3 کاتژمێر پێش ئێستا
55 جار خوێنراوەتەوە
ئێران تاوتوێی نوێترین وەڵامی ئەمریكا دەكات؛ ترەمپ هەڕەشە دەكات
ئێران ڕایگەیاندووە، تاوتوێی نوێترین تێڕوانین و وەڵامی ئەمریكا دەكات كە سەبارەتبە كۆتایی هێنان بە جەنگ بۆی ناردوون، دوای ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند واشنتۆن چەند ڕۆژێك چاوەڕێ دەكات تا وەڵامێكی دروستی دەست بكەوێت لە تارانەوە، بەڵام هەڕەشەی ئەوەشیكرد هێرشی نوێ دەكات ئەگەر ئێران لەگەڵ ئەمریكا نەگاتە ڕێككەوتن.

پێگەی نور نیوزی ئێرانی لە زاری ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویكردووەتەوە، تێڕوانینەكانی ئەمریكایان بەدەست گەیشتووە و سەرقاڵی تاوتوێكردنین.بەوتەی بەقائی، پاكستان كە نێوەندگیری و میوانداری گفتوگۆكانی كرد لە مانگیڕابردوودا، ئێستاش پەیامی نێوان هەردوو وڵات ئاڵوگۆڕ دەكات، تائێتاش سەرپەرشتی ئاڵوگۆڕكردنیچەند پەیامێكی كردووە، هەر بەوهۆیەشەوە ڕۆژی چوارشەممە وەزیری ناوخۆی پاكستان سەردانیئێرانی كرد.
بەردەوامی هەوڵەكان بۆ ڕێككەوتنی تەواوەتی لەنێوان ئەمریكا و ئێران، دوای شەش هەفتە دێت لە ئاگربەستی نێوانیان پاش 39 ڕۆژ لە جەنگ، بەهۆی ئەو دۆخەشەوە كە نە جەنگ و نە ئاشتییە، نرخی نەوت و وزە لە بەرزیدا ماونەتەوە و ئابوری جیهانیی بەرەو هەڵاوسان هەنگاوی ناوە. ترەمپ ڕوبەڕووی فشاری ناوخۆیی بووەتەوە پێش هەڵبژاردنی تازەكردنەوەی نیوەیی كۆنگرێس لە تشرینی دووەمی ئەمساڵ، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئاستی جەماوەری سەرۆكی ئەمریكای دابەزاندووە.

دۆناڵد ترەمپ لە بنكەی ئاندرۆزی سەربازییەوە وتی"بڕوام پێبكەن ئەگەر وەڵامێكیدروستمان نەدەنەوە، كاروبارەكان بە خێراییەكی زۆر بەڕێوەدەچن، ئێمە هەموومان ئامادەین بۆ جوڵە".
جارێكی تر سەرۆكی ئەمریكا دووپاتی كردەوە، ڕێگە نادات ئێران ببێتە خاوەنی چەكیئەتۆمی و وتی "لە قۆناغی كۆتاییداین لەگەڵ ئێران، سەیر دەكەین كە چی ڕوودەدات،یان دەگەینە ڕێككەوتن یان هەندێك كاری خراپ دەكەین، بەڵام هیوادارم ئەوە ڕوونەدات".
وتەكان و هەڕەشەكانی ترەمپ لەكاتێكدایە، پێشتر سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریداوە لە ئەگەری دەستپێكردنەوەی جەنگ لەلایەن ئەمریكا و ئیسرائیلەوە، هەڕەشەی ئەوەشیكردووەئەگەر جەنگەكە دەستپێبكاتەوە تەنها لە سنووری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نامێنێتەوە.

لەكاتێكدا ئێران تاوتوێی پێشنیاری نوێی ئەمریكا بۆ ڕێككەوتن دەكات، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی نێوەندگیری نێوان واشنتۆن و تاران سوپا سالاری پاكستان سەردانی ئێران دەكات.
ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا"ی ئێران بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ مارشاڵ عاسم مونیر، سوپا سالاری پاكستان، بە مەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، دەگاتە تاران.
-
تیمی تەكنیكی و یاسایی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە لە بەغدادن
|
-
ئێران تاوتوێی نوێترین وەڵامی ئەمریكا دەكات؛ ترەمپ هەڕەشە دەكات
|
-
دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق دەقی بڕیاری لەسێدارەدانی عەجاجی بڵاوكردەوە
|
-
ئەمریكا ئاماژە بە پێشكەوتنی گفتوگۆكان دەكات؛ ئێرانیش هەڕەشەی جەنگێك كە ناوچەكە تێدەپەڕێنێت
|
-
ئەحمەدی نەژاد ونە؛ نیویۆرك تایمز پلانێكی شكستخواردووی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ئێران ئاشكرادەكات
|
-
تا مانگی پێنج تەواو نەبێت داهات نانێرین؛ پێش جەژن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەكرێت؟
|
-
پوتین لە پەكینە؛ رووسیا دەیەوێت لە چین چی بەدەست بهێنێت؟
|
-
یهكگرتوو داوا له بهریتانیا دهكات ناوبژیوانى پارتى و یهكێتى بكات
|
-
چین، ئێران و سعودیه پێشهنگن؛ لهسێدارهدان لهسهر ئاستى جیهان 78% زیادیكردووه
|
|
|
|