5   کاتژمێر پێش ئێستا 77 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا ئاماژە بە پێشكەوتنی گفتوگۆكان دەكات؛ ئێرانیش هەڕەشەی جەنگێك كە ناوچەكە تێدەپەڕێنێت

ناوەندی هەواڵ

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند ڕەنگە ئەمریكا ناچار بێت جارێكی تر هێرش بكاتەوە سەر ئێران، جەی دی ڤانسی جێگریشی دەڵێت پێشكەوتن لە گفتوگۆكان لەگەڵ ئێران بەدیهاتووە، ئێرانیش هەڕەشەی جەنگێک دەکات کە ناوچەکە تێدەپەڕێنێت ئەگەر هێرشەکانی سەری دەستپێبکاتەوە.

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت جەنگەكە بەشێوەیەكی خێرا كۆتایی دێت، باس لەوەشدەكات سەركردەكانی ئێران هیواخوازی ڕێككەوتنن و داوای دەكەن، بەڵام ئەمریكا لەم چەند ڕۆژەدا هێرش دەكاتە سەریان ئەگەر نەگەنە ڕێككەوتن لەگەڵمان.

پێشكەوتن لە گفتوگۆكان

لای خۆیەوە جەی دی ڤانس ستایشی ئەو پێشكەوتنانەی كرد كە لە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بەدیهاتوون بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ، وتیشی "ئێستا لە دۆخێكی زۆر باشداین".

لە بەرامبەریشدا، سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی ئەوە دەكات، جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست درێژ دەبێتەوە بۆ دەرەوەی ناوچەكە، ئەگەر ئەمریكا و ئیسرائیل هێرش بكەنەوە سەر ئێران.

ئەم وتانە لەكاتێكدان، ترەمپ دەڵێت هێزی دەریایی و ئاسمانی ئێرانیان بە تەواوەتی تێكشكاندووە، پرسیاری سەرەكییش كە دێتە پێشەوە ئەوەیە ئایا ئەمریكا دەگەڕێتەوە بۆ تەواوكردنی كارەكەی یاخود ئێران پێش دەستپێكردنەوەی هێرشەكان لەگەڵیدا رێكدەكەوێت، ئەمەش لەكاتێكدایە تەئكیدی كردەوە "بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە ئێران ئەوەی بیەوێت دەیكات".

ئەمریكا پەلەی نییە

سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت پەلەی نییە لە ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران، چونكە بەلای ئەوەوە بەدەستهێنانی ئامانجەكان گرنگترە لەوەی كاتێك بۆ كۆتایی هێنان بە ململانێكان دیاری بكات.

ئەو وتانەی ترەمپ لەكاتێكدان، لە 28 ی شوباتی ئەمساڵ هێرشی هاوبەشی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران دەستیپێكرد، لە یەكەم ڕۆژدا ئایەتوڵا عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران و ژمارەیەك سەركردەی دیكە لە تاران كوژران، دوای 39 ڕۆژ هێرشەكان ڕاگیران و ئاگربەستێكی دوو هەفتەیی ڕاگەیەندرا.

پاشانیش بەردەوام ئەمریكا هەڕەشەی دەستپێكردنەوەی هێرشەكان دەكات ئەگەر ئێران لەگەڵیدا نەگاتە ڕێككەوتن، لەكاتێكدا بەهۆی ئەو جەنگەوە گەرووی هورمز داخرا و ئێستا بە مۆڵەتی ئێران كەشتی نەوتیی و بازرگانیی لێیەوە هاتوچۆ دەكات، هەرچەندە ئەمریكا ڕایگەیاندووە كە گەمارۆی دەریایی خستووەتەسەری.

ئیسرائیل ئامادەكاری دەكات

لە تەلئەبیب بەوتەی بەرپرسە ئیسرائیلیەكان، فەرماندەكانی سوپا دەستیان كردووە بە ئامادەكاری ئەگەری دەستپێكردنەوەی جەنگ، ئەمەش بە هاوبەشی سوپای ئەمریكا، بەتایبەت دوای وتەكەی ترەمپ كە وتی ڕەنگە دەست بە هێرشەكان بۆسەر ئێران بكەینەوە.

 

  • دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق دەقی بڕیاری لەسێدارەدانی عەجاجی بڵاوكردەوە

  • ئەمریكا ئاماژە بە پێشكەوتنی گفتوگۆكان دەكات؛ ئێرانیش هەڕەشەی جەنگێك كە ناوچەكە تێدەپەڕێنێت

  • ئەحمەدی نەژاد ونە؛ نیویۆرك تایمز پلانێكی شكستخواردووی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ئێران ئاشكرادەكات

  • تا مانگی پێنج تەواو نەبێت داهات نانێرین؛ پێش جەژن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەكرێت؟

  • پوتین لە پەكینە؛ رووسیا دەیەوێت لە چین چی بەدەست بهێنێت؟

  • یه‌كگرتوو داوا له‌ به‌ریتانیا ده‌كات ناوبژیوانى پارتى و یه‌كێتى بكات

  • چین، ئێران و سعودیه‌ پێشه‌نگن؛ له‌سێداره‌دان له‌سه‌ر ئاستى جیهان 78% زیادیكردووه‌

  • په‌رله‌مانى كوردستان؛ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ى دواى 34 ساڵ له‌برى زیاتر چالاككردنى په‌كخراوه‌

  • نه‌ بینیومانه‌ و نه‌ له‌ به‌رنامه‌شدایه‌؛ ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌باره‌ى بینینى ئۆجه‌لان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

سەرەکی