5   کاتژمێر پێش ئێستا 114 جار خوێنراوەتەوە

دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق دەقی بڕیاری لەسێدارەدانی عەجاجی بڵاوكردەوە

ناوەندی هەواڵ

دەقی بڕیاری لە سێدارەدانی تاوانبار لە دۆسیەی ئەنفال دژ بە كورد (عەجاج ئەحمەد حەردان) لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقەوە بڵاوكرایەوە، بڕیارەكەش پشتی بە زیاتر لە 40 بڕگە و ماددەی یاسایی بەستووە، تۆمەتەكانیشی بریتین لە كۆمەڵكوژی و دەستدرێژی بۆسەر كچانی كورد و تاوانی ڕێكخراو.

بەگوێرەی دەقی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق، كە لە 14ی ئایار لە دژی عەجاج، یەكێك لە تاوانبارانی دۆسیەی ئەنفال دەری كردووە، سزاكەی لەسێدارەدانە، ئەو سزایە بە پشتبەستن بووە بە 30 بڕگەی یاسای دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق و 10 ماددە و بڕگەی یاسای سزادانی عێراق.

عەجاج ئەحمەد حەردان زەعێتەر عوبێدی، كە وەك لە بڕیارەكەدا ناوی هاتووە، چەند تۆمەتێكی ئاراستەكراوە و بەسەریدا ساغ بوونەتەوە، وەك: كۆمەڵكوژی، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، كوشتنی كەسانی دەستگیركراو لە رێگەی برسیكردن، تینووكردن و ئەشكەنجەدان، بێسەروشوێنكردنی كەسوكاریان و منداڵەكانیان،  دەستدرێژیكردنە سەر كچانی دەستگیركراو لە گرتووخانەی نوگرەسەلمان كە هەموویان 1068 كەس بوون.

لە بڕیاری دادگادا هاتووە، ئەو پرسە پڕۆژەیەكی تاوانكاریی رێكخراو و بەرنامە بۆ داڕێژراو و فراوان بووە، كە تێیدا هاووڵاتیانی كوردی بەركەوتووی هەڵمەتی ئەنفال بەئامانج گیراون.بڕیارەكەی دادگا بۆ لەسێدارەدانی عەجاج لەلایەن پێنج دادوەری دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقەوە ئیمزا كراوە.

لە بەشێكی دیكەی بڕیارەكەدا هاتووە، كە دۆسیەكە راستەوخۆ دەنێردرێت بۆ دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی بۆ ئەوەی لە ماوەی 10 رۆژدا لە دوای دەركردنی بڕیارەكە وردبینی بۆ بكرێت، تۆمەتبارەكە و بریكارەكەشی دەتوانن لە ماوەی 30 رۆژدا لە دادگای تێهەڵچوونەوە تانە لە بڕیاری دادگای باڵای تاوانەكان بدەن.

دادگا بڕیاریشیداوە كە ماف بە سكاڵاكاران بدرێت داوای قەرەبوو لە بەردەم دادگایەكی مەدەنی بكەن، ئەگەر بڕیارەكەی دادگا پلەی كۆتایی وەرگرت. 
 

  • دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق دەقی بڕیاری لەسێدارەدانی عەجاجی بڵاوكردەوە

  • ئەمریكا ئاماژە بە پێشكەوتنی گفتوگۆكان دەكات؛ ئێرانیش هەڕەشەی جەنگێك كە ناوچەكە تێدەپەڕێنێت

  • ئەحمەدی نەژاد ونە؛ نیویۆرك تایمز پلانێكی شكستخواردووی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ئێران ئاشكرادەكات

  • تا مانگی پێنج تەواو نەبێت داهات نانێرین؛ پێش جەژن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەكرێت؟

  • پوتین لە پەكینە؛ رووسیا دەیەوێت لە چین چی بەدەست بهێنێت؟

  • یه‌كگرتوو داوا له‌ به‌ریتانیا ده‌كات ناوبژیوانى پارتى و یه‌كێتى بكات

  • چین، ئێران و سعودیه‌ پێشه‌نگن؛ له‌سێداره‌دان له‌سه‌ر ئاستى جیهان 78% زیادیكردووه‌

  • په‌رله‌مانى كوردستان؛ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ى دواى 34 ساڵ له‌برى زیاتر چالاككردنى په‌كخراوه‌

  • نه‌ بینیومانه‌ و نه‌ له‌ به‌رنامه‌شدایه‌؛ ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌باره‌ى بینینى ئۆجه‌لان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

سەرەکی