3 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
چین، ئێران و سعودیه پێشه‌نگن؛ له‌سێداره‌دان له‌سه‌ر ئاستى جیهان 78% زیادیكردووه
ناوەندی هەواڵ
ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرایكرد، جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان له جیهان دا 78% زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاست له ساڵی 1981ه‌وه.
ئه‌و ڕێكخراوه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات چین، ئێران و سعوودیه زۆرترین سزای له سێداره‌دان له جیهاندا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ناسراو به ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ ڕاپۆرتی ساڵی 2025 له باره‌ی سزای له سێداره‌دان له جیهان بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌پێى ڕاپۆرته‌كه له ساڵى 2025دا، دوو هه‌زار و 707 كه‌س له 17 وڵات له‌سێداره‌دراون، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ژماره‌یه له دوای ساڵی 1981ه‌وه له جیهان تۆماركرابێت.
وه‌ك ڕاپۆرته‌كه‌ى ڕێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى ئاماژه‌ى پێداوه، له‌سێداره‌دان به‌راورد به ساڵی 2024 به ڕێژه‌ی 78% زیادی كردووه، له كۆی دوو هه‌زار و 707 كه‌س كه له 2025دا له‌سه‌ر ئاستى جیهان له سێداره‌دراون.لانیكه‌م دوو هه‌زار و 159 كه‌سیان له ئێران بوون، ئه‌م ژماره زۆره‌ش ده‌رخه‌رى دۆخى ئاڵۆزى ئێرانه و په‌یوه‌ندى به ململانێكانیشى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیل هه‌یه. به‌شێوه‌یه‌ك له ئێران زیاتر له دوو هێنده‌ی سزاكانی له‌سێداره‌دان هه‌ڵكشاوه.

له سعوودیه‌ش له ساڵى 2025 دا، لانیكه‌م 356 سزای له‌سێداره‌دان جێبه‌جێكراوه، له ئه‌مریكا له 35 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 47 كه‌س له 2025دا به‌راورد به 2024 ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات له ئه‌مریكاش هاوشێوه‌ى ئێران و سعودیه ڕێژه‌كه هه‌ڵكشاوه.
له سەنگاپورە سزاى له‌سێداره‌دان له 9 كه‌سه‌وه بۆ 17 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه، له میسریش له 13ه‌وه بۆ 23 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه، له كوه‌یت ساڵى 2024 ته‌نها شه‌ش كه‌س بووه به‌ڵام ساڵى 2025 به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 17 كه‌س.
وڵاتانی تریش كه له هه‌مان ساڵدا له‌سێداره‌دانیان جێبه‌جێ كردووه هه‌ریه‌ك له ئه‌فغانستان، عێراق، ژاپۆن، یه‌مه‌ن، كۆریای باكوور، سۆماڵ، باشووری سوودان، تایوان، ئیمارات و ڤێتنامن كه به‌شێكیان ئاماره‌كان تێیاندا هه‌ڵكشاوه.

سزای لەسێدارەدان یان سێدارە
لە سێدارەدان (بە عەرەبی: عقوبة الٲعدام، بە ئینگلیزی: The death penalty) بریتییە لە سزای کوشتن و کۆتایی هێنان بە ژیانی کەسێک کە بەهۆی ئەنجامدانی تاوانێکی گەورەوە، لەلایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتەوە لەسەر کەسەکە جێبەجێ دەکرێت، دیاریکردنی ئەو تاوانانەی کە سزای لەسێدارەدانی بۆ دانرەوە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر بەپێیی یاسا و ڕێسای دەستووری وڵات جیاوازە و جێگیر نییە.
مەرجی جێبەجێ کردنی لەسێدارەدان بریتییە لە ئەنجامدانی دادگاییەکی دادپەروەرانە، پێویستە بڕیاری سزاکە لە دادگایەکی باوەڕپێکراوی وڵاتەوە لەلایەن دادوەرەوە دەربکرێت، هەروەها سزاکە بەپێی یاسای سزادانی ئەو وڵاتەی کە دادگاییەکەی تێدایە جێبەجی بکرێت
لە مێژووی مرۆڤایەتیدا سزای لەسێدارەدان بە کۆنترین سزاکانی جیهان دادەنرێت. شوێنەوار و بەڵگەی بوونی ئەم سزایە لەنێو شارستانییە کۆنەکانی مێژوو دۆزراوەتەوە، نموونەی شارستانییەتەکانی دۆڵی دوو رووبار و فیرعەونەکانی میسر و یۆنانییە کۆنەکان، لەو شارستانیانەدا پڕۆسەی لەسێدارەدان بە شێوەیەکی دڕندانە و دوور لە مرۆڤایەتییەوە ئەنجامدراوه.

جۆرەکانی سزای لەسێدارەدان
ـ خنکاندن و هەڵواسین
کۆنترین جۆری سزای کوشتنە، پەتێکی تایبەت و دیاریکراو و لە ملی کەسی تاوانبار دەکرێت و دەست و چاوی دەبەسترێتەوە، یان لەلایەن بەرزکەرەوەیەک بەرزدەکرێتەوە و ڕادەکێشرێت تا دەخنکێت یاخود لەسەر تەختەیەک دادەنرێت و پەتەکە لە ملی دەکرێت، تەختەکە دەکرێتەوە و لەشی کەسەکە بەرەو خوارەوە دەکەوێت و دەخنکێت.
لە وڵاتانی ڕۆژهەڵات ئەم ڕێگەیە زۆر باوە، لە هەریەک لە سووریا، عێراق، ئێران، سوودان، میسر و سعوودیە جێبەجێ دەکرێت.

