11 کاتژمێر پێش ئێستا
124 جار خوێنراوەتەوە
تا مانگی پێنج تەواو نەبێت داهات نانێرین؛ پێش جەژن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەكرێت؟
وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان دەڵێت لەم ڕۆژانەدا لیستی مووچە بۆ بەغداد دەنێرن،بەڵام دەشڵێت تا مانگی پێنج كۆتایی نەیەت ناتوانن داهاتی نانەوتی بنێرن، لەكاتێكدا بەغداد ناردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بەستووەتەوە بە ناردنی ئەو داهاتەوە و هەرێم پێشتر پێش تەواوبوونی مانگەكەش داهاتی ناوخۆی دەنارد ئەگەر بەغداد داوای بكردایە.

وەزیری دارایی چی دەڵێت؟
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند لەم ڕۆژانەدا لیستی مووچەی مانگی ئایار و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغداد دەكەین.
وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان سەبارەت بە داهاتی نانەوتی وتی: تا مانگی پێنج كۆتایی نەیەت ناتوانین داهات بنێرین بۆ بەغداد. ئەوەش لەكاتێكدایە بەغداد مانگانە لەگەڵ ناردنی داهاتی نانەوتیی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

عێراق دەستی بە دابەشكردنی مووچەی خۆی كردووە
وتەكانی وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە، ڕۆژی 20ی ئایار، دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆران لە عێراق دەستیپێكردووە و بڕیارە پێش جەژن كۆتایی بێت.

داهاتی ئەم مانگەی هەرێم چەندە؟
بەپێی زانیارییەكانی ئیرادە، داتاكاتی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان دەریخستووە، داهاتی نانەوتیی مانگی پێنج لەنێوان 55 بۆ 60 ملیار دینار دەبێت، هەرچەندە بڕەكە زیادیكردووە بەڵام دەبێت لەڕووی یاساییەوە لە كۆتایی مانگدا بۆ بەغداد بنێردرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەغداد ناردنی مووچەی بەستووەتەوە بە ناردنی ئەو بڕە پارەیەوە، بۆیە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێت پێش كۆتایی هاتنی مانگی پێنج بڕەكە بنێرێت.
بەپێی ڕێككەوتنەكە دەبێت هەرێم چی بكات مانگانە؟
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد، وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوی ڕەسمی داوای داهاتی نانەوتی لە هەولێر ناكات، بەڵكو پێویستە هەرێم خۆی بەگوێرەی ڕێككەوتنەكان ڕەوانەی بكات. واتە ئەگەر هەرێمی كوردستان پێش جەژن هەموو پابەندییە داراییەكانی جێبەجێ بكات، ئەوا بەغداد دەتوانێت تەمویلی مووچە ڕەوانە بكات.

پێویستی مووچە
حكومەتی عێراق مانگانە پێویستی بە هەشت تریلیۆن دینار هەیە بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و دەرماڵە كۆمەڵایەتییەكان. بەگوێرەی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد، ناردنی تەمویلی مووچەی هەرێم بەندە بە چوار مەرجی سەرەكی كە بریتین لە ناردنی لیستی مووچە، تەرازووی پێداچوونەوە، ڕادەستكردنی داهاتی نانەوتی فیدراڵی و پرسی فرۆشتنی نەوت. ئەوشە لەكاتێكدایە مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 21ی نیسان هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی ڕەوانەی بەغداد كردبوو.
-
دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق دەقی بڕیاری لەسێدارەدانی عەجاجی بڵاوكردەوە
|
-
ئەمریكا ئاماژە بە پێشكەوتنی گفتوگۆكان دەكات؛ ئێرانیش هەڕەشەی جەنگێك كە ناوچەكە تێدەپەڕێنێت
|
-
ئەحمەدی نەژاد ونە؛ نیویۆرك تایمز پلانێكی شكستخواردووی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ئێران ئاشكرادەكات
|
-
تا مانگی پێنج تەواو نەبێت داهات نانێرین؛ پێش جەژن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەكرێت؟
|
-
پوتین لە پەكینە؛ رووسیا دەیەوێت لە چین چی بەدەست بهێنێت؟
|
-
یهكگرتوو داوا له بهریتانیا دهكات ناوبژیوانى پارتى و یهكێتى بكات
|
-
چین، ئێران و سعودیه پێشهنگن؛ لهسێدارهدان لهسهر ئاستى جیهان 78% زیادیكردووه
|
-
پهرلهمانى كوردستان؛ ئهو دامهزراوهیهى دواى 34 ساڵ لهبرى زیاتر چالاككردنى پهكخراوه
|
-
نه بینیومانه و نه له بهرنامهشدایه؛ ئیلهام ئهحمهد لهبارهى بینینى ئۆجهلان ڕوونكردنهوه دهدات
|
|
|
|