتای جەنگی ڕووسیا و ئۆكرانیاوە پشتیوانی ڕووسیای كردووە، بەشێوەیەك ئاستی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات لە 2022 ەوە گەیشتووەتە زیاتر لە 397 ملیار دۆلار .
لەناو ئەو كەسانەی لەگەڵ پوتینن بۆ چین، سەرۆكی كۆمپانیا زەبەلاحەكانیشی تێدایە، وەك رۆسنەفت و گازپرۆم و نۆڤاتیك.
ئامانجێكی تری سەرۆكی ڕووسیا لەم سەردانەی بۆ چین، بۆ ئەوەیە لەو گۆشەگیرییە جیهانییە دەربازی بێت كە بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوە تێیی كەوتووە، بۆیە دەیەوێت پەیوەندیەكانی لە دەرەوەی ئەوروپا و ئەمریكای باكور زیاتر پەرەپێبدات لە سەروو هەمووشیانەوە چین.
-
پوتین لە پەكینە؛ رووسیا دەیەوێت لە چین چی بەدەست بهێنێت؟
|
-
یهكگرتوو داوا له بهریتانیا دهكات ناوبژیوانى پارتى و یهكێتى بكات
|
-
چین، ئێران و سعودیه پێشهنگن؛ لهسێدارهدان لهسهر ئاستى جیهان 78% زیادیكردووه
|
-
پهرلهمانى كوردستان؛ ئهو دامهزراوهیهى دواى 34 ساڵ لهبرى زیاتر چالاككردنى پهكخراوه
|
-
نه بینیومانه و نه له بهرنامهشدایه؛ ئیلهام ئهحمهد لهبارهى بینینى ئۆجهلان ڕوونكردنهوه دهدات
|
-
ئەمریكا جارێكی تر نوێترین پێشنیازی ئێرانی ڕەتكردەوە؛ ترەمپ: هێرشەكەمان ڕاگرت
|
-
دهستپێشخهرییهكهى یهكگرتوو لهنێوان دهستخۆشى پارتى و گومانى یهكێتیدا
|
-
ئێران پهتهكه له ملى خۆى توندتر دهكات؛ دەستپێکردنەوەی جهنگ لهبهردهرگایه
|
-
بنكهى نهێنى و دزهكردنى ئهمنیی؛ لهناوخۆی عێراق چى ڕوودهدات؟
|
|
|
|