ـ گولـلەبارانکردن
باوترین جۆری لەسێدارەدانە، دەکرێت بە تەقاندنی یەک گولـلە لەسەر سەری کەسەکە کۆتایی بە ژیانی بهێنرێت، یان بە ڕێوڕەسمێکی سەربازی لەلایەن چەند سەربازێکەوە یەک کەس گولـلەباران بکەن، لە ڕابردوودا لە فەڕەنسا و ئەڵمانیای نازی و ڕووسیا ئەم سزایە جێبەجێ کراوە.
لە ئێستادا ئەم جۆرەی سێدارە لە زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی و چین و ڤێتنام جێبەجێ دەکرێت.
ـ ڕەجمکردن یاخود بەردبارانکردن
بریتییە لە بەردبارانکردنی تاوانبار تاکوو ئەو کاتەی گیان لەدەست دەدات، ئەم سزایە مۆرکی ئایینی پێوەیە، لە هەردوو ئایینی ئیسلام و مەسیحیدا لە چەند بارودۆخێکی دیاریکراودا بەسەر تاوانبار جێبەجێ دەکرێت.
هەریەک لە وڵاتانی ئێران، سوودان، ئەفغانستان، یەمەن و چەند ویلایەتێکی باکووری نەیجیریا ئەم سزایە جێبەجێ دەکەن.
ـ مل پەڕاندن
مل پەڕاندن یان سەربڕین سزایەکە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی هەڵگیرسانی شۆڕشی فەڕەنسی، لە ڕێگەی ئامێرێکی تایبەت بە ناوی"المقصله/ ئاڵووبڕە" کە ئامێرێک بوو لە ڕێگەی بڕینی ئاڵووەکانی قوڕگ ملی دەپەڕاند.
لە فەڕەنسا لە ماوەی هەڵگیرسانی شۆڕشی فەڕەنسی ئامێرێکی گەورەی لە پاریس لێ دانرا، کە نزیکەی 300 هەزار لایەنگیری پادشایەتیان پێ لەسێدارەدا. هەتاکوو ساڵی 1981 ئەم سزایە لە فەڕەنسا جێبەجێ دەکرا.
تاکە وڵات کە تاکوو ئێستا سزای مل پەڕاندن جێبەجێ دەکات وڵاتی سعوودیەیە.

ـ کوشتن بە کورسی کارەبایی
مێژووی ئەم جۆرە سزایە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1880 بە دیاریکراوی تەنها لە ئەمریکا جێبەجێ دەکرا. تاوانبار لەسەر کورسییەکی دار دەبەسترایەوە و چەند تەلێکی کارەبایی لەسەر لەشی دادەنرا، دواتر بە بەکارهێنانی بڕی کارەبای بەرز و خێرا کۆتایی بە ژیانی کەسەکان دەهێنرا.
ـ دەرزیی ژەهراوی یان ژەهرخواردکردنی زۆرەملێ
لە ڕابردوودا ژەهرخواردکردنی زۆرەملێی تاوانباران لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا زۆر باو بووە، بە تایبەت لە کۆریا و ژاپۆن، کەسی تاوانبار بەزۆر ژەهرخوارد دەکرا و کۆتایی بە ژیانی دەهێنرا.
دەرزی ژەهراویش بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1982 لە ئەمریکا وەکوو جێگرەوەی چەند جۆرێکی تری سزای لەسێدارەدان جێبەجێ کرا.
ـ بەکارهێنانی ژووری گاز
ئەم جۆرەی سزادان لە ئەڵمانیا لەلایەن هیتلەر و نازییەکانەوە لەسەر جووەکانی ئەڵمانیا جێبەکێ کرا، بە زیندانی کردنی کەسەکە لە ژوورێکی داخراوی پڕ ژەهر کۆتایی بە ژیانی دەهێنرا.
ئەمریکا سوودی لەم شێوازە وەرگرتووە و لەسەر تاوانبارەکانی جێبەجێی کردووە، بەڵام لە ئێستادا بەکارهێنانی سنووردار کراوە.
-
یه‌كگرتوو داوا له به‌ریتانیا ده‌كات ناوبژیوانى پارتى و یه‌كێتى بكات
|
-
چین، ئێران و سعودیه پێشه‌نگن؛ له‌سێداره‌دان له‌سه‌ر ئاستى جیهان 78% زیادیكردووه
|
-
په‌رله‌مانى كوردستان؛ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ى دواى 34 ساڵ له‌برى زیاتر چالاككردنى په‌كخراوه
|
-
نه بینیومانه و نه له به‌رنامه‌شدایه؛ ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌باره‌ى بینینى ئۆجه‌لان ڕوونكردنه‌وه ده‌دات
|
-
ئەمریكا جارێكی تر نوێترین پێشنیازی ئێرانی ڕەتكردەوە؛ ترەمپ: هێرشەكەمان ڕاگرت
|
-
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى یه‌كگرتوو له‌نێوان ده‌ستخۆشى پارتى و گومانى یه‌كێتیدا
|
-
ئێران په‌ته‌كه له ملى خۆى توندتر ده‌كات؛ دەستپێکردنەوەی جه‌نگ له‌به‌رده‌رگایه
|
-
بنكه‌ى نهێنى و دزه‌كردنى ئه‌منیی؛ له‌ناوخۆی عێراق چى ڕووده‌دات؟
|
-
ئه‌ردۆغان: خوازیارین له‌م ده‌ستوره ڕزگارمان بێت؛ باکرهان: ته‌نها كورد هه‌نگاوى ناوه
|
|
|
|