2026-05-19 245 جار خوێنراوەتەوە

نه‌ بینیومانه‌ و نه‌ له‌ به‌رنامه‌شدایه‌؛ ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌باره‌ى بینینى ئۆجه‌لان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

ناوەندی هەواڵ

به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى ڕۆژئاواى كوردستان، هه‌واڵى میدیاكانى توركیا سه‌باره‌ت به‌ بینینى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌رى زیندانیكراوى په‌كه‌كه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

میدیاكانی توركیا لە چەند سەرچاوەیەكی نادیارەوە دەنگۆی ئەوەیان بڵاوكردەوە، گوایە لە مانگی ئازاری رابردوودا ئیلهام ئەحمەدو مەزڵوم عەبدی، لە ئیمراڵی چاویان بە عه‌بدوڵا ئۆجەلان كەوتووەو لەكۆبونەوەكەدا ئۆجەلان سەرزەنشتی كردوون، بەوەی گوایە سەرپێچی رێنماییەكانیان كردووەو دوای لێكردوون پەلەبكەن لە تێكەڵكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات و ئیدارەی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر بە دامەزراوەكانی حكومەتی سوریا.

له‌وباره‌یه‌وه‌، ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان، ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە سەبارەت بە کۆبوونەوەی نێوان خۆی و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمرالی ئەنجامدراوەو  جەختی لەوە کردەوە" ئەو زانیارییانە بێ بنەمان".

ئیلهام ئەحمەد لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی "روناهی" ڕایگه‌یاند:" هیچ کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیە ڕووی نەداوە و ئەگەری ڕوودانی کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیەش لە ئارادانییە".

ناو بەناو میدیاكانی توركیا هەواڵی لەم جۆرە بڵاودەكەنەوە، بۆ دروستكردنی دووبەرەكی و نائومێدی لە ناو كوردانی سوریاو پیشاندانیان وەك بەشێك لە پرسی چارەسەری لە توركیاو گرێدراوی پارتی كرێكارانی كوردستان.

به‌شێك له‌ چاودێران و دامەزراوەكانى توێژینه‌وه‌ له‌ جیهان، هاوڕان لەسەر ئەوەی کە میدیای تورکیا بە تەواوی ئاڕاستە جیاوازەکانیەوە بە یەکێک لە گەورەترین ئامرازەکانی چەواشەكاری ناسراوە، ئەم دەزگا میدیاییە بەرفراوانە بۆ بڵاوکردنەوەی تیۆری پیلانگێڕی و ئاڕاستەكردنی بیروڕای گشتی بە پێی ئەجێندای سیاسی دیاریکراو بەکاردێت و کۆمەڵگەی تورکیا كردووەتە یەکێک لەو كۆمەڵگایانەی کە زۆرترین هەواڵی ساختە و زانیاریی شێواویان پێدەدرێت.

پێشتریش چه‌ند جارێك هه‌واڵى له‌وشێوه‌یه‌ له‌باره‌ى په‌یوه‌ندى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌رى زیندانیكراوى په‌كه‌كه‌ و مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیی هه‌سه‌ده‌ له‌ میدیاى توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌ ئاشكرا هیچ كات ئۆجه‌لان باسى له‌و په‌یوه‌ندییه‌ نه‌كردووه‌، مه‌زڵوم عه‌بدیش به‌ هه‌مانشێوه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئاماده‌یى خۆى نیشانداوه‌ سه‌ردانى توركیا بكات.

  • له‌ قه‌ندیل دۆخه‌كه‌ چۆنه‌؟؛ سه‌ركرده‌یه‌كى كه‌جه‌كه‌: تاكه‌ ئامانجى توركیا بێچه‌ككردنى ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مانه‌

  • ڕێككه‌وتنى تاران و واشنتۆن؛ به‌ند و ڕێساكانى قۆناغى نوێ

  • چی روودەدات؟؛ رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران؛ ئاڵنگارییەکان و هەڵوێستی ئیسرائیل

  • چیرۆکی شانەیەکی زاواکەی سەدام؛ بەعسییەکان لە خۆشاردنەوە بۆ خۆڕێکخستنەوە و تیرۆرکردن

  • خۆپیشاندان لە تاران و مەشهەد؛ ڕەخنە لە عێراقچی و قاڵیباف دەگیرێت

  • دۆخەکە چارەنوسسازە؛ چی بۆ کورد لە ناوچەکە بەڕێوەیە؟

  • خامنه‌یى دواى زیاتر له‌ چوار مانگ به‌ خاك ده‌سپێردرێت

  • قەرەیلان : وەرن با واژۆی حەرامکردنی شەڕی ناوخۆ و سیخوڕی کردن بەسەر یەکەوە بکەین

  • ئەنجومەنی وەزیران: داهاتی مانگانەی هەرێم بە ڕێژەی زیاتر لە 70٪ دابەزیوە

سەرەکی