10   کاتژمێر پێش ئێستا 113 جار خوێنراوەتەوە

ئەحمەدی نەژاد ونە؛ نیویۆرك تایمز پلانێكی شكستخواردووی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ئێران ئاشكرادەكات

رۆژنامەی "نیویۆرك تایمز" وردەكاری پلانێكی نهێنی شكستخواردووی ئەمریكا و ئیسرائیلی ئاشكرا كردوووە، كە ئامانج لێی رووخاندنی دەسەڵاتی ئێران و دانانی مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆك كۆماری پێشووتری ئێران بووە وەك سەرۆكی قۆناغی دوای شەڕ لە دوای هێرشی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران لە 28ی شوباتی ئەمساڵ.

بە پێی راپۆرتەكە، ئەو پلانە لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكی فراوانتری ئیسرائیلدا بووە بۆ هێنانەدی گۆڕانكاری ریشەیی لە سیستمی دەسەڵاتی ئێران دوای وەشاندنی ئەو گورزە سەرەتاییانەی كە سەركردایەتی باڵای ئێرانیان كردە ئامانج، لەوانەش عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران و ژمارەیەك لێپرسراوی تری باڵای ئێران.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەر لە سەرەتای جەنگەوە ئاماژەی بە پێویستی بوونی كەسێك كردووە لە ناوخۆ سەركردایەتی ئێران بكات، بەڵام سەیرەكە لەوەدا بوو ئەم كەسە بە وتەی بەرپرسانی ئاگاداری ئەمریكا مەحمود ئەحمەدی نەژاد بووە، كە لە نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2013 سەرۆكی ئێران بووە.

بەپێی راپۆرتی نیویۆرك تایمز، ئەحمەدی نەژاد لە یەكەم رۆژی شەڕدا لە هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیل كە ماڵەكەی لە تاران كردە ئامانج، بریندار بووە، كاربەدەستانی ئەمریكا رایانگەیاندووە، ئەو هێرشە بە مەبەستی رزگاركردنی ئەو بووە لە دەستبەسەری لەماڵەكەی خۆیدا كە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بەسەریدا سەپێنراوە.

رۆژنامەكە روونیشیكردووەتەوە، ئەو هێرشە ماڵی ئەحمەدی نەژادی بەتەواوەتی وێران نەكردووە، بەڵكو بنكەیەكی ئەمنیی لە نزیك شوێنی نیشتەجێبوونەكەی كردووەتە ئامانج كە ئەندامانی سوپای پاسداران تێیدا جێگیر بوون بۆ چاودێریكردنی.

هێرشەكە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی چەند كەسێكیان و ئەحمەدی نەژادیش ڕزگاری بووە، بەڵام دواتر لە چاو ون بووە، كە شوێنی نیشتەجێبوون و تەندروستی بە نادیاری ماوەتەوە.

رۆژنامەكە لە زاری سەرچاوە نزیكەكانی ئەحمەدی نەژادەوە رایگەیاندووە، نەژاد ئاگاداری پلانی ئیسرائیل-ئەمریكا بووە و واشنتۆن بە كەسایەتییەكی زانیوە كە توانای بەڕێوەبردنی دۆخی سیاسی، سەربازی و كۆمەڵایەتی لە ئێران لە قۆناغی راگوزەر هەیە.

بەڵام بەگوێرەی راپۆرتەكە، پلانەكە لەدوای هێرشەكەی سەرەتا هەڵوەشاوەتەوە، چونكە ئەحمەدی نەژاد لە پرۆژەی گۆڕینی سیستمەكە بێ ئومێد بووە، بەتایبەتی دوای ئەوەی بە زحمەتی لە بۆردومانی ئیسرائیل رزگاری بووە.

  • دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق دەقی بڕیاری لەسێدارەدانی عەجاجی بڵاوكردەوە

  • ئەمریكا ئاماژە بە پێشكەوتنی گفتوگۆكان دەكات؛ ئێرانیش هەڕەشەی جەنگێك كە ناوچەكە تێدەپەڕێنێت

  • ئەحمەدی نەژاد ونە؛ نیویۆرك تایمز پلانێكی شكستخواردووی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ئێران ئاشكرادەكات

  • تا مانگی پێنج تەواو نەبێت داهات نانێرین؛ پێش جەژن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەكرێت؟

  • پوتین لە پەكینە؛ رووسیا دەیەوێت لە چین چی بەدەست بهێنێت؟

  • یه‌كگرتوو داوا له‌ به‌ریتانیا ده‌كات ناوبژیوانى پارتى و یه‌كێتى بكات

  • چین، ئێران و سعودیه‌ پێشه‌نگن؛ له‌سێداره‌دان له‌سه‌ر ئاستى جیهان 78% زیادیكردووه‌

  • په‌رله‌مانى كوردستان؛ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ى دواى 34 ساڵ له‌برى زیاتر چالاككردنى په‌كخراوه‌

  • نه‌ بینیومانه‌ و نه‌ له‌ به‌رنامه‌شدایه‌؛ ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌باره‌ى بینینى ئۆجه‌لان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

سەرەکی